
03-28-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گه‌ڕان به‌دووای مه‌رگدا
ئه‌مشه‌و
شه‌وی تلانه‌وه‌یه
به‌ناو پێده‌شته به‌رینه‌کانی مردن‌دا
به‌ناو ڕۆحی خه‌ونه یاخیبووه‌کاندا
ئه‌مشه‌و
شه‌وی گه‌ڕانه به‌دووای مه‌رگه ئه‌به‌دییه‌کاندا و
سنگواڵاکردنه بۆ دورگه‌یه‌ک
دوورتر
له به‌گژداچوونی خۆزگه زینده‌به‌چاڵ کراوه‌کانم
ئه‌مشه‌و
له نیگه‌رانی خۆم ده‌ڕوانم به‌رامبه‌ر به ژیان
خۆم به باڵی شه‌مشه‌مه کوێره‌یه‌کاندا هه‌ڵده‌واسم
به‌ره‌و تارمایی
من ده‌بمه فریشته‌یه‌ک و
باوه‌ش بۆ خودا ده‌که‌مه‌وه
باوه‌ش به‌و هه‌ورانه‌دا ده‌که‌م
که هه‌میشه چاویان ته‌ڕه و
به خوڕ فرمێسکیان لێده‌بارێت
ئه‌مشه‌و
خۆم ده‌که‌م به‌ناو شه‌پۆله زله‌کانی تاریکیدا و
به ته‌لبه‌نده دڕکاوییه‌کانی په‌شیمانید هه‌ڵده‌زنێم
ڕۆحیانه‌ته‌که‌م تێپه‌ڕ ده‌بێت و
هه‌ر ووننابم... هه‌ر ووننابم !
ئه‌مشه‌و
به‌نێوانی مردن و ژیاندا تێپه‌ڕده‌بم
له‌به‌ینی ڕۆژگاره فریوخواردووه‌کان و
شه‌وه یه‌ڵداکاندا
ده‌بمه گوڵێکی وشکی بێ‌ناز و
به ئه‌سپایی هه‌ڵده‌وه‌رێم
ئه‌مشه‌و
به‌سه‌ر پرده‌کانی ژیان و قیامه‌تتدا
هه‌نگاوه‌کانم جارانی چوار و پێنج ده‌که‌م و
هه‌ر پێی ناگه‌م!
ده‌ڕۆم به‌ناو دوکه‌ڵ و ته‌پوتۆزی غوربه‌تی خۆمدا و
ئاساری وونبووی هه‌زاران مێژووی ووشک ده‌مدۆزێته‌وه
که‌چی ئه‌وان هه‌ر خۆیانم لێ لاده‌ده‌ن
قیامه‌ت له پێشوازیمدا ده‌دره‌وشێته‌وه و
ژیانیش هه‌ر له‌کۆڵم نابێته‌وه!
ئه‌مشه‌و
من هه‌ر به‌ڕێوه‌م بۆ پێشوازی کردن له مه‌رگ
له بازنه خاڵی و ئه‌نگوستیله‌ئاساکه‌ی خۆمدا ده‌سوڕێمه‌وه و
مه‌رگێک نایه‌ت به‌لامه‌وه
هێنده له‌خۆباییه ئه‌و مه‌رگه
ته‌نانه‌ت
ئاوڕیشم لێناداته‌وه
ئا ی ی ی خودایه !
چه‌نده قێزن و شپرزه‌یه ئه‌م شه‌وی خۆ کوشتنه!
تۆ ته‌ماشا بکه
من له ده‌ریا بێ‌بن و قووڵه‌کاندا ده‌خنکێم و
که‌چی ڕۆحم ده‌رناچێت
له بیابانه لماوییه‌کاندا
لم و گه‌رمییه کوشنده‌کان ده‌مشارنه‌وه و
هه‌ر نامرم
له دوکه‌ڵی دوای خه‌راباته‌کانی
جه‌نگی نێوان مه‌رگ و ژیاندا
تێکه‌ڵ به خوێناوی عه‌شقی مه‌رگێک ده‌بم و
خودای ڕۆژگار هه‌ر نامکوژێت!
به‌ناو ئه‌م نیوه‌شه‌وی مه‌رگه‌ساته‌دا
سه‌ره‌ڕۆیانه و مه‌جنونئاسا
هه‌ر ڕێده‌که‌م .. هه‌ر ده‌گه‌رێم
هه‌ر پێی ناگه‌م
ئه‌مشه‌و
هه‌نگاوه‌کانم هه‌ر یه‌ن و ئه‌زه‌لیتر ده‌بن و
پاشقول له یه‌کتری ده‌گرن
موعجیزه‌ئاسا ده‌که‌ونه ورووژان و په‌له‌کردن
ئه‌وان
هه‌ر هه‌وڵی گۆڵکردنیانه له ژیان و
ڕسواکردنی دوژمنی مه‌رگ
ئه‌مشه‌و
قاچه بچووکه قڵیشبردووه‌کانیشم
له‌ناو جووتێک نه‌علی لاستیکی دڕاوی سپی‌دا
هه‌ر پاڵ به‌یه‌کتره‌وه ده‌نێن
بۆ دۆزینه‌وه‌ی کوچه‌یه‌کی تاریک‌تر
ته‌ماویتر
نادیارتر له کوچه‌ی هه‌بوون و ڕۆحه زیاده‌کان
چونکه ئێمه هه‌موومان زیاده‌ین له‌م ژینه‌دا
هه‌موومان به مانایه‌کی هیچ هاتووین و
دواتر ملکه‌چی ده‌ڤه‌رێکی نادیارتر ده‌بینه‌وه
ده‌ڤه‌رێکی خواوه‌ندی
خواوه‌ندێکی نه‌بینراوی بێڕه‌نگ
دوورتر له ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌ندێشه و
وونتر له هه‌موو شتێکی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه
کێ ده‌ڵێت ڕۆژێک دێت و خواوه‌ند ده‌مان گرێته خۆی
کێ ناڵێت
خالق
ئێمه‌ی لێته‌وقنییه و
توڕمانناداته ئه‌ودیو لێواره‌کانی قه‌بره‌وه ؟؟
من هه‌ر ده‌گه‌ڕێم
هه‌ر ده‌گه‌ڕێم به دووای مه‌رگدا!
ئه‌مشه‌و
هه‌نگاوه‌کانم زۆر سه‌ره‌ڕۆن
ملی ڕێگا چۆڵ و هۆڵه‌کان ده‌گرن
به‌ره‌و کوچه‌ی هه‌ناسه‌دانی ئه‌و "جره‌به‌گزادانه‌ی
که له سه‌رمادا ڕه‌قبوونه‌ته‌وه
بۆلای ئه‌و سواڵکه‌رانه‌ی
که له برسا له‌تێک نانی ڕه‌ق نه‌بووه بیهاوێژنه ده‌میان و
ده‌روونیانی پێتێر بکه‌ن
قاچه‌کانم له "جرپوجۆپدان
بۆ سۆراخکردنی
بوونه‌وه‌ره داماوه‌کانی تری ئه‌م که‌وکه‌به قوڕبه‌سه‌ره
که‌وتونه‌ته پێشبڕکێ
بۆ دۆزینه‌وه‌ی یه‌که‌م نیگای مه‌رگ
یه‌که‌م سڵا و
یه‌که‌م پێشوازی لێکردنی
ئاییییی ئه‌مشه‌و
ئه‌وانه‌ی له ڕێگا ده‌یانبینم
هه‌ر ده‌دوێن و
ده‌دوێن و
بۆڵه بۆڵیانه
ئاخ و ئۆف له‌م عینادییه‌ی من هه‌ڵده‌کێشن
(به‌شوێن مه‌رگدا)
به‌ڕقێکی توونده‌وه
له ئه‌رزه‌که‌ی ژێر پێیان تووند ده‌بن و
نایانه‌وێت دووربکه‌ونه‌وه لێم
که‌چی من
به‌ناو تاریکایی ئه‌وانیشدا
تێپه‌ڕ ده‌بم
