
12-07-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له 100 هه‌مین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی تۆلستۆی دا
(سبه‌ی):
به‌ر له سه‌د ساڵ و له ڕۆژی 20 ی نۆڤێمبه‌ری 1910دا (لێڤ تۆلستۆی) له وێستگه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ری شارۆچکه‌ی -ئاستۆپۆڤۆ- دا له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
لێڤ نیکۆلایێڤیچ تۆلستۆی وه‌ک چواره‌مین منداڵ (له کۆی پێنج منداڵ) له دایکبوه، له ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا بێ دایک و باوک بوه. هه‌ربۆیه‌شه خوشکێکی باوکی سه‌رپه‌رشتیکاری بوه.
له زانستگه‌ی (کازان)دا وه‌کو خوێندکارێک ده‌ستی کردوه به فێربونی زانستی زمانه رۆژهه‌ڵاتیه‌کان. دواتر وازی له‌و رشته‌یه هێناوه و ویستویه‌تی مافناسی بخوێنێت. له ساڵی 1847 دا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ خوێندنێکی زانستگه ته‌واو بکات وازی له خوێندن هێناوه و خه‌ریکی چاکسازی له ره‌نێوهێنانی ئه‌و موڵکانه‌ی یاسنایا پۆلیانا بوه که به میرات بۆی ماونه‌وه.
ئه‌م نوسه‌ره هه‌ره به‌ناوبانگه‌ی روسیا خۆی له خۆیدا داستانێکی تایبه‌ت و ده‌گمه‌ن بو. رۆماننوس، په‌روه‌رده‌کاری فێرخوازان، ناتورالیست، ریفۆرمکاری ئاین و ته‌نانه‌ت به ئازادیخواز له لایه‌ن بیۆگرافیانوسه‌کانیه‌وه باسکراوه.
ئه‌گه‌رچی تۆلستۆی زۆربه‌ی ساته‌کانی ژیانی له مۆسکۆ و سان‌پترسبورگ به‌سه‌ر بردون و چه‌قی ئارامگرتن و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی هه‌میشه ناوچه‌کانی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی روباری (ڤۆلگا) بوه، به‌ڵام بۆ گه‌شت چۆته هه‌ریه‌ک له: ئیتالیا، ئیسپانیا، به‌لجیکا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا. هه‌ر له یه‌کێک له‌و سه‌فه‌رانه‌شدا بوه که سه‌ردانی نوسه‌ری به‌ناوبانگی ئینگلیز چارلس دیکنزی کردوه.
به‌خاکسپاردنی ئه‌و له زێدی له‌دایکبونی له (یانسنایا پۆلیانا)ی سه‌ر به شاره‌وانی (تامبۆڤ) هیچ ڕێوڕه‌سمێکی که‌نیسه‌ی ئۆرتۆدۆکسی له‌گه‌ڵدا نه‌بو.
چیرۆک و رۆمانه‌کانی به ژماره زۆرن، به‌ڵام به‌ناوبانگترینیان بریتین له:
_شه‌ڕ و ئاشتی، له ساڵی 1868 دا.
_ئاننا کارێنینا، له 1877 دا.
کۆبه‌رهه‌می تۆلستۆی له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی (ئینزێل) بۆ یه‌که‌مینجار به زمانی ئه‌ڵمانی چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه. ئه‌م چاپخانه‌یه ئه‌گه‌رچی به ناوی ( ئینزێل فێلاگ لایپتزیگ)ه‌وه بو ، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می له‌تبونی ئه‌ڵمانیا و جه‌نگی ساردی بلۆکه‌کاندا هه‌ر له فرانکفۆرت جێگیر بو، ئێستا بنکه‌که‌ی هێنراوه‌ته‌وه شاری لایپتزیگ- ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا.
له 100 هه‌مین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی تۆلستۆی دا دو پێشانگه‌ی تایبه‌ت له ئه‌ڵمانیا و سویسرا سه‌باره‌ت به ئه‌م که‌سایه‌تیه ناسراوه‌ی دنیای ئه‌ده‌ب و هونه‌ر کرانه‌وه. کات و شوێن و ناونیشانی ئه‌و دو پێشانگه‌یه به‌مجۆره‌ی خواره‌وه‌ن:
لیڤ تۆلستۆی له ئه‌ڵمانیا دا
له ژێر ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا و له‌خانه‌ی ئه‌ده‌بیاتی شاری میونیخ (لیتێراتورهاوس میونشێن)دا پێشانگه‌یه‌کی تایبه‌ت به بۆنه‌ی 100 هه‌مین ساڵڕۆژی له دنیاده‌رچونیه‌وه کراوه‌ته‌وه. باسه‌کانی ئه‌م پێشانگه‌یه پتر بایه‌خ به ژیانی تایبه‌تی تۆلستۆی و سۆفیای ژنی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌ڵمانیی ئه‌و دراوه. هه‌روه‌ها له یه‌که‌مین رۆژی کرانه‌وه‌یدا له 15ی نۆڤێمبه‌ردا خاتو - لێنا گرۆلێکی نوسه‌ر له فیلمێکی دۆکیومێنتاریدا گه‌شته‌کانی خۆی بۆ زێدی تۆلستۆی نیشاندان. ئه‌م پێشانگه‌یه تاوه‌کو رۆژی 30 ی کانونی دوه‌می 2011 به‌رده‌وام ده‌بێت.
له زوریخ پێشانگه‌ی: تۆلستۆی 1828 - 1910
ئه‌و رسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه ناونیشانی پێشانگه‌ی تایبه‌ت به تۆلستۆیه له بینا‌ی موزه‌خانه‌ی شتراوهۆفی شاری زوریخی سویسرادا. ژیانی تۆلستۆ له 7 به‌شدا باس ده‌کرێت و بێجگه له بابه‌ته ئه‌ده‌بیه‌کانی چه‌ندین نامه و دۆکیومێنت و فیلمی دۆکیومێنتاری کورت گرد کراونه‌وه (زۆربه‌شیان له مۆزه‌خانه‌ی تۆلستۆی مۆسکۆوه خواستراون) و ده‌خرێنه به‌رچاو و گوێی میوانه‌کان.
ئه‌م پێشانگه‌یه تاکو رۆژی 28ی تشرینی دوه‌می 2010 به‌رده‌وام ده‌بێت و نرخی بلیت له 8 فرانکه‌وه بۆ 10 فرانکی سویسرییه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|