
12-04-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هاوسه‌رگیریی نێوان مرۆڤ و جنۆكه راستییه یان وڕێنه؟
وابێنه پێش چاوی خۆت له‌گه‌ڵ جنۆكه‌یه‌كدا هاوسه‌رگیریت كردووه، ئایا ئه‌وه ماقوڵه؟ هه‌ندێك ئه‌مه به راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر ده‌زانن و ده‌ڵێن هه‌زاران ساڵه ژن و ژنخوازی له‌نێوان مرۆڤ و جنۆكه‌دا هه‌بووه، هه‌ندێكی تریش ئه‌وه به ئه‌فسانه له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، به‌ڵكو وای ده‌بینن ئه‌و كه‌سانه نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌یه كه ئه‌و ئیدعایانه ده‌كه‌ن. باوه‌ڕت به‌و جۆره په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان مرۆڤ و جنۆكه هه‌یه؟ ئه‌م راپۆرته بخوێنه‌ره‌وه.
حه‌سه‌ن ده‌عیج 35ساڵ، دوو ساڵه تووشی حاڵه‌تێكی ده‌روونی بووه‌و خێزانه‌كه‌ی له‌و په‌ڕی په‌رۆشیدا بوون بۆی. تاوه‌كو رۆژێك ناوی (مریان) یان به‌رگوێ كه‌وت، مریان سیحر ده‌كات و روحه خراپه‌كان له‌لاشه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌رده‌هێنێت، هه‌روه‌ك چاره‌سه‌ری ئه‌وانه‌ش ده‌كات كه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ جنۆكه‌دا هه‌یه.
چیرۆكی حه‌سه‌ن ئه‌و كاته ده‌ست پێده‌كات، كاتێك له گونده‌كه‌ی خۆیان (ده‌كه‌وێته ده‌وروبه‌ری پارێزگای میسان)، ده‌چێته ده‌ره‌وه بۆ كاركردن، به‌ڵام له‌وێ تووشی حاڵه‌تێك ده‌بێت و ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس كه له‌وێدا ده‌بێت، تێك ده‌شكێنێت.
حه‌سه‌ن له‌دوای ئه‌و رووداوه چه‌ند رووداوێكی تریشی ئه‌نجامدا، دواتر بۆ ماوه‌ی مانگ و نیوێك نه‌ما، كه هاتیشه‌وه بینیان له‌گه‌ڵ جنییه‌كدا به ناوی (لیا) هاوسه‌رگیری كردووه.
باوكی حه‌سه‌ن به هه‌فتانه‌ی وت: "فاڵگره‌وه‌كه پێی وتین، كوڕه‌كه‌تان عاشقی كچێكی جنی بووه‌و هاوسه‌رگیریان كردووه، ئه‌و چیتر ناگه‌ڕێته‌وه بۆ توندوتیژی به‌و مه‌رجه‌ی له ژوورێكدا بیهێڵنه‌وه، گرنگی به‌پاكو خاوێنی حه‌سه‌ن و ژووره‌كه‌ی بده‌ن."
ئه‌وان ئێستا سه‌ره‌ڕای ئاماده‌كردنی خواردن بۆ حه‌سه‌ن، خواردن بۆ جنۆكه‌كه‌ش ئاماده‌ده‌كه‌ن و خواردنی جنییه‌كه‌ش هه‌ندێك هه‌ویر و چاوی ماسی و ماسته، به مه‌رجێك خواردنه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی خۆردا بۆی دابنرێت له ژووره‌كه‌دا.
دایكی حه‌سه‌ن وتی: "ئێمه ساڵێكه ئه‌وه حاڵمانه، به‌ڵام له خوا به‌زیادبێت له‌وكاته‌وه حه‌سه‌ن ئازاری كه‌س نادات."
دایكی حه‌سه‌ن وتیشی: "ئه‌و هه‌ندێك جار به زمانێكی جیاوازتر قسه‌ده‌كات، وه‌كو ئه‌وه‌ش وایه كه منداڵی هه‌بێت و یاری له‌گه‌ڵ منداڵدا بكات."
دانیشتوانی گونده‌كه به چیرۆكه‌كه‌ی حه‌سه‌ن ده‌زانن و ئه‌وان ئه‌وه‌شیان گێڕایه‌وه، پێشتر پیاوێكی تر جنییه‌كی خواستوه، كاتێكیش ویستویه‌تی ده‌ستبه‌رداری بێت عه‌قڵی لێ وه‌رگرتۆته‌وه‌و له‌وكاته‌یشه‌وه (رووداوه‌كه به‌پێی وته‌ی ئه‌وان پێش چل ساڵه روویداوه)، پیاوه‌كه عه‌قڵی له‌ده‌ستداوه‌و ئێستاش له‌و گوزه‌رانه‌دا به‌پێی خاوسی ده‌سوڕێته‌وه.
فاڵچییه‌كه
كاتێك گه‌یشتینه به‌رده‌م ماڵی فاڵچییه‌كه، ماڵیان جمه‌ی ده‌هات له سه‌ردانیكه‌ران، كاتێك وتمان جنۆكه چییه؟ ئه‌و به ساده‌یی وه‌ڵامی داینه‌وه‌و وتی: "جنۆكه بوونه‌وه‌رێكی تایبه‌ته له‌نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵدا، توانای بێ شوماریشی هه‌یه، له گۆڕان و خۆگۆڕین له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤه‌كان و رۆچوونه نێو لاشه‌ی مرۆڤه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی شتی مه‌حاڵ."
مری له‌باره‌ی تێكه‌ڵبوونی نێوان ئه‌و دوو ره‌گه‌زه‌وه، وتی: "تێكه‌ڵاوبوون له‌نێوان دونیای بینراوو نه‌بینراودا هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت رێز له مافی ئه‌وی تر بگیرێت، هه‌روه‌ك ئیحتیاتیش وه‌ربگیرێت له په‌یوه‌ندییه‌كاندا، هه‌ندێكجار خۆشه‌ویستی رووده‌دات له‌نێوان دوو كه‌سدا له مرۆڤ و جن، ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ش به‌ره‌و هاوسه‌رگیری ده‌ڕوات، بۆیه ده‌بینین هاوسه‌رگیری له‌نێوانیاندا رووده‌دات سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌كانی."
ئه‌و وتیشی: "جنۆكه‌ی خراپ په‌لاماری كچان ده‌ده‌ن له كاتی نووستنیاندا، جنی ده‌توانێت مرۆڤێك بهێنێت، هه‌روه‌كو چۆن مرۆڤێك ده‌توانێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جنییه‌كدا بكات، به‌وه‌ی جنۆكه‌كه ده‌چێته نێو لاشه‌ی مرۆڤه‌كه‌وه."
هێنانی ژن له جنۆكه زۆرجار منداڵی تێدا نابێت، یان منداڵ ده‌بێت، به‌ڵام پیاوه‌كه نایبینێت.
به قسه‌ی مریان، "زۆرجار جنۆكه‌یه‌ك شه‌یدای كچێك ده‌بێت، بۆیه هه‌ر كه‌سێك بچێته داواكاری ئه‌و كچه ئه‌وا تووشی رووداوێك ده‌بێت، وه‌كو تۆڵه‌یه‌ك له‌لایه‌ن جنۆكه‌كه‌وه."
مرۆڤ چی سوودێك ده‌بینێت؟
مرۆڤ چی سوودێك ده‌بینێت له هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جنۆكه‌دا، ئه‌وه پرسیارێكی گرنگه؟ به قسه‌ی ئه‌و فاڵگره ژنهێنان له‌گه‌ڵ جنۆكه واده‌كات، مرۆڤ توانای خه‌یاڵی هه‌بێت له خوێندنه‌وه‌ی نادیار و چاككردنه‌وه‌ی نه‌خۆش و چه‌ندین توانای تر.
ئه‌و فاڵگره وتیشی: "ئه‌گه‌ر داوای جنۆكه‌یه‌ك ره‌تبكه‌یته‌وه، ئه‌وا تووشی نه‌خۆشییه‌ك ده‌بیت له شێوه‌ی شه‌له‌ل، فێگرتن، نه‌زیف، ئازار له چاوو ته‌شه‌نوج كردن، به‌ڵام له حاڵه‌تی رازیبووندا ئه‌و ژنه یان پیاوه ده‌بێت، ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه‌و داوای شتێكی زۆر گه‌وره بكات، چونكه هه‌موو داوایه‌كی جێبه‌جێ ده‌كرێت."
ئه‌و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌شی خسته‌ڕوو، به‌وه‌ی كاتێك پیاوێكی جنی ده‌مرێت، ژنه‌كه‌ی كه مرۆڤه تووشی له‌عنه‌تی هه‌تاهه‌تایی ده‌بێت و جێگه‌ی جیهانی جنۆكه‌كان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنه‌كه جنۆكه بوو، له‌كاتی مردنیدا مێرده‌كه‌ی و منداڵه‌كانی ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی ناشتنه‌كه‌ی بن."
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وانه‌ش كه ئه‌و حاڵه‌ته‌یان هه‌یه، مریان وتی: "من ده‌توانم چاره‌سه‌ریان بكه‌م." به‌ڵام له‌وه نه‌ده‌چوو، چونكه حاڵه‌تی ئه‌و نه‌خۆشانه وه‌كو كه‌سوكاریان ده‌یانگێڕایه‌وه، هه‌میشه رووه‌و خراپتر ده‌ڕۆیشت.
وڕێنه‌و قسه‌ی پوچ
كه‌مال قه‌حتان كه پزیشكێكی ده‌روونییه، گاڵته‌ی به‌و قسانه ده‌هات، به وڕینه و قسه‌ی پڕوپووچی له قه‌ڵه‌م دا، هه‌موو جۆره هاوسه‌رگیرییه‌كی له‌وجۆره‌ی ره‌تكرده‌وه، وتی: "زۆر حاڵه‌تی له‌وشێوه هاتوه‌ته لام، كه نه‌خۆشه‌كه ئیدعای ئه‌وه‌ی كردووه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جنۆكه‌دا كردووه، به‌ڵام ئه‌وانه هیچی راست نییه‌و وڕێنه‌یه‌كه‌و ده‌یكه‌ن."
وتیشی: "ئه‌وه له ئه‌نجامی شڵه‌ژانی ده‌روونیه‌وه ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن و په‌رچه‌كردارێكه له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌نگژانه‌دا به‌سه‌ریاندا هاتووه."
د.كه‌مال وتیشی: "هه‌ندێك جار مرۆڤ واده‌زانێت تارماییه‌كی بینیوه، یاخود گوێی له ده‌نگێك بووه، بۆی هه‌یه ئه‌وانه له ئه‌نجامی سه‌دمه‌یه‌كدا بێت كه توشی هاتووه، له ترسێكه‌وه بێت كه چووبێته ناخییه‌وه."
له‌باره‌ی رای ئاینی ئیسلامیشه‌وه، شێخ ته‌حسین وتی: "جنۆكه هه‌ن و له قورئانیشدا ناویان هاتووه، به‌ڵام هاوسه‌رگیری له‌نێوان جنۆكه‌و مرۆڤدا ئه‌وه شتێكی مه‌حاڵه، ئه‌وه‌ش باسی كردبێت، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی تائێستا نه‌خستۆته‌ڕوو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|