شه‌و پرچی به‌شانی ژیانا پژاوه
قه‌واره‌ی ته‌مه‌نیش
پڕه‌له‌هه‌ره‌سی سڕی ڕۆح....
دوایین دیمه‌نی ڕۆچنی مانه‌وه
چرکه‌ی کۆچ کردووی ژین
دوایین گۆرانی کلۆره‌ی ده‌مارم
ماڵ ئاواکردنی هه‌نیسکی دڵۆپ خوێن
....
لێره‌دا
چاو وگوێ
له‌بنی بڵقاوی ده‌ورووبه‌ر خنکاون
برینی ڕوومەتی وڵات و زایه‌ڵه
نابینرێن . نابیسرێن
درکانی نه‌هێنی ژیانی پڕ هه‌راش
هه‌ر خۆزگه‌و هه‌ر کرچه‌خه‌یاڵه
....
به‌یادی ئه‌وانی
بە زەبری ئەوینیان
بە بای هەست
لە خۆڵە مێشی بیر
گه‌رده‌لوول ساز بووە
له‌قورگی ژیانا ئه‌خنکێ
زریکه‌ڕۆحی پەل گرتوویان
ختوکه‌ی مێشکم دێ
و
هه‌ڵ چوونه‌دوا په‌نام
هەر هەڵ چوون ....
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 02-09-2011 در ساعت 08:32 PM
|