
02-14-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كێڵگه‌ی خه‌یاڵ
بۆ "ئێواره‌ی په‌روانه"ی به‌ختیار عه‌لی
به‌م ده‌مامكانه‌وه
قه‌ت ناتوانن بۆشایی مروَڤه‌تی پڕكه‌نه‌وه
سه‌یری خۆتان كه‌ن:
ئێوه‌داهۆڵی ڕۆحی خۆتانن!
سه‌یری خۆ كه‌ن:
چیتان كرد له‌ژیان
كه‌بۆته‌ئه‌فسانه‌ی خیلقه‌ت!!
چیتان كرد بۆ عه‌شق؟
چیتان كرد له‌عه‌شق؟
كه‌هه‌رگیز ــــــــــــ نه‌پێ گه‌ییشت،
نه‌پێی گه‌ییشتن!
بڕوانن له‌چ كێڵگه‌یه‌كدا خه‌یاڵتان چاند؟:
كه‌له‌دارستانی خولیا خورافاتیه‌كاندا
بوو به‌غوبار!
ئه‌و ئه‌وینه‌ی سازتان دابوو
په‌یكه‌ره‌تان لێ چێ ده‌كرد
سێڵاوی ریاتان
له‌چ جه‌نگه‌ڵستانێكی سام دا
له‌گه‌ڵ لاشه‌ی زیندووی خۆتان ناشتی؟
[ئێوه‌زیندوو خه‌لق كراون/
به‌ڵام
/هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ره‌و مه‌رگ]
ئه‌و بڕوا درۆیینه‌ی بووتان ـ به‌خۆتان ـ!
له‌كامه‌زه‌وی نگریس دا
تووشی خه‌زانی شه‌هوه‌ت بوو:
بوو به‌تۆز و
سه‌رتاپای عه‌رشی گرته‌وه.
ئیمانی دڕكه‌زێتان چی؟
جوان بڕوانن:
كردوونیه‌ته‌راوچی عه‌شق.
ـ (به‌بێ عه‌شق
بوونه‌وه‌رێكی زه‌بوونن/ زه‌بوونی نه‌بوون!
زینده‌وه‌رێكی مردوون/ مردووی مردن !!)
سه‌یری خۆ كه‌ن: چیتان كردوه:
كه‌خۆتان لێ ون بووه‌و
له‌نێو ئه‌م دووكه‌ڵستانی زوڵمه‌ته‌دا
له‌دووی عه‌شقستانێك ده‌گه‌ڕێن
كه‌به‌ڵێن نیه‌قه‌ت بینا كرێ.
سه‌یری خۆ كه‌ن چه‌نده‌مردوون!
سه‌یری خوا كه‌ن:
ـ بۆ ناسینتان ـ
چه‌ن به‌ته‌وسه‌وه‌لێمان ده‌ڕوانێ:
هاكا سه‌ری گێژ بخـــــــوات
نه‌جمه‌دین براخاسی(هه‌وار)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|