
12-24-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گفت‌و گۆی ئاكام و ئیڤان له ژێر گڵ‌دا (هۆنراوه‌یه‌ك وه‌ك
وه‌ڵامی ئیڤان و ئاكام بۆ به‌ڕێز ڕێژین ئیبراهیم)
تێبینی: ڕۆژی 21-1-2007 چیرۆكێكم خوێنده‌وه به ناوی (چیرۆكی ڕاسته‌قینه: ژیانێك له
خۆرئاوا بونی مه‌رگدا) له نوسینی به‌ڕێز كاك ڕێژین ئیبراهیم، به‌ڕاستی زۆر گریاندمی
وه وا هه‌ستم كرد ئه‌و دو عاشقه داوام لێ ئه‌كه‌ن ئه‌م گفت‌و گۆیه‌یان بۆ زه‌مین
بگوازمه‌وه وه به كاك ڕێژین بڵێم ئاكام و ئیڤان نه‌مردوون.......
گفت‌و گۆی ئاكام و ئیڤان له ژێر گڵ‌دا....
ئاكام:
گوڵه‌كه‌م؟ بۆ بێده‌نگی؟!؟!؟
بیرت ئه‌كه‌م....
من له ژێر ئه‌م گڵه بێڕه‌حمه‌شدا
بڕوات هه‌بێ
چاوه‌ڕوانی چرپه‌یه‌كت ده‌كه‌م
ده سه‌رێكم لێبه !!!
عه‌یامێكه نه‌مبینیوی ئازیزه‌كه‌م
ئیڤان:
من لێره‌وه گوێم لێیه چۆن با‌نگم ئه‌كه‌ی
ئاگام لێیه چۆن به فرمێسكه‌وه لای فریشته‌كان
هه‌مو ساتێ باسم ئه‌كه‌ی
به‌ڵام چۆن بتوانم بگه‌مه لات؟!؟!؟
تا ئه‌و ماچه‌ی له‌سه‌ر زه‌مین له منت نه‌دی
له‌م مه‌رگه‌دا بۆت كه‌مه خه‌ڵات....
ئاكام:
شازاده‌كه‌م ده پێم بڵێ
چۆنی؟ بیری ژیان ناكه‌ی؟
بیری وڵاته بێ نازه‌كه‌مان و
سۆزی دایه و بابه ناكه‌ی؟
ده بۆم باس كه.....
ئێستا تۆ له كوێیت و چی ده‌كه‌ی؟!؟!
ئیڤان:
من ئێستا له باوه‌شی فریشته‌یه‌كدام
باسی ڕۆژانی زانكۆی بۆ ئه‌كه‌م
باسی ناپاكی و زۆرداری
مرۆڤه‌كانی سه‌رزه‌مینی بۆ ئه‌كه‌م
ئه‌زانی ئه‌م فریشته‌یه‌ی هه‌رگیز منی نه‌ناسیوه
جارێ ئه‌و عه‌شقه‌ی چاوانمانی قه‌ت نه‌دیوه
چه‌نێ گریا بۆ هه‌ردوكمان؟
ئیدی من بیری كێ بكه‌م؟!!!!؟
ئه‌ی ئه‌وان نه‌بونه هۆی له‌یه‌كبونمان؟
ئاكام:
هه‌ناسه‌كه‌م،،،،ئا له‌م گۆڕه تاریكه‌مدا
چاوه‌كانت جوتێ مۆمن و
كزه كزه بۆم ئه‌سوتێن....
یادگارییه‌كانت دانه دانه
ده‌بنه نه‌مامێكی سه‌وز و
له‌م گڵه وشكه‌ی سه‌رم ئه‌ڕوێن....
به‌ڵام لێره‌ش هه‌ر لێم دوری !
بۆیه زۆر زو زه‌رد ده‌بن و هه‌ڵده‌وه‌رێن..!!!
ئیڤان:
بڵێم چی ؟ قه‌ده‌رمان وایه
له هه‌مو كوچه‌یه‌كی ژین‌دا
عه‌شقمان پێ ناڕه‌وایه
به‌ڵام بڵێ سوپاس بۆ خوا
به‌س نییه بۆ ده‌ردی دوریمان
ئا له‌م مه‌رگه لوت به‌رزه‌دا
گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌م نامانه ده‌وایه؟!؟!؟
ئاكام:
ده‌ستت بێنه وه‌ره بفڕین
به‌م ئاسمانه چۆڵه به‌رینه‌دا
به‌س خۆم و خۆت.
وه‌ك په‌روانه باڵ بگرین
سڵاو له ئه‌ستێره‌كان ئه‌كه‌ین و
له لای مانگیش پشو ئه‌ده‌ین...