ئای خالقی به‌هه‌شت و دۆزه‌خ
منی "کروشمه‌کردو
هه‌ر ده‌بێت بڕۆم
هه‌ر ده‌بێت بگه‌مه ئه‌و په‌لکه زێڕینه‌یه‌ی
که پاش بارینی بارانی به‌هارێکی سه‌وز هه‌ڵگه‌ڕاو
به مه‌کر و نازێکی زۆره‌وه
عه‌یارانه خۆی ده‌ر ده‌خات و
وه‌ک گه‌یه‌نه‌رێک
له‌به‌ینی ئاسمان و زه‌ویدا
خۆی پێشانی زۆرداریی ده‌دات
وه‌ک جۆلانێیه‌ک
له هه‌وره‌کانه‌وه بۆ وشکانی
له هه‌وره‌کانه‌وه بۆ ته‌ڕایی
له هه‌وره‌کانه‌وه
وه‌ک پرچی دایکم
شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ ناوجه‌رگه‌ی تکاکانی ته‌مه‌ن
بۆ ناوجه‌رگه‌ی
نزاکانی به‌رچایی بێوه‌ژنێکی جه‌رگ سوتاو
دواتر
وه‌ک بووکێک
له به‌ینی ڕۆژی خۆ ئاماده کردن بۆ ژیانێکی نوێی تر و
شه‌وی شوکردنیدا ئه‌دره‌وشێته‌وه
وه‌ک زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی خۆشدڵ
له‌سه‌ر نیگای کیژێکی وردیله هه‌ڵده‌قو‌ڵێت و
ڕومه‌ته‌کانی چاڵ ده‌بێت پێوه‌ی
لێوه‌کانی هه‌ر دێن و
ته‌نک و ته‌نکتر و
ناسک تر و
په‌مه‌یتر ده‌بن
من هه‌ر ده‌بێته بگه‌مه ئه‌و په‌لکه‌زێڕینه‌یه
هه‌ر ده‌بێت ده‌ستم بگاته ئه‌و "ئه‌سانسیره
ده‌بێت بگه‌مه ئه‌و په‌لکه‌ی
که ڕه‌نگه وێڵه‌کانی له خۆی به‌ستوه
ڕه‌نگی خۆزگه
ڕه‌نگی هیوا
ڕه‌نگی ئارامی
ڕه‌نگی بێده‌نگی
ڕه‌نگی تۆ
دواتر
ڕه‌نگی من
ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و ڕه‌نگانه‌ن، که له‌ئامێزی مه‌رگدان
زۆرن ڕه‌نگه‌کان
زۆرتر له ئه‌ستیره تۆراوه‌کان و
بڵندتر له‌و ئاسمانه‌ی پێێوه‌ی نوساون
ئایییی
هه‌ر ده‌بێت په‌لکه‌زێڕینه بمگه‌یه‌نێته مه‌رگ
له‌وێوه ئه‌چم
بۆلای نه‌نکم له ئاسمان
باپیرم
که له سه‌رو هه‌وره‌کانه‌وه
ده‌ستی میهره‌بانی و
ڕزگارکردنم بۆ درێژ ده‌کات و
من پێی ناگه‌م!!!!!!!
بۆ باوه‌شی خاڵم
که دڵنیام
له هه‌ر کوچه‌یه‌ک بێت
ئێستا بیرم ده‌کات
بۆ لای هاوڕێکه‌م
که خۆی له به‌رگی سپی ناوه و
له‌سه‌ر په‌ڵه‌یه‌ک له هه‌وره‌کان دانیشتووه
به‌ناو نامۆیمدا تێپه‌ڕده‌بێت و
به‌جووتێک چاوی بریسکه‌داره‌وه
لێمده‌ڕوانێت
دڵنیام چاوه‌ڕێی من ده‌کات
دڵنیام
چاوه‌ڕێی مه‌رگ ده‌کات ... یان
له‌چاوه‌ڕوانیی
