موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #1094  
قدیمی 02-11-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض




شەوان کاتێ مەل و ماسی


شەوان کاتێ مەل و ماسی
لە هێلانەی خۆی خزاوە
ژنێک لە وێرانەکەیدا
چرای مەینەت داگیرساوە

دوو دەستی شل و شەکەتی
لەسەر کۆمایەک خشت وخۆڵ
کە بۆتە گڵکۆی ڕۆڵەکەی
دوو لق گوڵاڵەی داناوە

دوو چاوە کانیاوی بەلاش
هەڵدەقوڵێن لە چاوانی
پەژارەی گۆلاوی لەسەر
چاڵاوی زەمزەم هەڵداوە

جەستەی«اذا زلزلت»ی
هێناوەتە بەر چاوی خۆی
ڕاڤەی ئەو وتە قایمەی
دەکرد بەدەم لەرز و تاوە

بە یادی ڕۆڵەکەی
دەستێ بە کێل و گۆڕیدا دێنێ
لە هەمبەر خۆیا خەیاڵی
سەوزی ئەوی لەبەر چاوە

بە یادی ئەو جەستەی
ڕازی گیان بەدەستەوەدانی خۆی
بە ڕوونی دەرخست لەو خاکە
سەد شەتڵی ماچی لێداوە

بەخۆی دەڵێ: کەسێ چاوی ماچ نەکرد
کاتێ لێکی نا
هەڤاڵی لە ڕووی دڵسۆزی
برینی بۆ نەپێچاوە

هاوڕێیە کاتی گیانکەنشت
ئاوی نەتکاندۆتە زاری
نۆشدارێ مەرهەمی لەسەر
گوڵی زامی دانەناوە

پاشان قۆڵی هەڵدەماڵێ
بۆ ساڕێژی زامەکانی
ئەوەی دەبوو بکرێ بەڵام
لەو کاتدا بۆی نەکراوە

بەیانی کەلەوێ دەڕوا،
بڕوانە ئەو شوێنە تاوێ
برینی خاکی بەستووە،
تەنزیلێ لە کێل ئاڵاوە

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید