
01-27-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تارمایی و باخچه‌ی سه‌فه‌ر
تارماییه‌ک هه‌میشه له‌گه‌ڵمدایه‌و
به‌بێده‌نگی پێم ده‌ڵێت\"
تۆ سێبه‌رێکی له‌ئێواره‌و
چاوه‌ڕێی تریفه‌ی مانگه‌شه‌و مه‌که
چونکه زه‌ویو ئاسمان موڵکی منن
2
تارماییه‌که پێم ده‌ڵێ
ئه‌وه‌ی له‌ئاسمانه،
وێنه‌یه‌کی جوانی سروشته‌و
ئه‌وه‌ی له‌زه‌ویشه
پڕن له بازنه‌ی جۆراوجۆر\"
زه‌وی ئاسمان ده‌توانن ببنه، پرچی کیژۆڵه‌یه‌کو
وه‌کوو ریژنه‌ی باران به‌سه‌ریه‌کدا داده‌بارین
ده‌توانن ببنه کانیله‌یه‌کی جوان
بۆتینویه‌تی یه‌کتر به‌چۆکدا بێن؟
3
تارمایه‌که‌ی دڵی من، له‌وه زیاتر
ناتوانێت بێته شنه‌ی شه‌ماڵو
پێده‌شتی جوانی‌و
چرپه‌ی ئاواز‌و
باخچه‌ی سه‌فه‌ر
4
تارمایی ده‌توانێت ببێت به‌هه‌نار
ببێت به‌سێو
ببێت به‌گوڵێکی بۆندار
چاوه‌کانی بکاته‌وه
ببێت به‌دره‌ختێکی پڕ له‌گه‌لاَو
سیمای ماندووبوون باته‌وه
5
تارمایی
ده‌توانێ ده‌سته سپیه‌کانی
بکاته چڵێ گه‌لاَی زه‌یتوون
گوڵه ره‌نگاوره‌نگه‌کانی بکاته پێده‌شتی خه‌ون
خه‌ونێک جوانتر له‌چاوی خۆر
خه‌ونێک ناسک‌تر له‌دڵی عاشق
ناسک‌تر له‌په‌ره‌ی گوڵ
6
تارمایی ده‌توانێ
باوه‌ش به‌ئه‌ستێره‌دا بکات‌و
عه‌شقی فڕین
بۆ دونیایه‌کی ئه‌به‌دی بباته‌وه
7
تارمایی که مرۆڤی خۆش بوێت
عه‌شقی بۆده‌کاته ئه‌به‌دی
ئه‌وین ده‌کاته په‌نجه‌ره‌و
خۆشه‌ویستی ده‌سپێرێته گه‌ردنی
8
تارمایی ده‌توانێ
له‌ژێر تریفه‌ی مانگه‌شه‌و
له نزیک که‌ناری روبارێکی سه‌رهه‌ڵگرتوو
له‌نێو ته‌متومانی برسیه‌تیدا
ده‌ستی بچکۆله‌ی درێژکاو
گه‌واڵه هه‌ور بکاته باران‌و
سۆمایی چاوی عاشقێک بکاته
سوراوی خوێن
9
ئای تارمایی تۆده‌زانی
ژن چ بونه‌وه‌رێکه غه‌مگین
ده‌زانی ژن
چ ئاده‌میزادێکه ره‌نگین
ئێمه هه‌موو رۆژێ
پرچی جوان‌و نه‌شمیله‌مان
وه‌کوو گه‌لاَی پایز هه‌ڵده‌وه‌رێ
چاوی فرمێسک‌مان هه‌میشه
چۆراوگه‌ی خوێنی لێده‌ڕژێ
مێژووی ژیانیمان پڕه
له هه‌نسکو گریان
10
ئای تارمایی
ئه‌وه ئێمه‌ن گوڵی به‌هار
له‌ره‌نگو بۆمان تۆراوه
زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئاسووده‌یی
وه‌کوو شه‌ونمی به‌ربه‌یان
سێبه‌ری خۆی به‌بێ هیوا
ده‌به‌خشێته رووی ژاکاومان.
11
ئای تارمایی
ئه‌وه‌ی مه‌رگی گوڵ‌و
ره‌نگی ره‌شتاڵه‌ی رێبواری سه‌رتوله‌ی رێی
شاخ‌و داخی نه‌بینیبێ
سروودی عه‌شقو
شه‌خته‌و باران‌و سه‌هۆڵبه‌ندانی
که‌ژو کێوی نه‌بینیبێ
ئاسۆی روونه‌و
سێبه‌ری خه‌م کۆتایی دێ
گۆتر له‌سه‌ربالاَی خۆی ده‌که‌وێ
په‌پوله به‌ئازادی ده‌فڕێ
عاشقان باوه‌ش پێکداده‌که‌ن
هه‌ر ئه‌وکاته‌ش زه‌مه‌نی تۆ‌و
نیگای چاوه‌ڕوانی
کۆتایی دێ .
که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|