
01-27-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هۆی خاڵۆ!
تۆ ره‌نگ مژی!
چارشێو و لێوی وشك و ده‌م و چاوی هه‌ڵنه‌گرتوو،
روَحی ژین هه‌ژێنی ژیانته.
كاتێ پێنوس دێته‌ژووان و ئاوێته‌ی یه‌ك ئه‌بینه‌وه،
ئه‌نه‌ڕێنی! هه‌ست ئه‌شكێنی!
كاتێ باران بست به‌بستی له‌شی رووتی دار هه‌نارێك ئه‌پشكنێت و ماچی ئه‌كا،
چاو ئه‌نووقێنی! رۆح ئه‌كرمێنی!
كاتێ هه‌واڵت پێ ئه‌ده‌م: ئه‌وه‌سووره‌كچێك، له‌سووره‌لێوێك، سووره‌گوڵێك پێشكه‌ش ئه‌كا،
هه‌ردوو ده‌ستی بێ نازت به‌ره‌و ئاسمان ئه‌كه‌یته‌وه‌و،
(ویزه‌ویزی وشه‌ی عه‌ره‌بی....)
سووره‌كچێك له‌ره‌شه‌لێوێك حه‌رام ئه‌كه‌ی،
بێده‌نگ نابم!
تۆ تێناگه‌ی سپی پۆشم. ره‌نگین پۆشم. چاو به‌كلم. سووره‌لێوم .
تۆ ده‌ڵێی، من حه‌رامم؟!!
تو تێناگه‌ی لاپه‌ڕه‌كان و پێنوسیشم هه‌ر حه‌رامه....
* * *
به‌ده‌م سووتانی جگه‌ره‌وه،
هه‌ستی خنكاوی پیاوه‌تیت، گه‌ردنی ناسكی كچێك ره‌ش ئه‌كات و
قه‌تماغه‌ی مل به‌نده‌كه‌شی، ده‌نك ده‌نك ئه‌رژێته‌خوار....
ده‌نك ده‌نك فرمێسكی زوقم بووی ژنه‌كه‌ت، له‌سه‌ر پانتۆڵه‌كه‌ت ئه‌نووسم
دڵۆپ دڵۆپ خوێن و ملوانك و ئه‌سرینی نه‌ڕژاو....
پانتۆڵه‌كه‌ت سوور داگیرسا. ده‌م و چاوت سوور هه‌ڵگه‌ڕا. له به‌ر ئاوێنه‌دا وێستای....
تۆقای ....ته‌زبێحه‌كه‌ت سووڕاند....
* * *
بۆنی هه‌ناسه‌ی دووكه‌ڵاویت حاڵم شڕ ئه‌كات....
دڵنیا به....تۆحه‌رامی....
سوبحی سه لیمی – بانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|