موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #1095  
قدیمی 02-11-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض





لەبن چارشێوێ لەهەورا


لەبن چارشێوێ لە هەورا
لەگەڵ خۆرەتاو ڕاکشام
پێکەنی و گوتی: دەسووتێی
گوتم: چش خۆزگا دەسووتام

دەستی گڕی لێ دەبۆوە
چاوی بڵێسەی لێ دەڕژا
ڕوویم دەدی و نەشم دەدی
هەر بۆیە بووم وڕ و سەرسام

باوەشی ئاگرینی خۆی
بۆمن کردەوە سەر تا پا
لەخۆم بەدەر، لەناخیدا
تێکی هەڵشێلا لەرز و تام

دەتگوت پێم دەڵێ:دەترسی؟
وتم: من و ترس؟ هەیهوو!
کە ئەوین هات بەرەو پیرم
تەنیا لە ترس دەترسام

ماچێکی گەرم و دڵگر بوو
وای دانێ لە نێو گڕدا بوو
من سەر تا پا بوومە ئاور
ڕووناک بوومەوە و داگیرسام

نوێنم ساز کرد لە بڵێسە
سەر تا پام بوو بە خۆڵەمێش
تۆفان هەستا لە ناخمدا
شێوام بە جارێ شڵەژام

ئێستا بوومە تەپوتۆز و
بەدەوری جیهاندا وێڵم
تاقانە بووکی خۆرم من
بەوە دڵخۆش و دڵنیام

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید