منی تۆ و تۆی نه‌من!
به‌و شه‌پۆله‌ره‌نگینانه‌ت
به‌س سه‌یرانگای دڵم تێک ده
له‌هه‌وارگه‌ی چۆڵ وهۆڵی بێ ئه‌وینی
له‌گه‌ڵ دڵ عاله‌مێکمان بوو؛
بڕیار وابوو:
ئه‌و هی من بێ و
منیش ئه‌و بم!
***
تۆ نازانی چه‌ن بچووکن ئه‌م وشانه
بۆ وتنی هه‌ستی خوڕم!
تۆ نازانی چه‌ن به‌رته‌سکه ئه‌م دنیایه
بۆ رێگه‌ی نامۆی دڵداری!
تۆ نازانی چه‌ن لێم دووره/ خوای لاملم
چه‌ن نزیکه/ خوای ئه‌ندێشه‌ت!
تۆ نازانی
ئه‌و گڕه‌ی به‌رت داوه‌ته سینای دڵم
به‌تین تره‌له ئاگری تووری مووسا
***
سه‌وڵی بیرم
له‌ژێر شاڵاوی شه‌پۆلی ته‌ماشاتا
هێزی نه‌ما
پشتی چه‌ما.
***
من پاپۆڕی سه‌رگه‌ردانی ئوقیانووسی بێ ئاسۆی چاوه‌کانی تۆم
یا رزگارم که،نوقمم که!
یا رزگارم له‌م زوقمه‌م که!
***
نا! سڵ مه‌که!
زویر مه‌به!
خۆت تووشی داوی دڵ مه‌که!
بێ بیر مه‌به!
من ئه‌زانم قووڵتر له‌وه‌ی
به به‌ردێکی دێوانه‌یێک خۆت گرژ که‌ی!
***
من خۆم له تۆدا دۆز یه‌وه
تۆ خۆت له‌مندا نیشان دا
منت له خۆتدا پیشان دا
که به‌ره‌وتۆ هه‌نگاوم نا
"من" مایه‌وه‌و
" تۆ" له‌هه‌رمانا به‌خوڕ بوو!//