هه‌ژان بابامیری...
هه‌ژان بابامیری
تریبوونی شێعر، ئهوبهرجهوهن وبهرههیوانهی دیوه‌خانی گه‌لی کورده که به‌رده‌وام کوڕان وکچانی گه‌نج و پیاوان وژنانی به ساڵاچوو دێنهسهراسوێی ئهوباڵهخانهو هه‌رکه‌س له ده‌لاقه‌ی روانینی خۆیهوهئهڕوانێتهمرۆڤ وماف، مانگ وئهستێرهو هه‌ست وشعوورو وسه‌رجه‌م کۆی پێکهاته‌کانی سروشت.
یه‌کێک له‌و ههستهدووربین و وردبینه ی هونه‌روئه‌ده‌بیاتی کوردلهمهڵبهندی فه‌یزوڵڵابه‌گی و شاری سهقزشاعیری هێژا کاک هه‌ژان بابامیرییه کهبهههق توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی تهمهنیئهدهبیوهونهری خۆیدا به جوانیبڕوانێته گه‌وره‌یی وسه‌روه‌ری هونه‌ر وگهرله یه‌ک وشهداپێناسهی شێعری هه‌ژان بکه‌ین ده‌توانین بڵێین"جوانی" جوانی به‌ومانایه له قه‌ڵه‌مه‌ی ئه‌ودا جوانی وزهرافهتی شێعری هیچکات له‌قه‌ڵه‌م نه‌که‌وتوه ونایشکهوێت.
هه‌ژان بابامیری،ساڵی1348ی هه‌تاوی،لهشاریســـهقز، لهبنهماڵهیێك سه‌ربه هۆزیفهیزوڵڵابهگی،چاوی به دنیا هه‌ڵێناوه.
تا راده‌ی دیپلۆمی هه‌ر له‌م شاره خوێندووه و دوای ته‌واو كردنی ســه‌ربازی له خوڕڕهماوای لوڕستان،بۆ ماوه‌ی دووساڵ بووه به مامۆستای قوتابخانه له گونده‌كانی ناوچه‌ی ساراڵی دیوانده‌ره وپاشـــــان له زانكۆی ئیســـفههان وه‌رگیراوه و له‌وێ لیسانسی مودیرییهتیبازرگانی وه‌رگرتووه و ئێستا له سه‌قز نیشته‌جێیه.له ســــــاڵی 1368ی هه‌تاوییه‌وه،له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی مه‌وله‌وی كوردیشاری سهقزهاوكاری كردووه و وه‌ك ئه‌ندامێكی كــــــارا تیایدا چالاكی نواندووه ویهكدهورهش به‌رپرسی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بووه.چه‌ندین ده‌وره‌ی فێركردنی زمانی كوردی به‌ڕێوه بردووه وناوهناوهش كلاسی شیعری بووه .
سه‌ره‌كی ترین كاری هونه‌ری ههژانیبابامیری نووسینی شیعره.شیعرهكانیله گۆڤارهكانیكوردستانیرۆژهه ڵاتبڵاوكردۆتهوه،كتێبێكی به‌ناوی" گوڵباران"كه ههڵگریبهشێك له شیعره‌كانیه‌تی .
كۆمه‌ڵێ چیرۆك و شیعریشی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانیكوردی وههندێكیانی له گۆڤاره‌كاندا بڵاوكردۆته‌وه،وه‌ك خــــۆی ئه‌ڵێ به هیوایه كۆیان كاته‌وه و له ده‌رفه‌تێكدا وبهجیاواز،وه‌كوو كتێب له چاپیان دا. جیا له‌وانه گه‌ڵێ بهرههمیلهگۆڤارهکانی:سرو ه،ئاوێنه .رامان،گۆڤاره خوێندکارییه‌کان بڵاوبووه‌ته‌وه،هه‌روه‌ها له‌بواری كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌دا هه‌ندێ كاری به ده‌سته‌وه‌یه وه‌ك :گۆرانییه فۆلكلۆرییه‌كان،خورافات، كینایات یا ئیدیۆم و .......
بهخۆشییهوهئێستایش به‌رده‌وامه له کاروباری هونه‌ری وئه‌ده‌بی کوردی‌دا.
به‌رکوڵێک له‌خه‌رمانی شیعره‌كانی:
شه‌نگه‌بی
گڕی شكۆفه به‌ر بووه له به‌ژنی شه‌نگی شــه‌نگه‌بی
چ مۆجزاتێكه له ســهردیمی قه‌شـه‌نگی شه‌نگه‌بی
به‌چرپه چی ده‌ڵێ به‌چه‌م؟ سه‌ری‌له‌ســه‌رچه‌ماندووه
سه‌نگ چه‌وی خه‌واندووه،به‌سۆزی‌ده‌نگی، شـهنگهبی
چ هـــێدییه،چ هـــێمنه، چ نازه‌نین و شـــه‌رمنه .......
چ گرد و مرد وخرپنه ، قه‌ددی مه‌له‌نگی شــهنگـهبی
ده‌زانی ئه‌و سۆزه چیه له نێو گه‌رووی شــــــه‌ماڵدا ؟
نۆتهیێكه كه ده‌یژه‌نێ ، به سازی چه‌نگی شه‌نگه‌بی
به بسكی دا راده‌خوشێن ، هه‌ساره بۆ مه‌له، له چه‌م
ئه‌وی‌ده‌چێ،ده‌چێ،نه‌چێ،ده پتهپهرهنگیشــهنگهبی
وه‌ره ســــهیركه خوێندنه‌وه‌ی،چ ورد له بارانێ ده‌گا !
بهكهسكهسووریدهربڕی،زه‌ینی‌زره‌نگی شـهنگهبی
پرچی كه به‌رده‌داته‌وه ،جــــــــــــوانی بڵاو ده‌كاته‌وه
كاری بهشینهوهیحهزه،شاژنی شهنگیشــهنگهبی
چه‌م كه ده‌بێته جام بۆی ، شـیعر ده‌پته مه‌قام بۆی
هه‌ر له‌وه‌ڕا تهبهڕڕكن ، ده‌بن به ره‌نگی شـــهنگهبی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 03-28-2011 در ساعت 06:03 PM
|