
12-04-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پەنجەره
پەنجەرەێک بۆ بینین
پەنجەرەێک بۆ بیستن
پەنجەرەێک کەوەکوو ئەڵقەی بیرێ
بەجەرگەی ئەرز ئەگات لە ئاخری خۆیدا
و بە لای پانایی ئەم دلۆڤانییە پەیتا پەیتای شین ئەکرێتەوە
پەنجەرەێک کە دەسە چکۆلەکانی تەنیایی
لە بەخشیشی شەوانەی عەتری ئەستێرەکان دەسواز
دارماڵ ئەکات
و لەوێووە ئەکرێ
خۆرەتاو میوان کرێ بە دوورەوڵاتی گوڵە شەمانییەکان
پەنجەرەێک بۆ من بەسە
من لە وڵاتی بەبلانەکان دێم
لە ژێر سێبەرە دارەکانی قاغەزی
لە باخی کتێبێکی وێنەدار
من لە وەرزەکانی وشکی ئەزموونەکانی بێبەری هەڤاڵی و ئەوین دێم
لە کۆڵانە خۆڵاوییەکانی بێتاوانی
لە ساڵانی گەشکەی پیتە ڕەنگ فڕیووەکانی ئەڵفوبێ
لە پشتی مێزەکانی قۆتابخانەی سیلاوی
ئا لەو ساتەکە منداڵان توانییان
قسەی بەرد لەسەر تەختە بنووسن
و ڕیشۆلە هوولەکان پەڕین لە دارەکەڤنسال.
من لە نێو بنەگیاکانی گوشتخۆر دێم
و ئێستاکەش مێشکی من
دارماڵە لە قیژ و هەرای پەپوولەێک کە ئەویان
بە سنجاخێ لە پەڕاوێ چوار مێخەیان کردبوو.
کاتێ کە بیڕ و بڕوای من لە گوریسی خاوی دادیەری هەڵواسرا بوو
و لە تەواوی شار
دڵی ڕووناکییەکانی منیان لەت و پەت ئەکرد
ئەو کاتە کە چاوە مناڵانەکەی ئەوینی منیان
بە دەسماڵی ڕەش و ناشیرینی یاسا ئەیان بەست
و لە گێجەنەپەشێوی ئاواتی من
فیچقەی خوێن بوو کەبۆ دەرەوەئەپژا
ئەو کاتەکە ژیانی من ئیتر
شتێ نەبوو، هیچ شتێک بەر لە تک تکی کاتژمێرەکەی دیڤەر
زانیم ، پێویستە، پێویستە، پێویستە
کە خۆشم بووێ شێت ئاسا.
*
پەنجەرەێک بۆ من بەسە
پەنجەرەێک بۆ ئێستای شارەزایی و نیگا و بێدەنگی
ئێستا نەمامی گوێز
ئەونە زۆر هەلچووە کە ئەتوانێ دیڤەر بۆ گەڵا گەنجەکانی خۆی
مانا بکات.
*
لە ئاوێنە پرسیار کە
ناوی ڕزگارکەرەکەت
ئاخۆ ئەرز کە لە ژێر پێی تۆدا دەلەرزێ
تەنیاتر لە تۆ نییە؟
پەیخەمبەران، پەیامنێری کاولی
لەگەڵ خۆیان بەسەتەی ئێمە هێناویانە
ئەم تەقینەوانەی لە پەستا پەستا ،
و هەورە ژاراوییەکان،
ئاخۆ زایەڵەی ئایاتی پیرۆزن؟
ئەی هەڤاڵ ، بەرادەر ، هاوخوێن
کاتێ بەمانگ گەیشتی
مێژووی کۆکوژی گوڵەکان بنووسە.
هەموو دەمێ خەونەکان
لە بەرزایی سافیلکەیی خۆیان پەرتاو تەبوون و مردن .
شەوەرێکی چوارپەڕ بۆن ئەکەم
کەشین بووە لەسەر قەبری چەمکێکی کۆن
ئاخۆ ئەو ژنە کە لە جامەمەرگی چاوەڕوانی و داوێنپاکی خۆی ناشتراوە،
لاوەتی من بوو؟
ئاخۆ دیسان سەرەکەوم لە پیلکانەکانی مڵ و مۆی خۆم
تا بە خوای باش کە لە سەربان پیاسە ئەکا سڵاو کەم ؟
هەست ئەکەم وەخت تێپەڕیوە
هەست ئەکەم مێز بەینێکی درۆیینەیە لە نێوان قژەکانی من و دەسەکانی
ئەم نامۆ پەژارە .
قسەیکم لەگەڵ بکە
ئاخۆ ئەو کەسەی کە دڵۆڤانی جەستەێکی زیندوو بە تۆدا ئەبەخشێ
بێجگە لە فامی هەستی زیندووبوونی خۆی، چی لە تۆ ئەوێ؟
قسەیکم لەگەڵ بکە
من هانا ئێنم بۆ پەنجەرە
لەگەڵ هەتاو پەیوەندیم هەیە .
ورگیرانی:
بابەک سەحرانەوەرد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|