
01-02-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
غوربه‌ت وتاراوگه
باوکی دوین
دره‌ختێکی ره‌نگ ڕزیوی
گو‌ڵ ئه‌رخه‌وان
له‌په‌نجه‌ره ی ژووره‌که‌مدا
ووشک بووه
ده‌رگاکه‌م ڕه‌نگی زه‌ردی
غه‌ریبی لێ نیشتوه
ئه‌ڕۆم و دێم
له‌سه‌ر تاقمێکی.......... قه‌نه‌فه‌ی ڕه‌ش
پاڵ ئه‌که‌وم
له‌کۆنه‌وه‌ڕه‌نگی یه‌کترمان
گرتووه
که‌دێمه‌وه‌ئه‌پرسم
کێ بوو هاته‌خزمه‌تت
له‌م ناوه‌خته‌دا
غوربه‌ته‌و ڕێی لی ون بوه
که‌ی بێ سه‌رم سه‌رینی
هامان ڕێ بی
که‌بی هه‌ستم بکرێته‌وه
زه‌منیکم لێ وون بوه
2
نائومێدی
ته‌مه‌نێک بوو
به‌سه‌ر پێیی
به‌سه‌رم برد
کاتی پشوودانم
لێم زویر بوو و
به‌جێی هێشتم
هه لێکت بۆ نه‌ڕه‌خساندم
بڵێم کوردم
ته‌مه‌نم سه‌ودای خه و‌نێ بوو
جامێکی پێشکه‌ش نه‌کردم
راستییه‌کان زۆرانبازی
ڕۆژگارێک بوون
له‌ناخمدا دێن و ده‌ڕۆن
هه‌وڵه‌کانم گوڵزارێک بوون
گڵای سیس بوو له‌ئاستی من
گه‌ڕام به‌دوای خه و‌کانم
چه‌نده‌ها شارانم بڕی
بووم به‌سۆفی
چاوم بڕییه‌سۆزی تۆ
کوردستانم
جارێک فرمێسکت نه‌سڕیم
ئه‌ستێره‌کان تیشکی مه‌له‌وه‌ری
شه‌وان ده‌رباز ده‌که‌ن
گه‌رێله‌ی به‌خت
له‌لوتکه‌ی چیاکان‌دا
سه‌ماده‌که‌ن
هه‌رچه‌نده‌سۆراغیان بووم
تێپه‌ڕ نه‌بوون
بێچووی مه‌له‌وه‌ری شاخ
باڵی گرت و
له‌هێلانه‌ی کۆت هاته‌ده‌ر
من هێشتا یه‌خسیری تۆم
شه‌هیدانم
خاکم به‌سه‌ر
تۆبڵێی ئه‌و دیوی دنیا
ئاوڕم لێ داته‌وه
یان سزا بڕیارێکه
ئاوڕ له‌که‌س ناداته‌وه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|