په‌لکه زێڕینه‌دایه بمگه‌یه‌نێته لای ئه‌و
ئای ی ی ی
هه‌ر ده‌بێت بگه‌م
هه‌ر ده‌بێت بگه‌م به مه‌رگ
له‌م شه‌وه‌دا
من که ده‌ستم له خۆم شتووه و
به ته‌نوره‌یه‌کی سپی و
کراسێکی سپی و
قردێله‌یه‌کی سپی و
کۆڵۆنێکی سپی‌تر و
جوتێک گۆره‌وی دڕاوی دیسان سپییه‌وه
به‌ناو ئه‌م بیابانه لماوییه‌دا هه‌ر ڕاده‌که‌م
هه‌ر ڕاده‌که‌م
که‌چی من هه‌ر به مه‌رگ ناگه‌م
به‌ناو تاریکی و ته‌موومژ و
ترسناکی ئه‌م شه‌وانه‌دا غارغارێن ده‌که‌م
هه‌ر پێی ناگه‌م
به‌ناو ڕوخان و تێکچونی خۆمدا هه‌نگاو ده‌نێم
له‌گه‌ڵ مه‌له نووستووه‌کانی شه‌ودا ده‌دوێم
بێزاریان ده‌که‌م به پرسیار
وازیان لێناهێنم
تا ڕێگای مه‌رگم پیشان نه‌ده‌ن
به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر پێم ناڵێن
هه‌ر پێم ناڵێن
دڵنیام
ئه‌وان خۆیان له تاڵیی مه‌رگ ده‌دزنه‌وه
ئه‌وان به‌وێنه‌ی من وێران نین
به وێنه‌ی من بێزار نین
ئه‌وان ژیانیان خۆشده‌وێت
یان نازانم
پێده‌چێت ژیان ئه‌وانی خۆشبوێت و
وه‌ک له‌زگه
وه‌ک موی لوت
خۆی به‌وانه‌وه هه‌ڵواسیبێت
من هه‌ر ڕاده‌که‌م و
به مه‌رگ ناگه‌م... پێی ناگه‌م!
ڕێگام ده‌که‌وێته سه‌ر گۆڕستانێک
له‌وێ.. هه‌ر له‌وێ
زۆرترینی قاو قیژی ئه‌و ڕۆحیانه‌تانه دێنه به‌ر گوێم
که سه‌ر پێچیان له ژیان کردووه
که خۆیان کردووه به‌ساقه‌ی گوریسێک و
له ملی خۆیان ئاڵاندووه له بێزاریدا
گوێم له زیکه‌ی ئه‌و کیژۆڵانه‌یه
که خۆیان سوتاندووه له ترسی ژیان
ئه‌و منداڵانه‌ی
له نه‌داریدا خۆیان فڕێداوه‌ته نێو ده‌ریا قووڵه‌کان
له به‌ر نه‌بوونی هاو‌ده‌رد و
هاوسه‌فه‌رێک و
له‌به‌ر زوڵمی ڕۆژگار
ئیتر له‌وێ ماسی و جانه‌وه‌ره‌کان خواردوویانن و
ئێستا له حه‌وت ته‌به‌قه‌ن
ئه‌وان ئیستا له به‌هه‌شته‌وه با‌نگم ده‌که‌ن
ئه‌وان
له دێر زه‌مانه‌وه منیان به مه‌رگ له قه‌ڵه‌م داوه و
مه‌رگیش به من
به‌ڵام من ته‌نها ده‌یانبیستم
نایانبینم
ده‌یانبیستم !
من ناشترسم له مردن
نامه‌وێت ترسنۆک بم
وه‌ک پاڵه‌وانه فیززله‌کان
خۆم ناده‌مه بن دارێک و
چرپه‌یه‌م نه‌یه‌ت
هاوار نه‌که‌م!
یان له ترسی مه‌رگ
بێده‌نگ ببم
نا ..
