
12-04-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
با شه‌رابێ له ده‌ستی عیشق وه‌ربگرین
كه‌س به ته‌مای چركه‌یه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌مه‌ن نییه
كه‌س گوێ بۆ ده‌نگێ شل ناكا ....
له‌ودیو ده‌رگاكه‌وه بڵێ :
بیكه‌نه‌وه
من زه‌مه‌نه كوژراوه‌كانی ئێوه‌م ،زیندوو بوومه‌ته‌وه
ئێواره بێ مه‌یله‌كانتانم ،
هاتوومه‌وه جارێكی تر.....
خۆم له ئه‌ستێلكی ڕه‌نگه‌كان وه‌رده‌م
بیكه‌نه‌وه ،من ئه‌و بارانه‌م
كه نه‌تانوێرا له‌به‌ریا به ڕووتیی باوه‌ش بكه‌ن به یه‌كترا
ئه‌و نامه‌یه‌م پڕكێشیی ئه‌وه‌تان نه‌كرد
به ده‌نگی به‌رز بیخوێننه‌وه
بیكه‌نه‌وه ، جارێكی تر ئه‌توانن ئه‌و گۆرانییانه بشنه‌ون
كه جاران حه‌وسه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌تان نه‌بوو
له‌به‌ر گریان به دیاریانه‌وه دانیشن
ئه‌و شه‌رابه‌م ، كه نه‌تانتوانی
له‌گه‌ڵ یاره‌كانتانا نۆشی كه‌ن ،
بیكه‌نه‌وه ،
ئه‌فسوونێكم پێیه ئه‌تانباته‌وه
سه‌ر مافووره‌كانی هه‌رزه‌یی
شادتان ئه‌كاته‌وه به‌خه‌ت وخاڵی
په‌روانه‌كانی مناڵیی ؛
كه‌س ده‌رگا له‌و ده‌نگه ناكاته‌وه
كه‌س متمانه‌ی پێ ناكات و
په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌كه‌ی لانادا بزانێ كێیه ، من نه‌بێ ؛
پێ بزانم یان نا
ده‌ستی گرتووم و به سه‌رتاپای وجودا ئه‌مگێڕێ
خۆی پێم ئه‌ڵێ
من شه‌رابه سووره كه‌ونه‌كه‌ی عیشقم
پێكێكم لێ فڕ كه‌ن ، پێكێ ،
با سه‌رزه‌مین ،
كاژی گوناهه‌كانی داماڵێ ،
وشك بێته‌وه له سێلآوی " ڕیا " و
ته‌به‌ڕڕا بێ له تاوان .....
" تا حه‌شری نه‌بێ له‌گه‌ڵ حه‌شری " ؛
ئه‌ی عیشق منی پیره‌دار
وه‌ك شێتێكی ڕۆح سووك به ئه‌قڵی خامه‌وه
خۆم ئه‌خه‌مه‌وه به‌ختی تۆ ،
بۆ كوێم ئه‌به‌ی ،
له كوێ له‌به‌ر ده‌م ده‌روازه‌یه‌كدا توڕم ئه‌ده‌ی
مه‌یلی خۆته ،
دڵنیام جارێكی تر
ناپاكییم له‌گه‌ڵ ناكه‌یت و
نامدایته‌وه ده‌ست چه‌ته‌كانی مردن
**********
من ده‌رگات لێ ئه‌كه‌مه‌وه
سه‌ركه‌وه بۆ كۆلێته شێداره‌كانی ده‌روونم
دامگیرسێنه ، با سوره‌ته‌كان
به ڕه‌نگی پرچی ئایشه‌و فاتمه ببینم
وه‌ك چراوگ ڕۆشنم كه ،
من به‌ردی ئه‌و قه‌ده‌ره‌م به كۆڵه‌وه‌یه
كه ئه‌بێ عیشق زیندووم كاته‌وه
بچۆره ناوچه حه‌رامه‌كانی گیانمه‌وه
كه‌سێ لێت ناپرسێته‌وه ، تۆ كوێنده‌رییت
كه‌سێ ڕوت لێ گرژ ناكاو
لێوت لێ هه‌ڵناقوورچێنێ
من خۆم ده‌مێكه ئه‌زانم له مردنما
نه خاك له خۆیم ئه‌گرێت و
نه ده‌ریا پێشوازییم ئه‌كا و
نه ئاسمانیش لایه‌كم لێ ئه‌كاته‌وه
چونكه من كوڕی هیچیان نیم ؛
تۆ شك نه‌به‌م ، ناوێرم بمرم ، ئه‌ی عیشق
تۆ نه‌بیت ، لاشه‌م سه‌گ ئه‌یخوا ، ئه‌ی عیشق
تۆم لێ دیار نه‌بیت ، ئه‌وه‌نده به غیره‌ت نیم
چاو له مردن زیت كه‌مه‌وه ، ئه‌ی عیشق
تۆ مۆمێكم پێ نه‌به‌خشیت
زاتی نووسینه‌وه‌ی قه‌سیده‌یه‌كی تازه‌م نییه ، ئه‌ی عیشق ؛
من كوڕه بچكۆله‌كه‌تم
بیرت نایه ده‌ستت به‌سه‌ردا هێنام و
وتت ئه‌م كوڕه سه‌ر خڕه‌م ...
له‌وانی تر خۆشتر ئه‌وێ
چونكه لێ ناگه‌ڕێ یاره‌كه‌ی......
بیپه‌رژێته سه‌ر بیركردنه‌وه
له‌زه‌مه‌نه‌كانی هه‌ڵنووتان و
به ماچێ ئه‌یهێنێته‌وه ژێر كه‌پری شكۆفه‌كان !
دێته‌وه یادت پێت وتم
كوڕم ، من ده‌ستی موباره‌كی خۆمت به‌سه‌ردا دێنم
له هه‌ر كوێ هه‌ڵوه‌ریین .....
گه‌مارۆی هێرۆ سپییه‌كانی ڕۆحیان دایت
ناوم بێنه ، ئه‌گه‌مه لات !
هه‌ر كات له دوو ڕیانێكا
قیبله نومایه‌كت چنگ نه‌كه‌وت
به تیله‌ی چاوێ سه‌یرم كه
له گیرفانی كراسه‌كه‌تا ئه‌مبینیت ؛
ئه‌ی عیشق من فرزه‌ندی تۆم
له لاسارییم زویر مه‌به
شێتییه‌ك داگیری كردووم ،
ببینه دواجار چۆن
وه‌ك سه‌ربازێكی هه‌ڵهاتوو
به‌په‌شیمانیی گه‌ڕامه‌وه ئاستانه‌كه‌ت ،
ته‌ماشاكه ملم چه‌ند له موو باریكتره
گه‌ردن ئازادیی پێ ناوێ
ئه‌زانم ته‌ورت له گوڵ و
تفه‌نگت له گزنگ و
گولله‌شت له‌تیشكی زه‌رده‌په‌ڕه ،
بنۆڕه شه‌رمنییم ئه‌ی عیشق
به كاڵفامیی خۆم له‌گه‌ڵ كه
جێم بكه‌وه ،
له دۆزه‌خی ئه‌م وه‌حشه‌ته‌دا....
نه با ئه‌مجاره به‌ڕاستیی ڕه‌ق ببمه‌وه !!!! به‌رزان هه‌ستیار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|