موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #1093  
قدیمی 02-11-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض





بۆ من بەهاری هەرمانم


بۆمن بەهاری هەرمانم

لە دەشتی بەرهەم دا بڕوێم؟

یان بووكی خۆرم

تاكوو لە نوێنی بەیانەوە هەڵبێم؟


كەوتووم وەكوو سێبەرێكی ڕەش و تاریك

لەسەر ڕێگا
كوانێ پڕشنگی ڕۆژئاوا

تا لەسوێی بانەوە دەربێم


لەگەڵ مەستی ڕوو ئاگرین

قەت خۆڵەمێشم ڕانایە

بە فووی كێ بگەشێمەوە

لە ناخی ئاگر هەڵقوڵێم؟


شەیپووری بچووكی لاولاو

دەنگی لێ نەهات و ژاكا

من گیام كاتی پاڕانەوە

قەت نابێ بێ خەبەر بدوێم


من گەڵایەكی ناسكم،

تاقەتی گیات نەوێ لەمن

كە لە ڕیشەش دەرمبێنن

پاراوتر و گەشتر بڕوێم


خۆشەویستم!

هێزی ئەژنۆم نییە بە پێوە ڕاوەستم

ئەگەر دەست بدەیە دەستم

ڕەنگە دیسان هەستمە سەرپێم


لە كۆتایی ڕێگەدای

لە كۆتای ڕێگەدای،

كەچی هەروا وێستاوی

هەنگاوێك هەڵناگری،

هێند شەكەت و داماوی


ئەی كەتانی ساڵەكان!

زۆرت دیوە نەهاتی

دەستت پێدا دەگێڕم،

دڕوا و پڕتووكاوی


گەرچی لە ڕیی ژیاندا،

دایم ئارەق دەڕێژی

زیاتر لە بۆچوونی خۆت،

شكاو و تێكچەماوی


ئەی دڵ!

چەقەرە نادا قەت ئارەزوو لە تۆدا

لە قاقڕی لەشمدا،

تووی لە گڵدا پوواوی


هەر دەبێ بۆ هەڵفڕین

ئاهی حەسرت هەڵكێشی

چون دیلی ئاسمانێكی

خەمناك و سەربەسراوی


ئەی خەزەڵوەری زەردەڵ!

بە كام ڕەنگ و بۆنەوە

لە چاوەڕوانیی مەلی شادیدا هەڵكوڕماوی؟


گومبەزێكی لاڕووخاو،

بۆ سەربانت شیاوە

ئەگەر هێلانە چێ كا،

بایە قووشێ لە ناوی


بۆتە لاسقی كاوكۆت،

ئەوەی لە هەر دوو لاوە

دەڕژان بە شان و ملتا،

بسكی لوول و لاولاوی


ئەی بڕبڕەی پشتی من!

ڕابگرە باری جەستەم

تاكوو گیانم نەداوە و
تا لەدەستم نەداوی.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید