
03-22-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سه‌ید كامیلی ئیمامی ، ئاوات
بیستنی به‌سه‌رهاتی ژیانی سه‌ید كامیل ئیمامی (ئاوات) له زمانی خۆیه‌وه, وێنه‌یه‌كی ساڵانی دوورمان بۆده‌نه‌خشێنێ:
« له ساڵی 1282ی هه‌تاوی(1903) له گوندی زه‌نبیل له بنه‌ماڵه‌ی سه‌یدانی زه‌نبیل له دایك بووم, له شێعردانازناوی ئاوات م بۆخوم هه‌ڵبژاردووه, بابم خوالێخۆش بوو, سه‌ید عه‌بدولحه‌كیم كوڕیسه‌ید عه‌بدولكه‌ریمی زه‌نبیله كه هه‌ردووكیان له ڕێبه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانیته‌ریقه‌تی نه‌قشی و قادری بوون, له نێو خوێنده‌وار ومه‌لا وفه‌قێ دا چاوم كراوه, قامكی باب ومام وكه‌س وكاری خوێنده‌وار پشت پشتیان بۆكردم, له ساڵی 1291(1912) داله لای مه‌لا مه‌حموودی مه‌شهور به مه‌لا ڕه‌شه له زه‌نبیل ده‌ستم كرد به‌خوێندنی سیپاره و ده‌رسه فارسی و عه‌ره‌بیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه و پاش دو سێ ساڵله خزمه‌ت كاكم دا خوالێخۆشبو سه‌ید محه‌مه‌د نورانی چووینه خزمه‌ت مامم مه‌رحومیحاجی بابه شێخ له ئاوایی جه‌میان بۆ خوێندن, دو ساڵ له وێ بوین و چوینه دێیتورجان و له لای ماموستا مه‌لا سادقی واسق بیلا درێژه‌مان به خوێندن دا, دوای ساڵ‌و نیوێك هاتینه‌وه زه‌نبیل و له خزمه‌ت ماموستا مه‌لا عه‌بدوڵای فه‌هیمی ناسراوبه مه‌لای ده‌رزیوه‌لی دا خوێندمان, تا ماموستا ماڵی رۆیشت بو ئاوایی كانی سێ‌و كه‌هه‌ر له‌وێ ئه‌مری خودای به جێ هێنا و ماوه‌ی ساڵێك بێ ده‌رس ماینه‌وه و پاش ئه‌وساڵه له گه‌ڵ برای زۆر خۆشه‌ویست و به‌رێزو له گیانم شیرین تر كاك هه‌باس یمه‌شهور به حه‌قیقی چووینه ئاوایی باغچه‌ی سه‌ر به شاری مه‌هاباد و له خزمه‌تماموستا مه‌لا سه‌ید كه‌ریمی موده‌ریسی له خوێندن هه‌ڵچووینه‌وه, یه‌كمان گرت و جاوه‌ره ده‌رسان بخوێنه و ده‌وران وه‌كه و هه‌رچی شیعری بیستووته ونه‌ت بیستووه‌شێوی كه‌و وردی ده‌وه. شیعرمان ده‌كوت و به ده‌سته‌وام تاریفی یه‌كترمان ده‌كرد, مه‌گه‌ر له خه‌وتن دا ده‌نا هه‌ر موشه‌رعێن و شه‌ڕه شیعر و گاڵته وگۆرانی و خۆشیبو, ئه‌وه‌نده‌مان دڵ خۆش بوو هه‌رچیمان ده‌خوێند زۆر زوو له به‌رمان ده‌كردوماموستا زۆرمان لێ رازی بو, هه‌روه‌ها ئێمه‌ش به ته‌واوی له ژیانمان رازی بووین, چه‌ند جاری دیشم گوتووه به قه‌ولی كوردی سه‌دبریا هه‌ر ئه‌وده‌م مردبام چونكی نه‌له پێشدا خۆشی وام دیبو, وه نه له پاشان توشی هاتمه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه كه ساڵێكبو وه‌ك باغچه‌یه‌كی سه‌وز و پڕ گوڵ وایه له كێڵگه‌ی كه‌س نه‌كێڵ و به‌رده ڕه‌قیژیانمدا. له ساڵی 1309(1930)دا به هۆی ناساغی بابمه‌وه ده‌ستم له خوێندن هه‌ڵگرتو ژنیان بۆ هێنام و