
03-13-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مامۆستا ناری
مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌د ناسراو به "مه‌لا کاکه حه‌مه‌ی بێلو " له ساڵی1874ی زاینی؛1290ی کۆچی؛1253ی هه‌تاوی- له دێی "بائڵان(بایه‌ڵان)"چاوی به دنیای رووناک هه‌ڵێنا.
دێی "بائڵان(بایه‌ڵان)" سه‌ر به هه‌رێمی گه‌رمک و قه‌زای پینجوێنه .
ناوی باوکی مه‌لا ئه‌حمه‌د باوای مه‌لا موحه‌ممه‌د باوای باوکی مه‌لا عه‌بدولره‌حمان بووه.
چه‌ندین پشت له بنه‌ماڵه‌که‌ی مامۆستای ئاینی بووه.
بنه‌ماڵه‌که‌ی دانیشتووی گوندی زێرههرمێ(زڕههرمێ)بوون.
به‌پێی داب و نه‌ریتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی فه‌قێیه‌تی کوردستان له لای باوکی،قورئان و کتێبهوردهکانی خوێندووه.
پاشان بۆ درێژه‌دان به خوێندن له‌م شارانه دا ماوه‌ته‌وه؛مه‌ریوان،سلێمانی ،سنه،پینجوێن،بانه،وان،باشقه ڵا،هه‌ولێر و ره‌واندز.
له ساڵی1897ی زاینی؛له ته‌مه‌نی 23 ساڵیدا له شاری ره‌واندز له سه‌ر ده‌ستی مامۆستا ئه‌سعه‌د ئه‌فه‌ندی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه.
پاش وه‌رگرتنی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی گهڕاوهتهور بۆ مه‌ریوان و له ئاوایی کیکن مه‌لایه‌تی و ده‌رس گوتنه‌وه‌و رێنموونی خه‌ڵکی ده‌ست پێکردووه.
کیکن ئاواییه‌کی سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌ریوانه له نێوان نه‌چێ ، ساوجی،میرگه‌درێژ، میراوا دا یه.
"حسه‌ین به‌گ" له پیاوه به ده‌سه‌ڵات و ناودار و خۆشناوه‌کانی گوندی بێلو بووه. له ساڵی1904ی زاینی،ئه‌چێ به شوێنیا تاکوو داوای لێکات ببێ به مامۆستای بێلو.
مامۆستا مه‌لا کاکه حه‌مه، که ده‌بینێت بێلو له کیکن ئاوه‌دانتر و گه‌وره‌تر و ناسراوتره داواکاریه‌که‌ی "حسه‌ین به‌گ"ره‌ت ناکاته‌وه‌و له پاش حه‌وت ساڵ مه‌لایی له کیکن ساڵی1904ی زاینی،له‌وێ ماڵاوایی ده‌کات و ده‌بێت به مامۆستای بێلو.
40 ساڵی دوایی ته‌مه‌نی به ده‌رس گوتنه‌وه و مه‌لایه‌تی و شیعروتن هه‌ر له گوندی بێلو ده‌باته سه‌ر.
ساڵی1944ی زاینی،(1363ی کۆچی ،1323ی هه‌تاوی )سالێکی ماته‌مین و خه‌مبار و بهکهسهر ده‌بێت بۆ ناوچه‌ی مه‌ریوان به‌تایبه‌ت بێلو؛له‌م ساڵه‌دا مامۆستا مه‌لا کاکه حه‌مه ی بێلو دوای حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌ن، دڵه ناسکه‌که‌ی له لێدان ده‌که‌وێت و بۆ هه‌میشه "کاروانسه‌رای ره‌نگ"به‌جێ دێلێت.
خه‌ڵکی بێلو به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه له‌شه جوان و خاوێنه که‌ی له گۆڕستانی "شێخ ئه‌حمه‌و و شێخ ره‌زا"به یه‌زدانی مه‌زن ده‌سپێرن.
هه‌نووکه‌ش مه‌زاری پیرۆزی له نێوان هه‌ڤاڵه‌کانیدا گۆڕستانی له مێژینه‌ی"شێخ ئه‌حمه‌و و شێخ ره‌زا"ی بێلوی رازاندۆته‌وه.
ئێستاکه‌ش کوڕ و کوڕه‌زاکانی "مامۆستاناری" له شاری مه‌ریواندان.
مه‌لا کاکه حه‌مه‌ی بێلو هه‌ر له سه‌ره‌تای شیعروتنیهوه نازناوی"ناری"بۆ خۆی هه‌ڵبژاردوه.
له"مامۆستاناری"بڕێک شیعر ی ناسک و جوان به جێماوه که زۆربه‌یان له سه‌ر شێوه‌ی داڕشتنی غهزهڵن.
به بڕی90 شیعر له شیعر ه‌کانی"مامۆستاناری" له لایه‌ن "کاکه‌ی فه‌للاح"ه‌وه کۆکراوه‌ته‌وه و به پێشه‌کیه‌کی پوخت و پاراوه‌وه چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
نمونه‌یه‌ک له شیعر ه‌کانی"مامۆستاناری":
بولبولی دڵ بۆ خه‌یاڵی نیکته په‌روازی ئه‌کا
تۆ خودا کێ وا ده‌زانێ خونچه‌ده‌م رازی ئه‌کا
له‌شکری شاماتی زولفه‌ینی له گهردوش دا ده‌ڵێی
عه‌سکه‌ری سوڵتانی رۆمه و مه‌شقی سه‌ربازی ئه‌کا
موغ به‌چه‌ی خاڵی له سه‌ر گوڵ ئاته‌شی لێوی لهلادهم
ساحیری هیندوستانه ئاته‌ش ئه‌ندازی ئه‌کا
سوحبهتی ئه‌مشه‌و په‌شێوی روومه‌تی گیراوییه
ئه‌و حه‌به‌ش زاده‌ی قوله،هه‌ر که‌سبی غه‌ممازی ئه‌کا
بۆله‌سه‌ر دانم هه‌میشه،تێخی عیشوه‌ی حازره
من به قوربانی،به شه‌هدی لێوی شانازی ئه‌کا
قازیی و موفتی ده‌ڵێن:یانی حه‌رامه سوحبهتی
رووی ئه‌وه ره‌ش بێ به قه‌وڵی موفتی و قازی ئه‌کا
بێته سه‌ر ره‌وتی کومهیتی به‌یتی خۆش ته‌علیمی من
هه‌ر که‌سێ وا ئه‌سپی ته‌بعی فێره رمبازی ئه‌کا
وا ئه‌زانم بێ ئه‌ده‌ب نابێ ئه‌گه‌ر''ناری''بڵێ
ئه‌م غهزهڵمانه له له‌هجه‌ی شێخی شیرازی ئه‌کا
مامۆستاناری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|