ڕۆژێك مامۆستای داڕشتن ( انشاء ) به‌قوتابیه‌كانی ده‌ڵێت :
داڕشتنێك بنووسن ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ئێوه سه‌رۆكی كۆمپانیایه‌كی ناودار بێت....
پاشان ته‌ماشا ده‌كات هه‌موو خه‌ریكن ده‌نووسن ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بێ نانووسێت
پێی ده‌ڵێت :
تۆ بۆ نانووسی...
ئه‌ویش ده‌ڵێت:
وه‌ڵا مامۆستا چاوه‌ڕێی سكرتێره‌كه‌م ده‌كه‌م تا بێت بۆم بنووسێت...
كابرایه‌ك ده‌خه‌نه زیندانه‌وه كابرایه‌ك له زیندانه‌كه‌دایه لێی ده‌پرسێت :
ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باخه‌ڵت بڕیووه وا لێره‌ی ؟؟
كابرای تازه زیندانی ده‌ڵێت :
نا كاكه ئه‌م قسانه چیه؟؟
كابرا واز ناهێنێ ئه‌ڵێت :
ئه‌ی گیرفانی پۆلیست بڕیوه؟
كابرا ده‌ڵێت
واز بێنه ئه‌م قسانه‌چییه من شتی وا چۆن ده‌كه‌م؟؟
ئه‌ڵێت :
ئه‌ی كه‌واته گیرفانی گه‌وره‌كه‌یانت بڕیوه؟؟؟
كابرا ئه‌مجاره‌یان توڕه ده‌بێت و ده‌ڵێت :
بێ مێشك من زیندانی سیاسیم....
كابرای تر ئه‌ڵێت:
ئه‌ها ئێسته تێگه‌یشتم.. كه‌واته گیرفانی سه‌رۆكت
بڕیوه...
كابرایه‌ك به هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت:
ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌مان كوڕبێت ناوی باوكی منی
لێده‌نێین...
ژنه‌كه ئه‌ڵێت:
ئه‌ی ئه‌گه‌ر كچ بوو چی..؟
پیاوه‌كه‌ش ئه‌ڵێت:
ئه‌و كاته ناوی باوكی تۆی لێده‌نێین...
ڕۆژێك كابرایه‌ك ده‌چێته ماڵی هاوڕێیه‌كی ،،كاتێك ویستی بڕوات هاوڕێكه‌ی وتی:
كاتی نیوه‌ڕۆیه ئه‌بێ نان بخۆیت ئینجا بڕۆی
كابراش ڕازی بوو پاشان نانی خوارد ویستی بروات كابرا وتی :
ئه‌ی ئێسته به گه‌ده‌ی پڕه‌وه بۆ كوێ ئه‌ڕۆی تۆزێك بخه‌وه ئینجا بڕۆ
كابراش وتی:
باشه..
پاشان كه‌خه‌به‌ری بووه وه ویستی بڕوات هاوڕیكه‌ی وتی:
باچایه‌ك بخۆینه‌وه و تاوڵه‌یه‌كیش بكه‌ین،،
كابراش ڕازی بوو پاشان كاتی نانی ئێوازه نزیك بوویه‌وه ویستی بڕوات كابرا وتی :
به‌خوا ناڕۆیت ئه‌بێ نانی ئێواره‌ش بخۆیت..نانی ئێواره‌شی خوارد ووتی:
ده‌بێ ئه‌مشه‌ویش لێره بخه‌ویت،،،
كابرا ناچار ئه‌و شه‌وه‌ش خه‌وت به‌یانی ڕۆژبویهوه ویستی بڕوات كابرا وتی :
بۆ كوێ قاوه‌تی به‌یانیش ناكه‌ی ؟
كابرا ووتی :
نا بهخوادهبێت بڕۆم ژن و منداڵه‌كه‌م له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ن...چاوه‌ڕێمن....
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 12-24-2010 در ساعت 07:30 PM
|