
03-28-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چه‌پكه گوڵێك بۆ ست فاتمه
فاتمه ! دوو چاوی مه‌ستت، پڕ ته‌لیسمی جوانی یه
پڕ شه‌رابی خۆشه‌ویستی و ئاره‌قی یه‌زدانی یه،
به‌ژن و باڵاكه‌ت نموونه‌ی هه‌یكه‌لی یۆنانی یه،
لار و له‌نجه‌ت مۆسیقایه، به‌سته‌یه، گۆرانی یه
بووكی ڕازاوه‌ی خه‌یاڵم ، گیانه‌كه‌م ست فاتمه !
تاقه پڕشنگێكی چاوت ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمه..
گه‌رچی دڵداری له خاكی ئێمه‌دا ئه‌فسانه‌یه
هه‌ر به ته‌نیا بۆ كوڕی خاوه‌ن ته‌لار و عانه‌یه
گیانه‌كه‌م ! ئه‌مما دڵی من له‌و دڵه شێتانه‌یه
بێ ئه‌وه‌ی هیچ شك به‌رێ، كوژراوی ئه‌و چاوانه‌یه
هه‌ر به ته‌نیا خۆشه‌ویستی شك ئه‌به‌م، ست فاتمه !
سه‌روه‌تم ناوێ، بزه‌ی تۆ، ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمه ..
خۆشه‌ویستی وا كه نامه‌ی خوایه بۆ پێغه‌مبه‌ران
به‌رز و ناسك، وه‌ك هه‌ناسه‌ی پڕ گوڵاوی دولبه‌ران
نه‌ك وه‌كو حه‌زكردنی دینار و گه‌وهه‌ر په‌روه‌ران
ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ قڕانێ، چه‌نده دڵیان هه‌ڵوه‌ران !
خه‌ڵقی تر پاره‌په‌رستی با بكه‌ن ، ست فاتمه !
من به ته‌نیا ، تۆ په‌رستی ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمه..
زۆر كه‌ڕه‌ت هانم ئه‌دا داخی ده‌روونی پڕ گڕم
بۆتی هه‌ڵڕێژم سكاڵای ناسكی گه‌رم و گوڕم
داخه‌كه‌م كاتێ كه دێمه به‌رده‌مت، واقی وڕم
وام ئه‌شێوێنێ به جۆرێ نایه‌ڵێ هیچ ده‌ربڕم!
بووكی ڕازاوه‌ی خه‌یاڵم ، گیانه‌كه‌م ست فاتمه !
گوێیه بۆ ئه‌م ڕازه شل كه‌ی، ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمه.
Herdi
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|