سه‌رئه‌نجام له ساڵی 1313(1934)دا بابم وه‌فاتی كرد و دوایساڵێك ماڵم چووه ئاشی چۆمی زه‌نبیل و ساڵێك له‌وێ بوم و به كشتوكاڵ رامبوارد ومنداڵم بون به ریشه‌وه دوایی ماڵم چووه دێێ گه‌ردیگلان. ڕه‌نگه دۆسته‌كانم بزاننكه له سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه به ده‌ست و قه‌ڵه‌م و نووسین و گوتن وچه‌ك دژی شاورژیمه‌كه‌ی كارم كرد وماڵم هه‌ر له گه‌ردیگلان بوو, له ساڵی 1325(1946) به ده‌ستبه‌كرێ گیراوه‌كانی په‌هله‌وی گیرام و خرامه به‌ندیخانه‌و ماوه‌ی دو ساڵ له‌زیندانه‌كانی بۆكان و سه‌قز وورمێ ومه‌هاباد دا مامه‌وه, له سه‌ره‌تای 1327(1948)دا ئازادكرام و هاتمه‌وه ماڵێكی سارد وسڕو بێ نان وئاو, چوونكه‌منداڵه‌كانم ورد بوون و ته‌نیا كاكم پێیان ڕاده‌گه‌یشت, ئه‌ویش خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندنه‌بوو به‌ڵام هه‌رچی له پاش منداڵه‌كانی من مابایه‌وه بۆ خۆی و منداڵه‌كانیده‌یان خوارد, ئیتر ماڵم بۆ خڕنه‌كراوه و قسه‌ی خۆمان بێ پێشم خۆش نه‌بوو وه‌خڕیكه‌م, به‌شی ئه‌وشێوه‌م ببوایه بۆ سبه‌ینێ ده‌مگوت: خودا گه‌وره‌یه وئێسته‌شهه‌روام. له ساڵی 1329(1950)دا ماڵم چووه ئاوایی جه‌میان و ساڵی 1330(1951) چوومه ئاوایی زه‌نبیل و ساڵی 1332(1953)چوومه ئاوایی شێخ چۆپان هه‌ر له‌و ناوچه وساڵی 1333(1954) هاتمه‌وه دێی قاقڵاوا دراوسێی زه‌نبیل و ئێستاش هه‌ر له‌و گونده‌مو خه‌ریكی كشت و كاڵم و له باره‌ی هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی ماڵییه‌وه وه‌ك مه‌لاگوته‌نی, به‌ردێكی قورس له حه‌وشه‌ی خۆمانه به جه‌وانی نه‌مده‌توانی به‌رزیكه‌مه‌وه و ئێستاش, كه پیریش بوم هه‌ر بۆم به‌رز نابێته‌وه كه وایه هه‌ر وه‌كخۆمم.»
شاری دڵ
من ده‌ڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانه ده‌چم
عه‌قڵ ئه‌ڵێ ناقه‌سه‌به‌ی شۆرشی مه‌ستانه نه‌چی
منده‌ڵێم نوخته‌یی ئه‌و ره‌زه‌یی ریزوانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ نا ره‌شه جێراوگه‌یی شه‌یتانه نه‌چی
من ده‌ڵێم مه‌سكه‌ن وئارامگه‌یی جانانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ سه‌ربه‌سه‌ری تێكچووه وێرانه نه‌چی
من ده‌ڵێم جێگه‌یی هه‌ر شێت وجنونانه ده‌چم
ئه‌وده‌ڵێ,نا زه‌ده‌ییپه‌نجه‌یی په‌ریانه نه‌چی
من ده‌ڵێم مه‌ركه‌زی ئه‌سراری حه‌ریفانه ده‌چم
ئه‌ده‌ڵێ جێ ته‌مه‌عی چاوی حه‌سودانه نه‌چی
من ده‌ڵێم وه‌ختیخه‌ته‌ر مه‌ئمه‌ن و قه‌ڵغانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ كونكونه جێگه‌ی سه‌ره‌په‌یكانه نه‌چی
له‌م هه‌موچون و نه‌چونه سه‌ری سوڕما كامیل
من ده‌ڵێم جوانه بچم, ئه‌و ده‌ڵێ واجوانه نه‌چی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|