موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #1097  
قدیمی 02-11-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض




شێعری: شەفیعی كەدكەنی

*هەللاج*

دیسان دەركەوت لە ئاوێنەدا:
هەوری كەزیەكەی بەبا شێواوە
هەمیسان هەر ئەو سروودە سوورەی
ئەنەلهەق لەسەر لێوی روواە.
ئەرێ تۆ چیت خوێند لە نوێژی ئەشقا؟!
كەساڵەهایە
بە سەردارەوەی بەڵام ئەم پیرە كشكچییانە
ترسی تەرمەكەت لە دڵیان دایە
ئەمڕۆ ناوەكەت بۆتە رەمزێك و
جوامێرانی دڵ بەسۆی نیشابوور
لەبن لێوەوە
كاتی سەرەخۆشی
- سەرخۆشی وڕاستی-
گشت دەیڵێنەوە.
كاتێ تۆ بەسەر سێدارەكەوە
بێدەنگ و كڕ بووی،
ئێمە:
ئاپۆڕەی سیساركی ڕوانین،
لەگەڵ كێشكچی
كێشكچییانی بە سۆغرە گیراو
وەك یەك كڕ وكپ، ویشك هەڵاتین.
شنەی بەیانی
خۆڵەمێشی تۆی
بۆهەر شوێنی برد،
پیاوێكی جوامێر لەو خاكە ڕسكا.
سروودی سووری تۆ دەڵێنەوە
مەستی نیوە شەو
لەنێو باخانی نیشابوور هێشتا.

لەسەر لێوانە ناوەكەت هێشتا.

لە هەنتەشی بادا

وشەكانم دەشۆم لە جۆگەی بەیانا
كاتەكانم
لە ڕووناكایی بارانا
تاكوو شێعرێكی ڕوونت بۆ بهۆنمەوە
بۆئەوەی بێ دڵەخورپە و
پێچ وپەنا
لەبەر دەمی شنە بادا
-ئەو رێڤینگەی دەشت وسارا-
پێت بڵێم كە خۆشم دەوێی
هەتاكوو سنووری خولیا.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید