به ئه‌ده‌ب و بێ ئه‌ده‌ب ترین شاره‌كانی دونیا
به پێی راپۆرتی كه‌ناڵی هه‌واڵنیری (ڤۆرد نیوز ) ،له گۆڤاری "ریجرز دایجست " لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كراوه له سه‌ر 35 شاری گرنگی دونیا و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ،كه له نێوانیان به ئه‌ده‌ب ترین و بێ ئه‌ده‌ب ترین شاره‌كانی دونیا ده‌ركه‌وتوون .پێوه‌ره‌كانی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ،چه‌ند ئاراسته‌ی له خۆ ده‌گرت .بۆ نموونه كه ده‌چوونه هه‌ر شارێك ، له بیست دووكان شت ومه‌كیان ده‌كریی تا شێوازی رفتاری فرۆشیاره‌كان له گه‌ڵ كڕیاره‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنن یان ئایا له كاتی هاتنی كڕیار بۆ دووكان ، به ده‌میه‌وه پێده‌كه‌نن .پێوه‌رێكی تر ئه‌وه‌ی كه له ناو بازاردا چه‌ند لاپه‌ره كاغه‌زی ناو فایلێكیان ده‌خسته زه‌ویی ، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چه‌ند كه‌س یارمه‌تیان ده‌دات له كۆكردنه‌وه‌ی كاغه‌زه‌كان . له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م لێكۆلینه‌وه .نیۆرك ،زووریخ و تۆرنتۆ به ئه‌ده‌ب ترین شاره‌كانی دونیا ناسران و شاره‌كانی ئاسیایش بوونه بێ ئه‌ده‌ب ترین شاره‌كانی دونیا .هه‌روه‌ها شاره‌كانی بمبای و بوخارست و كوالالامپوور له ریزی بێ ئه‌ده‌ب ترین شاره‌كانی دونیا و سیۆل و سه‌نگاپوورو مۆسكۆ له پله‌كانی دیكه‌ی خشته‌كه جێیان ده‌بێته‌وه .هه‌روه‌ها پایته‌خته‌كانی ،ئه‌ڵمانیا ،به‌رازیل ، كرۆواسی ، نیۆزله‌ند ، پۆڵۆنیا ، مه‌كزیك ، سوید ، مه‌جارستان و ئسپانیا له ریزی به ئه‌ده‌ب ترین شاره‌كانی دونیایان بۆ خۆیان تایبه‌ت كردوو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|