
12-19-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چوار کورته شێعر : محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی (ساماڵ)
ئایدیالۆژیا
ئه‌و شه‌پۆلی دووکه‌ڵه‌ی
تاکوو سه‌ر ژێر سیگاره‌که
چاومی داگیراند
هه‌یکه‌لی خۆم بوو
ئه‌و شه‌پۆلی دووکه‌ڵه‌ی
تا سه‌ر ته‌پڵه‌کی جگه‌ره‌کان
دایشۆڕاند نیگام
هه‌یکه‌لی من بوو
تاکوو سه‌ر ژێرسیگاره‌که
چاوم ده‌یدی
هه یکه لێک
شـ ـــــــ ــی
ده‌بۆوه
ئیترنوستم ...
خوازه‌ی یه‌که‌م
له سوێی هه‌ناره‌کانی تۆ
پیاوێکم له ئاو
هه‌ر دڵۆپه‌م دڵۆپێکی تر
خه‌ریکه له‌ش / به ئاره‌زوویه‌کی بێ حه‌یاوه
خه‌ریکه تۆ / ده‌تکێم له حه‌یا
خه‌ریکه شه‌پۆلانم له پێست
ده‌لرفێ به سه‌رانسه‌رتدا
خه‌ریکه نمێک فێنکایی مه‌مکت
به خوازه‌ی یه‌که‌م خه‌ونی مرۆڤه‌وه
ده‌گوورێ
کێ به ڕووتی نابیسترێ!
شه‌وێک ڕووت ده‌بمه‌وه ڕووت
که‌س به ڕووتی ته‌نیا نییه
جێ و بانه‌که‌م
ده‌نگی تۆ ڕاده‌خا و
پێستم بین ده‌خواته‌وه بین.
کێ به ڕووتی نابیسترێ؟
من ڕووت بوومه‌وه ڕووت
هانێ...ها...
"ئه‌وه جه‌سته‌ی منه بیخۆن"*
ئێره کۆڵانێکی ته‌نگه‌به‌ره
باریک تر ده‌بێته‌وه تێیدا / که‌سێک
له په‌نجه‌ره‌ڕا .. تا ئاسۆیه‌کی دوور .../ حه‌ز ده‌کا
لاسایی بکاته‌وه ده‌نگێک ... نایبیستێ و ڕووت ده‌بێته‌وه ڕووت
کێ به ڕووتی نابیسترێ ؟
*عیسا مه‌سیح-ئینجیلی مه‌تا-ئایه‌تی 26
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|