هه‌رگیز نا
ئه‌ی نا‌بینیت ؟؟
من خۆم بانگی ڕوخساری مه‌رگ ده‌که‌م
ده‌گریم
سێڕیزه فرمێسک ده‌ڕێژم
نایه‌ڵم که‌س ده‌ستی یارمه‌تی به سه‌رمدا بهێنێت و
ماچێکی خۆشه‌ویستیشم لێ بکات
من هه‌ر ده‌کڕوزێمه‌وه
وه‌ک منداڵێکی کۆڵان، که چۆن بۆ له‌فه‌یه‌ک قاورمه ده‌گری
یان دایکی له‌گه‌ڵ خۆی نایبات بۆ بازاڕ و
نایه‌ڵێت چمکێکی عه‌باکه‌ی سه‌ری بگرێت
هه‌ر ده‌گریم
من ناگریم بۆ ژیان
منی ماندوو له ژیان
ته‌نها و ته‌نها بۆ مه‌رگ چاوم ته‌ڕ ده‌که‌م
بۆ مه‌رگ له خۆم ده‌ده‌م
به‌رگی سپی بۆ مه‌رگ ده‌پۆشم
نینۆکه ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕاوه‌کانم بۆیه ناکه‌م تا نه‌مرم
به‌ته‌مام
له‌گه‌ڵ خۆمدا شوشه بۆیه په‌مه‌ییه‌که‌م
ببه‌م بۆ ناو گڵ
با له‌وێ سپیده‌کان
په‌رییه ڕاستگۆکان
که‌سانێکی تر
له ئاسمانێکی تر په‌نجه‌م بۆیاخ بکه‌ن
سوراویش ناکه‌م
نه‌کا که‌سێک بێته سه‌ر ڕێگام و
به‌م نیوه‌شه‌وه وه‌ک خێو
لێوم به‌ماچێکی شه‌که‌ت ته‌ڕبکات و
بیرم نه‌چێته‌وه تا ئه‌به‌د
نه‌کا په‌ڕه‌کانی لێوم هه‌ڵوه‌رن و
دوایی بۆنی گوڵاوم لێببڕێت
نا... سوراو ناکه‌م
هه‌ڵی ده‌گرم
تا په‌پووله‌کان ئه‌و لێوانه‌م بۆ سور بکه‌ن
ئه‌وان یه‌که‌م ماچ و
دووهه‌م ماچ و
سێهه‌م ماچ و
دواهه‌مین ماچی لێبکه‌ن
بۆ مردن
بۆ دوورکه‌وتنه‌وه
بۆ ژیانی دووای مردنیش
هااااا ...بیرت نه‌چێت
ناشمه‌وێت بۆ ساتێکی بچوکیش بخه‌وم
هه‌ز ده‌که‌م
ته‌نها چاوم له ئامێزی قه‌بردا بچێته خه‌و
ئایییی ئه‌مشه‌و
من هه‌ر له‌وێ هاوار ده‌که‌م
ده‌ناڵێنم به‌ده‌ست ژیانه‌وه
ده‌ڵێم توخوا وه‌رن
ئه‌وه سه‌ری من و ئه‌وه پێله‌قه‌ی ئێوه
ئه‌وه ناوچه‌وانی من و ئه‌وه تفی بۆگه‌نی ئێوه
ئه‌وه دڵی من و ئه‌وه چنگ و نینۆکی چڵکنی ئێوه
بیگوشن و خوێنه‌که‌ی دڵم بۆخۆتان به‌رن!
ئه‌وه‌ش جه‌سته‌م و ئه‌وه فیشه‌کی ئێوه
ئه‌وه خاکی به‌ر پێتان و ئه‌وه‌ش پاچی ئێوه
هه‌ڵیکه‌نن گۆڕێک بۆم له ته‌نهایی
گۆڕێک
نزیک له‌و ده‌نگانه‌ی، که پێی ناگه‌م
له‌و خۆشه‌ویستیه‌ی، که نایبینم و نه‌مدیوه
نزیکتر له‌و رۆحانه‌ی
که سنگیان بۆ مه‌رگ کردۆته‌وه
له هه‌موشیان نزیکتر له‌م دڵه‌ی من
که جارێک ڕۆشنایی نه‌دیوه
ئه‌مشه‌و
هه‌ر ده‌ڕۆم و ڕێده‌که‌م
به‌ناو تاریکیدا ده‌ناڵێنم
جل و به‌رگم شڕو پڕ ده‌بێت
ده‌نگم ده‌نوسێت و
وه‌ک ئاوازی ده‌نگی ژنێکی به‌ساڵاچوو ناخۆش ده‌بێت
چیتر ناتوانم بقیژێنم به‌گوێچکه‌ی که‌ڕی ژیاندا
ده‌سته‌کانم ده‌که‌ونه له‌رزین و
پیاڵه‌یه‌ک زوخاویتریشم پێهه‌ڵناگیرێت!!!
