
02-11-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
* باخی میرا*
پایزێكی دڵ پڕ لەخەم لە خوێنی تۆدا دەخوێنێ
هەنگاوێكت لێ نزیكە و هەنگاوێ دوور
هێورهێور لەگەڵتا دێ
ڕۆژێك تەواوی باخەكە دەخاتە ژێر ڕكێفی خۆی
ئەی رووناكی دەری چرای مێلاقەی ڕێبازی شەماڵ!
تۆ پێم ناڵێی
ئەو ئاسكە شۆخ وشەنگانەت
ئاوا سڵۆك
بەرەو چ كانیاوێك دەڕۆن؟
ئاخ!
بارانە شەوەكانت چەند بەسامن
بارانە شەوەكانت چەند بێ كەنارن
بارانە شەوەكانت لێوڕیژن لە دڕدونگی و داخ وخەفەت.
تەنیا من و تەنیایی باخێك دەزانین
كە جێ ڕسكانی ئاوازی هۆزاران بوو،
بەڵام ئێستا
ئاوازخوێنەكەی بێدەنگە و
خەمڵێنەری، خوێناوی خەزەڵی پایز.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|