موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #1096  
قدیمی 02-11-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض




دەربیجەیەك ئازادی


دەربیجەیەك لە ئازادی
واڵا كە بەرەو زیندانم
گۆزەیەك پڕ لە دڵخۆشی
دانێ ئەمشەو لات میوانم

ببە هەورێكی زێوپڕژێن،
تاكو وەك ڕەزی پڕ بەرهەم
لەلای دەست و دڵبازەكان
داتەكێ دەست و گیرفانم

پڕ چیمەنێك شادیت لایە،
درگاكەتم لێ بكەوە
خۆزگە لەسەر خەرمانی گوڵ،
لە پاڵ خۆت داتدەنیشانم

با كاتەكانی ئەمڕۆكەم،
پڕ لە شادی بێ و گەشاوە
وادە و بەڵێنی سبەینێ،
تازە بە توورێ نازانم

پیرۆزیی بەیانی كوانێ؟
نیوەڕۆی پڕ شادیم كوانێ؟
هەتاوێكی كەسیرەبووی،
زەردی لێواری سەربانم

مەرگ دێت و ڕێگا دەگرێ
لە كاتوساتی جاڵەبوو
كوانێ دەرفەتی ڕێ بڕین؟
گۆیەكی تەنگە مەیدانم
**
ئەوین هەستە وەك ڕەشەبا
ئەوی هەیە خاپووری كە!
لە سایەی تۆوەیە
پووشی هێلانەی چۆڵ و وێرانم

چی لەدەس دێ سەری سەوزم
بە زمانێكی سوورەوە؟
سوورە و بۆنی خوێنی لێدێ
ئەو شتانەی كەدەیزانم

ئەوین دەگاتێ لە ڕێوە،
ئەو ـــ قسەبڕناكا ـــ لای ئەو
لە نوێژی خوێنا
شێعرێكی پشكووتوو دێتە جێژوانم.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید