
02-17-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
منداڵێک کردوویه‌تی به خوو هه‌موو ڕۆژێک له‌و پیاوه شیرینیفرۆشه‌ی، که شیرینی لێ ده‌کڕێ ده‌پرسێ: "خاڵه‌که تۆ ژاپۆنی؟!
ئه‌ویش ده‌ڵێ: "نا کوڕی خۆم ژاپۆنی نیم. بۆچی؟"
منداڵه‌که ده‌ڵێ: "هه‌روا!"
کابرا که ده‌بینێ منداڵه‌که هه‌موو ڕۆژێک ئه‌و پرسیاره‌ی لێ ده‌کات بڕیار ده‌دا که ئه‌مجاره بێته‌وه بڵێ ژاپۆنیم تا بزانێ بۆچی منداڵه‌که ئه‌و پرسیاره ده‌کات. بۆ ڕۆژی دوایی به هه‌مان شێوه منداڵه‌که دێ بۆ شیرینیکڕین و لێی ده‌پرسێته‌وه: "خاڵه‌که تۆ ژاپۆنی؟
پیاوه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: "به‌ڵی ژاپۆنیم"!!!
منداڵه‌که‌ش ده‌ڵێ: ئه‌ی بۆ وه‌ک ژاپۆنیان ناچی؟!!!
له ناوچه‌یه‌ک عاده‌ت وایه ژن یان مێرد، هه‌رکامێکیان بمرێ، ئه‌وه‌ی دیکه‌یان له‌به‌ر ده‌رگا ده‌وه‌ستێ و خه‌ڵک بۆ سه‌ره‌خۆشیکردن و هاوده‌ردی ئه‌ولاوئه‌ولای ماچ ده‌که‌ن و ئه‌وسا ده‌چنه ژووره‌وه.
جارێک ژنێکی زۆر ناسک و له‌بار پیاوه‌که‌ی ده‌مرێ، خه‌ڵک سه‌ره ده‌گرن بۆ سه‌ره‌خۆشیکردن و ماچکردن، له ناویاندا کوڕێکی گه‌نجی قۆز و تامه‌زرۆ ده‌بێت. که سه‌ره‌ی دێت زۆر به تاسه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ژنه ماچ ده‌کا و باوه‌شی پێدا ده‌کات و ده‌یکووشێ و به‌خۆیه‌وه‌ی ده‌نووسێنێ. خه‌ڵکه‌که ده‌چن په‌لی کوڕه‌که ده‌گرن تا له ژنه‌که‌ی دوور بخه‌نه‌وه، کوڕه‌که ئه‌وه‌نده‌ی دیکه خۆی لێ قایم ده‌کات. ژنه‌ی خاوه‌نپرسه‌ش، که وه‌زعه‌که‌ی به دڵ ده‌بێ ده‌ڵێ:
"ده توخوا وازی لێ بێنن، فه‌قیره بۆ پرسه‌که‌ی باوکیشم نه‌هاتبوو.
جارێك كابرایه‌ك مریشككی ده‌بێ مریشكه‌كه ده‌مرێ ئیتر كابراكه هه‌ر ده‌گری رۆژێك هاورێیه‌كی ده‌ڵێ ده به‌سه كاكه خۆ من باوكم مرد ئه‌وه‌نده نه‌گریام .
پیاوه‌كه کوتی: خۆ باوكت هێلكه‌ی نه‌ده‌كرد!!!
کوڕ و دایكی ده‌چن بۆ لای دكتۆر دایكی كوڕه‌كه نه‌خۆشه. دووای موعاینه كردن
دكتۆر ده‌ڵێ به كوڕه‌كه: دایكت بده به شوو
كوڕه‌كه: بۆ خاتری خوا دایكم زۆر پیره
دایك چه پۆڵه‌یه‌ك به كوڕه‌كه‌یدا ده‌دا و ده‌ڵێ ده‌مت داخه تۆ دكتۆریت یان ئه‌و؟!
هه‌ر سه‌یاره‌یه و ناوێکی هه‌یه له کوردستان... ڕۆژێک حادیسه‌یه‌کی گه‌وره ڕووده‌دا، که‌سێک ته‌له‌فون ده‌کا بۆ پۆلیس و ده‌ڵێ : قوربان سێ ماشێن ته‌سادوفیان کردووه، ئه‌ویش ده‌ڵێ ماشێنه‌کان چین؟ کابرای ده‌ڵێ قوربان که‌ریم کابانێک و مه‌رزییه‌یه‌ک و وه‌نه‌وشه‌یه‌ک خۆیان کێشاوه به‌یه‌کا، ئه‌ویش ده‌ڵێ جا توخوا ئه‌وه ته‌سادوفه یان کۆنسێرتی گۆرانییه...
هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له گیانی پاکی مامۆستا عه‌لادین سه‌جادی، له یه‌کێک له به‌رگه‌کانی ڕشته‌ی مرواریدا ده‌ڵێ به گشتی پیاو چوار جۆرن:
هه‌یه پیاوی کوڕی پیاوه..
هه‌یه پیاوی کوڕی سه‌گه..
هه‌یه سه‌گی کوڕی پیاوه..
هه‌شه سه‌گی کوڕی سه‌گه..
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|