ئیتر گۆچانی پیریش خۆیم لێده‌دزێته‌وه
سه‌رم سپی ده‌بێت و
پڕی ده‌بێت
له ڕشک و ئه‌سپێی چاوزه‌ق و برسی
چاوه‌کانم له بینین ده‌که‌ون و
ته‌نانه‌ت تارمای و
سێبه‌ره‌کانیشی پێنابینم
قاچه‌کانم له پێ ده‌که‌ون و
ئیتر ناتوانم ئه‌و ڕێگایه ببڕم بۆلای مردن
که‌فته‌کاری سه‌ر جێ ده‌بم و
نوزه‌ی ده‌نگم ده‌رنایه‌ت
به‌ڵام هه‌ر چاوه‌ڕوانم
گوێم هه‌ڵخستووه بۆ خشپه‌یه‌ک
له‌لای مه‌رگه‌وه بێت
له ده‌رگای ژووره سارد‌و سڕه‌که‌م بدات و
ده‌ست بنێت به په‌نجه‌ره که‌ڕووخواردووه‌که‌مدا و
له‌وێوه ڕۆحم فێری فڕین بکات به‌ره‌و کۆتایی
من
له شوێنێکی قووڵتر له ڕۆحمدا
قوڵتر له هاوارکردن به تاریکیدا
هه‌ر ده‌گه‌ڕێم
هه‌ر سۆراخده‌که‌م
هه‌ر ڕاده‌که‌م
له دامێنی چیاکان ده‌پاڕێمه‌وه
له‌قه‌راغه‌کانی تاریکییه‌وه
هه‌ڕه‌شه‌ی فڕێدانی خۆم ده‌که‌م به‌ناو درۆکانی زه‌ویدا
قه‌ڵه‌مبازی گه‌وره گه‌وره ده‌نێم
به‌ناو زۆنگاو و بڵێسه شوومه‌کانی (با) دا
له‌سه‌ر سنووره‌کانی شێتی گیرۆده‌ی به‌زۆر ژیان ده‌بم
تکا له ئه‌ندێشه‌و و ڕاسته‌قینه‌ی بیابان ده‌که‌م
به‌ناو کێڵگه و ڕه‌زه کرمێیاوییه‌کاندا ڕاده‌که‌م
له‌که‌نار ڕووباره بێئاگاکان
وه‌ک گه‌ڕۆکێکی نائاسوده
هه‌ڵوێسته ده‌که‌م و
ده‌پاڕێمه‌وه له ئاو!!!!!
ئه‌مشه‌و
به شێتی خۆم پێده‌که‌نم و
که‌چی خه‌نده‌کانم پڕ ده‌بن له گریان
قاقاکانم لافاوی فرمێسک دروست ده‌که‌ن و
هه‌رچی خۆڵی ژێر پێم و به‌رده‌میشم هه‌یه
له گۆڕستانێکی غه‌مگین و بێپاسه‌وان ده‌چن
ئاخخخخ .. ئاخخخ خوایه گیان
که تامه‌زرۆی مه‌رگم
من
هه‌ر له‌دووی مه‌رگ وێڵم و ده‌گه‌ڕێم
به‌به‌رده‌وامی
هه‌نگاو به‌نێو وه‌نه‌وز و شه‌که‌تیمدا ده‌نێم
بۆ دووباره زیندوکردنه‌وه‌ی خه‌ونه ئه‌رخه‌وانییه‌کانم
بۆ بینینی کڵپه به تینه‌کانی ئێوارانی مه‌رگ و
جاده قه‌ره‌باڵغه‌کانی زیزبوون له ژیان ده‌ڕۆم
له خوێنی ئه‌م ته‌نهاییه‌دا مه‌له ده‌که‌م
ده‌فڕم
ڕاده‌که‌م
هه‌ر پێی ناگه‌م
هه‌ر کۆڵناده‌م
وازناهێنم
هه‌ر به‌دووای مه‌رگدا ده‌گه‌ڕێم تا ده‌یدۆزمه‌وه !
دڵنیام
ڕۆژێک دێت و
مه‌رگ خۆی پێشوازیم لێده‌کات
به‌ڵام
به‌ر له‌وه‌ی مه‌رگ پێشوازیم لێبکات
وازم لێبهێنن
با خۆم ده‌رگاکه‌ی بۆ بخه‌مه سه‌ر پشت !!!
من هه‌ر ده‌گه‌ڕێم به‌دوای مه‌رگدا
هه‌ر ده‌گه‌ڕێم .......
Sara Omer
تێبینی :
جره‌به‌گزاده : مه‌لێکی ره‌نگاو ره‌نگی جوانه
جرپوجۆپ : هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی بێفایده
کروشمه‌کردو : کز ، مات
ئه‌سانسیر : گه‌یه‌نه‌ر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|