
12-24-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وا هه‌ست ئه‌كه‌م خۆشم ئه‌وێی
عه‌یامێكه وا هه‌ست ئه‌كه‌م
له به‌ر ده‌رگای خه‌یاڵه‌كانمدا وه‌ستاوی و
نه شه‌و نه ڕۆژ به‌ری ناده‌ی
من هه‌ست ئه‌كه‌م گشت چركه‌یه‌ك
زێده تر و زێده‌تر بیرت ئه‌كه‌م
ئه‌بینم ڕێگای دییه‌كانمت گرتوه‌و
هه‌رچی ئه‌ڵێم خۆت لا ناده‌ی
من هه‌ست ئه‌كه‌م گشت ترپه‌یه‌كی دڵم
به پیتێكی ناوت گۆرانی ده‌ڵێ و
ئه‌بینم تۆش به هێمنی
له‌گه‌ڵ ستارنه‌كه‌ی دڵما سه‌ما ئه‌كه‌ی
هه‌ر كه سه‌یری ئاسمان ئه‌كه‌م
شێوه‌و چاوی تۆم دێته پێش چاو
له ئه‌ستێره‌كان فرمێسكه‌كانت ئه‌بینم و
له مانگه‌شه‌ویش ئه‌و خه‌نده‌یه‌ی
به ماچێكی نێرگزی, پێشكه‌شم ئه‌كه‌ی
نازانم چییه ئه‌م هه‌سته
هه‌ست به ژین ئه‌كه‌م
به خه‌نده به جوانی
به ناسكی به ڕاستگۆیی
هه‌ست به دووری ناپاكی
نازانم چییه…. ئه‌م هه‌سته
بۆ هه‌ر كوێ بڕۆم تۆش هه‌ر له‌وێی
ڕوو له هه‌ر كه‌نارێكی چۆڵی یادگاری كه‌م
له‌وێشدا تۆ بۆم چاوه‌ڕێی
هه‌ر كه ته‌نهایی یه‌خه‌م ده‌گرێ و
ئه‌سرین دێته لام، تۆ بۆم هاوڕێی
گه‌ر بچمه بن دره‌ختێكی زه‌ردی پایزیشه‌وه
له‌گه‌ڵ گشت گه‌ڵایه‌كی ئه‌و داره‌و
گشت گه‌ڵایه‌كی ته‌مه‌نم
هێدی هێدی هه‌ڵده‌وه‌رێی
به‌ڵێ ڕوو له هه‌ر شوێن‌و هه‌ر جێیه‌ك كه‌م
تۆ ده‌ستت بۆ ده‌ستم درێژ كردوه و
بۆم چاوه‌ڕێی
من هه‌ست ئه‌كه‌م خۆشم ئه‌وێی
بۆ هه‌ر لایه من باڵ بگرم
یان بۆ هه‌ر هه‌وارێكی وێران
من سه‌ر هه‌ڵگرم
ئه‌بینم تۆش له‌وێی
به هێمنی بۆم چاوه‌ڕێی
من هه‌ست ئه‌كه‌م خۆشم ئه‌وێی
وا هه‌ست ئه‌كه‌م خۆشم ئه‌وێی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|