
03-22-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شاملو...
ته‌نگانه
دێن بۆن به ده‌مته‌وه‌ده‌که‌ن
نه‌کا ڕۆژێک وتبێتت خۆشم ده‌وێی.
دێن بۆن به دڵته‌وه ده‌که‌ن
ڕۆژگارێکی سه‌یره‌گوڵم.
خۆشه‌ویستی
له دارته‌لی قه‌راخ ڕێگه‌ی به‌ربه‌ستکراو شه‌ته‌ک ده‌ده‌ن
ده‌یده‌نه‌به‌ر قه‌مچی و شه‌للاق
ده‌بێ ودمی خۆشه‌ویستی له‌که‌لێن و له‌په‌سیوی ماڵ په‌ستێون،
بیشارنه‌وه.
له‌کۆڵانی به‌ربه‌ستراوی ساردوسڕدا
ئاوردووه شیعر و سروود
ئاگری پێ ده‌که‌نه‌وه
باسی سه‌ره‌بیرکردنه‌وه
ڕۆژگارێکی سه‌یره‌گوڵم.
ئه‌وه‌ی شه‌وان ده‌رگا ده‌کوتێ
هاتووه‌چرا بخنکێنێ
ده‌بێ تیشکی ڕووناکایی له‌که‌لێن و له په‌سیوی ماڵ په‌ستێون،
بیشارنه‌وه.
وا قه‌سابان
سه‌ر ڕێگه‌کانیان گرتووه
تیغ و چه‌قۆی خوێناوییان به‌ده‌سته‌وه
ڕۆژگارێکی سه‌یره گوڵم.
توێ توێ بزه له‌برینی لێو داده‌تاشن
گۆرانی له‌برینی گه‌روو
ده‌بێ شه‌وق و شادمانی له که‌لێن و له‌په‌سیوی ماڵ په‌ستێون،
بیشارنه‌وه.
دێن قه‌ناری
به ئاگری یاس و سوێسن ده‌برژێنن
ڕۆژگارێکی سه‌یره‌گوڵم.ئیبلیسی سه‌رکه‌وتووی سه‌رخۆش
له‌سه‌ر سفره‌ی شینی ئێمه شایی ده‌کا
ده‌بێ خودا له‌که‌لێن و له په‌سیوی ماڵ په‌ستێون،
بیشارنه‌وه.
به‌رهه‌می: "ئه‌حمه‌دی شاملوو" / له‌وه‌رگێڕانی: "ناسری حیسامی"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|