
12-04-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شه وانەی 2
ئەحمەد شاملوو
خۆشم ئەوێت
چونکە دەیناسم
بە هەڤاڵی و تاقانەیی،
- شار
هەموو نامۆیی و دژمەنایەتییە.-
ئەو کاتێ کە دەسە دڵۆڤانەکەی بە دەسمەوە ئەگرم
لە تەنیاییە خەمبزوێنەکەی تێئەگەم.
پەژارەکەی
ڕۆژپەرێکی دڵگرانە
لە دوورەوڵاتی و بێکەسییدا
هەروا کە خۆشییەکەی
هەڵاتنی تەواوی هەتاوەکانە
و ناشتا
و نامی گەرم،
و پەنجەرەێک
کە بەیانیان
هەوای خاوێن
ئەکرێتەوه،
و تەرچکی گوڵەشەمانییەکان
لە پاشۆرەی حەوز.
کانیاوێک
پەپوولەێک و گوڵێکی چکۆلە
لە خۆشیدا
دارماڵی ئەکات .
و بێ هیوایی بێ گوناهانە
لە پەژارەێک
گرانباری ئەکات:
ئەمەی کە"بامداد" ی ئەو ، زۆر وەختە
هۆزانێکی نەهۆینوە.
ئەونە کە بڵێم
" ئەمشەو هەڵبەستێک ئەڵێم."
بە لێوانێکی بزەدارەوە خەونێکی هێمن دای ئەگرێت
هەروەکو بەردێ
کە بە زرێبارێ
و بووداش
بە نێریڤانا.
و لەم کاتەدا
هاوچەشنی کیژێکی مێرمندالە
کە بووکە دڵخوازەکەی
توند و سەخت لە ئامێزی گرتبێت.
ئەگەرەکو بڵێم کە بەختەوەریی
ڕووداوێکە کە لە بناخەوە هەڵەیە،
مەراق
سەرتاپێ ی دا ئەگرێت .
هەروەک زرێبارێ
کە بەردێک و
نێریڤاناش
کە بوودا .
چونکە خۆشبەختی
لە غەیری قەڵەمڕەوی ئەویندا، لە هیچ جێ نەیناسراوەتەوە
ئەوینێ کە
بەر لە لێک گەیشتنێکی ئاشکرا نییە
لەسەر ڕواڵەتی ژیانی من
کە لەسەر ئەو
هەر دەرزێک
لە پەژارەێکی دڵتەزێن باس ئەکات.
ئایدا!
لێوەخەنەێکی لێ خۆش بوووە
لە سەرەتا
زۆر دەم لەوم ڕوانیوه
ئەونە که، هەروەک نیگایەک لێم وەرگرتەوە
لە دەوروبەری من
هەموو شتێک
بە بیچمی ئەو دەرهاتووە
ئەو ساتە ئاگادار بووم کە ئێتر من
لە ئەو
هەڵاتنم نییە.
له ورگیرانی : بابەک سەحرانەوەرد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|