با وابزانین ئاسمان ده‌ریایه
هه‌وره‌كانیش كه‌شتین و
زه‌ویش هه‌ژدیهایه !!!!
ده وه‌ره نازداره‌كه‌م
ده‌ستت بێنه..............
ئیڤان:
ئای له‌و ساته‌ی به تۆ ئه‌گه‌م...!!
یه‌ك سات به ئازادی و دور له ترس
نیگایه‌كی چاوت ئه‌كه‌م
به‌ڵام چی بكه‌م ژیانه‌كه‌م
ئا له‌م گۆڕه بێڕه‌حمه‌شدا
هه‌رچی لاواچه داخراوه
ده‌ست و پێشم به ئه‌سرینی ئه‌ستێره‌كان
به خه‌می په‌پوله‌كانی ئێره به‌ستراوه...!!!
ئاكام:
سه‌برت هه‌بێ باوانم
یه‌زدان زۆر به ڕه‌حمه
بۆیه منیش باش ده‌زانم
هه‌ر ڕۆژێ دێ به‌یه‌ك بگه‌ین
تا ئه‌و ساته منیش هه‌رده‌م چاوه‌ڕوانم
تا ئه‌و ده‌مه ده‌بیه ڕوناهی شه‌وانم
ئێمه لێره به ئازادی چاوه‌ڕوانی یه‌كدی ده‌كه‌ین
بۆیه هه‌تا ماوم من مه‌منونی ئاسمانم....
گوڵم دڵته‌نگ مه‌به تاقانه‌كه‌م
من و تۆ بۆیه‌ك كراوین
هه‌ر پێك ئه‌گه‌ین باوانم
ئیڤان:
خۆشم ئه‌وێی
به قه‌د مه‌رگ به‌قه‌د ئه‌وین
هێنده‌ی خه‌مه‌كانی سه‌رزه‌مین..!!
خۆشم ئه‌وێی
هێنده‌ی ئاسمان
به‌قه‌د بێ نازی كوردستان..!!
خۆشم ئه‌وێی
زیاتر له بێ ویژدانی مرۆڤه‌كان
قوڵتر له ده‌ریای فرمێسكی كیژۆڵه‌كان..!!
دڵنیابه له‌م گۆڕه‌شدا و
له ڕێگا گوڵزاره‌كانی به‌هه‌شتیشدا
چاوه‌ڕێتم........
به‌ڵێ.... من خۆشم ده‌زانم
مردویه‌كی ئێجگار شێتم..!!!!
ئاكام:
گه‌ر تۆ شێت بی من شێت ترم
به‌م مردویه‌تیه‌ش من ئاماده‌م
سه‌د جاری دی له پێناوی نیگایه‌كت بمرم..!!
خۆشم ئه‌وێی
زۆر زیاتر له‌وه‌ی خۆت ده‌زانی
هێنده‌ی جوانی و خه‌مباری شه‌وانی سلێمانی
خۆشم ئه‌وێی
به ڕادیه‌ك دور له زانین..!!
زۆر زیاتر له خۆشه‌ویستی مه‌م بۆ خاتو زین
خۆشم ئه‌وێی
ئێجگار زیاتر له خۆشه‌ویستی فه‌رهاد بۆ شیرین
زیاتر له زۆردارانی سه‌ر زه‌مین..!!
خۆشم ئه‌وێی
خۆشه‌ویستییه‌ك......
دوو هێنده‌ی ئاسمان فراوان
سه‌د هێنده‌ی ئازاره‌كانی نیشتیمان..!!
ئیڤان:
توخوا به‌سه هه‌ناسه‌كه‌م
ئه‌م وشانه‌ت شێتم ئه‌كه‌ن
به‌ره‌و ژوانه‌كانی زانكۆ و
زه‌وتی كه‌س و كارم ئه‌به‌ن
من و تۆ هه‌رچه‌ند نێژراوین...
به جه‌سته و ڕۆح له نێو ژیانا نه‌ماوین
به‌ڵام خه‌ونه‌كانمان گشتیان زیندون...!!
هیچ له خۆزگه‌كانمان نه‌مردون..!!
من و تۆ له ڕۆژی قیامه‌ت
ده‌بینه خه‌ج و سیامه‌ند
ئاكام:
خۆشه‌ویستی من و تۆ؟
نه زه‌ریایه و نه ئاسمانه
نه داستانی عاشقانه
نه فرمێسكی كوردستانه..!!!!
خۆشه‌ویستی من و تۆ؟
نه كۆرپه‌ی سه‌ر زه‌مینه
وه نه شه‌هیدی ئه‌وینه..!!!!
خۆشه‌ویستی من و تۆ؟
پاكترین به‌هره‌ی یه‌زدانه
ناوی ئاكام و ئیڤانه....!!!!
كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی - هۆڵه‌ندا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|