
04-16-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه‌تاباران ببارێت
ته‌نیا ئه‌قاقیای شه‌قامه‌كانی ئه‌م شاره‌م
بۆكامیل نه‌جاڕی و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌یه‌كه‌وه خه‌ونمان ئه‌بینی
من دڵنیام ئێسته ئیتر سیسركه ناخوێنێ.
ئیتر كه‌س خه‌ونی ئاوێنه‌یی نابینێ.
ئیتر با هه‌ڵناكات.
ئیتر لاولاو گوڵه ئه‌ویندارێكی تینوو نییه و
شاعیره‌كان له خه‌ونی ئاسۆ دا
خولیا ناژه‌نن و
ئیتر كه‌سێك نایه‌ت
كه‌سێك ناڕوات
ئێسته ئیتر هیچ كچێكی پۆشته عه‌شق رووته‌ڵه بانگ ناكات و
ناشڵێ خۆشتم ده‌وێت
ئیتر ئه‌قاقیا ته‌نیا و
شه‌قام ته‌نیا و
شار ته‌نیا و
باران له‌خۆڕا ده‌بارێ
ئێسته ئیتر قه‌تییه‌كان په‌له‌وه‌ر نین
خاتوونیش رووت نابێـته‌وه و
كه‌س له سه‌فه‌ری گوڵ ناگه‌ڕێته‌وه و
له باغچه‌ی پاشا دا هه‌ناره‌كان قه‌ت پێ ناگه‌ن و
هیچ نهێنییه‌كیش نییه و
به‌فر كۆڵانه‌كان ناگرێت.
ئێسته ئیتر په‌پووله پاییزه‌كانیش
نازانن
كه میوه‌یه‌كی گه‌ییو
له چاوه‌ڕوانیی ده‌ستێكدا ده‌مرێت.
سپێده‌كان نه‌گه‌ییون و
رێگه‌كان نه‌گه‌ییون و
هیچ رێبوارێ جانتاكه‌ی هه‌ڵناگرێ و
هیچ سه‌گێك به چێژ ناگات و
هیچ هه‌ژده ساڵه‌ییه‌ك پێ ناگات و
جگه‌ره‌یه‌ك ده‌ست پێ ناكا و
باوه‌ڕێك پێ ناگا و
ده‌رگه‌یه‌ك ناكرێته‌وه و
عیرفانییه‌كان نه‌گه‌ییون و
ته‌نیاییه‌كان نه‌گه‌ییون و
ئینسانییه‌كان نه‌گه‌ییون و
كچانی زستانی له‌گه‌ڵ عیرفانی ترێ دا ناخورێنه‌وه و
كه‌س میوانی زیگری ده‌روێشانه‌ی شۆڕه‌بییه‌كان نابێت و
ئیتر دڵنیام
هاوڕێكه‌م مردووه و
پێویست ناكا
بیر كه‌مه‌وه
ئێسته ئیتر دڵنیام: ئێره دووره!
به‌ڵام كه‌چی؟
به دڵنیاییه‌وه ده‌زانم
ئێسته سیسركه ده‌خوێنێت
كه‌سێك خه‌ونی ئاوێنه‌یی ده‌بینێت
با دێت
لاولاو گوڵه ئه‌ویندارێكی تینووه و
كۆسپه‌كان ده‌كاته په‌یژه و
شاعیره‌كان له خه‌ونی ئاسۆ دا خولیا ده‌ژه‌نن
كه‌سێك دێت
كه‌سێك ده‌ڕوات
ئێسته كچانی پۆشته عه‌شق رووته‌ڵه بانگ ده‌كه‌ن
- خۆشتم ده‌وێت!
ئه‌قاقیا
له درێژه‌ی شه‌قام و
خاتوونیش بۆنی ده‌كات و
شار له باران دا ته‌ڕ ده‌بێت و
خاتوونیش رووت ده‌بێته‌وه
ئێسته كه‌سێك له سه‌فه‌ری گوڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه و
له باخچه‌ی پاشا دا
هه‌ناره‌كان پێ ده‌گه‌ن و
نهێنییه‌ك ده‌گری و
به‌فر كۆڵانه‌كانی گرتووه
ئێسته ئیتر
په‌پووله پاییزه‌كانیش ده‌زانن
كه هیچ میوه‌یه‌كی گه‌ییو
له چاوه‌ڕوانیی ده‌ستێك دا نامرێت
ئێسته ئیتر سپێده‌كان گه‌ییون
رێگه‌كان گه‌ییون و
رێبوارێك جانتاكه‌ی هه‌ڵده‌گرێ و
سه‌گێك به چێژ ده‌گات و
كه‌سێك ده‌ڵێت:
هه‌ژده ساڵه‌ییم گه‌ییوه و
ئێسته جگه‌ره‌یه‌ك ده‌ست پێده‌كات
باوه‌ڕێك پێده‌گات
ده‌رگه‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه
عیرفانییه‌كان گه‌ییون
ته‌نیاییه‌كان گه‌ییون
ئینسانییه‌كان گه‌ییون و
كچانی زستانی له‌گه‌ڵ عرفانی ترێ دا
كولوو كولوو ده‌خورێنه‌وه.
ئێسته كه‌سێك
میوانی زیكری ده‌روێشانه‌ی شۆڕه‌بییه‌كانه
ئێسته ئیتر هاوڕێكه‌م نه‌مردووه
ئێسته ئیتر ئێره نزیكه و
من
هه‌تا باران ببارێت
ته‌نیا ئه‌قاقیای شه‌قامه‌كانی ئه‌م شاره‌م.
حسێن جه‌وانشیر – بۆكان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|