
02-18-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چاوی که‌وه
ئه‌و ده‌مانه‌ی که من هاتم
وێلی دوای سه‌ربه‌ستی بووم
له‌سه‌رلوتکه دوور دووره‌کان
ئه‌وه‌ی که من وه‌دیم ده‌کرد
گوڵی جوانی به‌هارم بوو
ساڵه‌های ساڵ له دوای هاتنی
به‌هارانی سه‌ربه‌خۆیی یاری خۆم بووم
که‌چی نه‌مدی هیواکان وه‌دی بکه‌م!
له هه‌واری خۆشه‌ویستم بحه‌سێمه‌وه
زستان بڕوا‌و به‌هار بۆ من بگه‌ڕێته‌وه
ئه‌وا ئه‌مڕۆ هه‌موو وه‌رزی ژیانی من
هه‌ر زستانه و چی به‌هاره لێم زیز بووه
له‌گشت شوێنێ له‌قه‌دپاڵ و کوێستانانم
به‌فری سپی دای هێناوه و ناڕه‌وێته‌وه
به‌هار تازه له من زیزه و نا‌گه‌ڕێته‌وه
من به هیوای هاتنی وه‌رزی به‌هارانی
پڕ له جوانی یاری خۆم بووم
که زووبێت و بۆهه‌میشه دڵم شاد کات
له گشت وه‌رزو که‌ژی زستان
به خونچێکی ئارامم کات
به‌ڵام هاتنی به‌هاری یار هه‌ر دوور ڕۆیی
چی ئازاره هه‌تا ئه‌مڕۆ
له دڵی مندا دایهێـناوه
هیوای هاتنی خونچه گوڵمی
له دڵ و ده‌روون ده‌ر‌هێناوه
من، نه هیوای به‌هارم ما
نه ئاواتی ڕزگار بوونم
له‌م کڕیوه‌ی سـه‌رانم ما
به‌هاری من تازه ڕۆیی و
به‌فری یاڵ و دۆنده‌کانم
هه‌تا هه‌تا ناتوێته‌وه
به‌ڵام هیوای به‌هاری خاک
له‌م دڵه‌ی من بۆ هه‌تایه
چه‌ند پیریش بم نابڕێته‌وه
*
به یادی ڕۆژانی پیری و به‌فری سپی کوێستانانم و هیوای نامرادم
حامیدره‌شیدی زه‌رزا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|