
03-28-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گومان...!
گومان ته‌نیای ژینی کردم
هێشتا دواین نیگای سه‌وزت
له دواین ژوان
دێته یادم
ئه‌بێته سه‌رچاوه‌ی بڵ و سه‌رشێت و زوڵاڵ و سامناک
دێت و به‌ره‌و رووم
تۆ ده‌گریایی
ماچی یه‌کبوون و ژیانت
له من ده‌ویست
منیش تۆقیوی ترسێکی
گه‌ڵاڵه بۆ کراو بووم
و
له چاویلکه‌ی یاساکانا
گه‌نده‌ڵی و تاوانباری و
به‌رده‌بارانم خه‌ڵات بوو
راستت ئه‌وێ
هۆ شاخه‌وه‌نی تراژدیای
حه‌زه‌کانم
گومان بێ به‌زه‌ی‌ترین دیکتاتۆره
گومان له خۆم
له چه‌مۆڵه‌ی ترسه‌کانم
له رابوردووی پڕ گێچه‌ڵ
و
داهاتووی بێ ناونیشانم
له برووسکه‌ی راکێشانی
ناو باخه‌ڵی خولیایه‌کت
تۆ ده‌گریایت و پێت وتم
گریمان ئه‌وا له‌و دنیاش
وتیان ئه‌وه‌ی خۆشت
ئه‌وێ بۆ تۆ...
خۆ ناتناسم...!
نه‌تیکه گه‌نجێ له جه‌سته‌ت
نه ورده خاڵێکی شیرین
هیچ کات نه‌مدیت...؟
راستت ئه‌وێ
ئه‌موت:
ئه‌گه‌ر جێ ده‌رزیه‌ک
له جه‌سته‌ی رووتم ببینیت
ئاخۆ کۆنه په‌ره‌سته‌کان
ریاکارانی سه‌رده‌می
مناره و گومبه‌ز و تاعوون
چ حوکمێکم بۆ ده‌رده‌که‌ن؟
ئازیزه‌که‌م:
هۆ کۆنه دۆسته‌که‌م
گومانم بوو له هه‌مووتان
هه‌ره‌تا له تۆ و له حه‌زت
پتر له جه‌لاده‌کان
له تۆ زیاتر له هه‌موویان ده‌ترسام
ئه‌فسانه‌ی
پیاو و گه‌وره‌یی و شه‌ره‌ف
واقعێکی کۆنه لێره
چه‌نها گوڵی ته‌نکه‌ڵه‌ی باغچه سه‌ر نه‌بڕا...!
چه‌ن سووره گوڵ به ناوی پیاوه‌تی و شه‌ره‌ف
له ژینی خۆش بێ به‌ش نه‌کرا...!!!
ترسم هه‌بوو
تۆش وه‌ک زۆڵه دڵداره‌کانی که
تێر له هێشوی ره‌زی باڵام بخۆیته‌وه و
تێر هه‌نگوینی له‌شم بگری
و
دواتر به حوکمی پیاوه‌تی سه‌رم ببڕی
قه‌ت نه‌متوانی
جارێ به دڵ ئامێز بۆ باڵات که‌مه‌وه
راتموسم و بڵێم ئۆخه‌ی...
له دوای رۆیشتنی دوورت
هه‌رکه‌س هات و هه‌موو وه‌ک تۆ
خوازیاری ماچ و ئامێز بوون
ئای کوڕه‌که
له‌و ساڵه‌وه
له‌و هه‌موو ترس و گومانه
ته‌نیای ته‌نیام
قه‌ت نه‌مدیوه نیگایه‌کی
خۆشه‌ویستی له شه‌قاما
ئیسکۆرتم کا...
ئه‌م گومانه سه‌رکه‌شانه
راستییه کیان لێ نابزوێ ده‌رگای له چاره‌نووسه‌وه
هاتی و مه‌راقێکت چاندوو
سه‌رت هه‌ڵگرت
ئێستا ئه‌گه‌ر چاره‌نووسیش
له ده‌رگای تۆوه ده‌رکه‌وێ
قژی سپی به ساڵاچووی
جاسووسی په‌ست
په‌ستی ئه‌کا
ئاوێزانی جه‌سته‌یه‌کی پیر و ماندووی ئه‌کا
ئای که ژیان چ با زۆرییه‌کی
برسی و بێ ده‌رده‌سته
چ زوو به‌ری ژوانی دڵدارانه‌ی گرتم
په‌شیمانم
ئه‌ڵێم خۆزگه
هه‌ر وه‌ک جاران ته‌رز و ناسک
ره‌نگی روومه‌تم سوور و گه‌ش
جه‌سته‌م وه‌کوو پشکۆی تازه
بۆم ده‌ر ئه‌که‌وت
ئه‌مجار گیانه
هه‌رچی له ژوان
دڵداره‌کان سه‌رخۆش
ده‌کا بۆم ده‌کردی
مخابن
ئازیزه‌ی بێ ناز په‌روه‌رده‌که‌م
چ زوو پیری ده‌رگای گرتوو
سووکی کردم
چ زوو به‌ری ژوانی دڵدارانه‌ی
گرتم
په‌شیمانم
هه‌رچیم نه‌کرد په‌شیمانم...
شلێر ره‌شیدی- سه‌قز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|