
02-15-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ملوانکه‌یه‌ک له قسه‌کانت له گه‌رده‌نی یاده کانما
به‌رزه هێنده‌ی چیای خۆشه‌ویستی
پتر ده‌بێ
به وردی جا گوێی بۆ ده‌نێم
هه‌ر باسی خۆشه‌ویستییه – دڵداریه
به‌ڵام وا باشه بزانی
خۆشه‌ویستی تا سه‌ر ده‌بێت
به‌ڵام
ئازادی کوا ... ؟
بڵێی ببێت ... ؟
ئازادی له قامووسی کام هه‌نگاوه
ئێمه هه‌ر وا له ژێر خاکین
که‌ی وا ده‌بێ سه‌روه‌ده‌رنێن
گو‌ڵاله‌ی زه‌رده خه‌نه‌ی ئاواته کانمان
هه‌ر له ژێر گڵ‌دا ده‌ژی
شنه‌ی به‌ره به‌یانی خۆر
له ئاوێنه‌ی رووباری سوور
هه‌ر له قسه‌کانی تۆ ده‌نوێنێ
تراویلکه‌ی پێ ده‌ر که‌وتن
له نێو هه‌نگاوه‌کانی زه‌ماندا
به شێنه‌یی خۆی ده‌نوێنێت
وا من و تۆش، ده‌ست له ده‌ست یه‌ک
کۆنه په‌ره‌ستی ناو دڵان
بخه‌ینه به‌ر ته‌وژمی با
با به تێکرایی پێی بگه‌یین
یان خۆشه‌ویستی - یان ئازادی .
ژانه کانم ژه‌هراوی ژینه و
مه‌وته‌نه‌که‌م
کێڵگه‌ی برین
ئه‌م شه‌و تازیی هه‌ناسه‌کان مه و
که‌ژاوه ی خه‌یاڵم
پر بووه له ئێش و زام
زێده‌که‌م
ساڵانێکه
چاوه‌رێی بانگهێشتی له باوه‌ش گرتنی مێژووی ته‌مه‌نتم
چیروک و حه‌قایه‌تی دایه پیره و
نه‌و نه‌مامه نێژراوه‌کان ده‌دۆزمه‌وه
مه‌وته‌نه‌که‌م
چه‌قۆی تیژی مێژوویه سینه‌ی ئاسۆت له‌ت له‌ت ده‌کا-
قه‌ڵه‌ش ... قه‌ڵه‌ش –سوور ... سوور-
ره‌نگی سپی ناوچاوانمان ده‌شواته‌وه و
به ده‌م خاکا- دڵۆپ ... دڵۆپ ده‌توێته‌وه و
ئینجا سه‌ر ده‌نێته‌وه
وڵاته‌که م
خاکه که‌ت – ئاوه‌که ت – ئاسویه که ت - قه له مه که ت
سوور سوور سوور
ئه‌وه گۆنای تۆیه
ره‌نگی دارستانی سووتاوی پێوه دیاره
پاییزه ماچی زرده‌خه‌نه‌که‌ت له سه‌ر لێومه .
تا که‌ی بو شه‌ونه‌می سه‌ر گۆنای کۆرپه‌که‌م
خه‌ونی وڵاته‌که‌م بگێرمه‌وه
نیگا
هه‌تاو به سه‌ر سه‌رما ئه‌گری تینی خوره سڕی کردووم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|