
02-17-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
( نێشتمانێک له فرمێسک )
له گێژه‌نی یادی تۆدا
نغرۆوئه‌وینداری تۆم ئه‌ی دڵڕفێن
به سه‌رهاتی مناڵیم وا...
تاسه وئاره‌زووی دیتنی تۆم
خۆزگه ئه‌تزانی
چ مه‌عره‌که‌یه‌که له ناخمدا
هه‌ستم ئه‌جوڵێنێت
خۆزگه بۆجاریکه ئه‌مبینی
ئه‌وو هه‌موو داروبنارو وڕکه‌مه‌ر
نازوعیشوه‌ی به‌هاران
ده‌وه‌ن ودیمه‌ن ودارستان
چیای سه‌رکه‌ش وده‌شت وچۆڵ ئاوان
شه‌نگه شه‌ونم وئاورنگ
شینای گیا،مێرگ وچیمه‌ن
گوڵه وه‌نه‌وشه وخه‌ڵف وچرۆی دار
که‌رگه‌ته‌شی ودڕک وداڵ
چریکه‌ی قومری
ڕازا وخه‌مڵاو
خۆزگه ده‌مبینی شه‌وگارانی پڕئه‌ستێره و
تریفه‌ی مانگه شه‌وو
هۆ سروه‌ی کازیوه‌ی به‌ربه‌یانی
گه‌لاوێژه‌که‌ی سوبحی ده‌م که‌ل و
نه‌سیمی مه‌وسمی ئێواران
کوانێ ...کوا؟؟
کوا مۆسیقاکه‌ی ته‌بیعه‌ت ؟؟
کوا خڕه‌ی به‌رد؟
کوانێ خشپه‌ی دار؟
کوانێ ئه‌وو هه‌موو
گیا که‌ڵه‌ک وسه‌خته به‌ردوو
زنار وبژوێن؟؟
کوا؟
تاشه‌به‌رد وزایه‌ڵه‌که‌ی خه‌م ؟
خۆزگه ئه‌مبینی
بۆ جاریکه
ئه‌وو هه‌موو تۆف وبه‌ند و
شه‌خته وهه‌ره‌س وکڕێوه
ته‌وژمی ژریانه‌کی هێرش به‌ر
ورده بارانی هێدی ونه‌رم
گیانه دڵنیا به
سه‌د مه‌خابن ...
هۆنراوه وهه‌ڵبه‌سته‌کانم
ڕێبوارێکی ڕه‌نجبه‌رن
شه‌یدای بنمیچی ته‌ڵان و که‌ڵه‌که به‌ردن
ئه‌وینداری تۆن به‌ره‌وو ژوانه‌کی هه‌تایی
ئه‌وو دڵه‌ی من ئه‌مێستاکه بۆته بورکانی یاده‌کان
خۆ گه‌لێک له‌م حاڵه بێزارن
به‌ڵام ... سه‌د ئاخ ...،
ماندوو که‌ساس ڕێگایه‌کی هه‌ره دوور
زۆر دوور
ناشزانن ئه‌وا که‌ی!!
ئه‌وو مه‌به‌سته دێته دیی
داخۆ تۆ بڵێی
جاریکه بێته‌وه دی؟
ئه‌وا تۆ بڵێ ... ده تۆ بڵێ
ئه‌وو دڵه‌ی من که‌ی ئارام وئۆخژن ئه‌گرێ ؟؟
برهان بیزادی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|