چوار هیمان
ئه بم به ئاو
له جۆگه له ی به ر دریاتان
رائه کشێم
به و هۆمێده که ده رکه وی و
وێنه ت له ئامێزم بگرم
تۆ نامبینی
پائه نێی به سه ر چاومه وه
لێڵ ئه بم و ڵێم ون ئه بی!
ئه بم به گڕ
به ژیله مۆی سیگاره که ت
به و هۆمێده ڕامووسێ گرم
له لێوه ئاڵۆشاوه که ت
تۆ نامبینی
به سوته کی سیگاره که ت
ئه مکوژێنی!
ئه بم به با
به شۆڕه بی حه ساره که ت
شانۆ ئه گێڕم
به و هۆمێده به ده ستی شۆڕه بی
له په نجه ره ی ژووره که ته وه
بێمه خوار
تۆ نامبینی
په نجه ره که ت هه ڵ ئه پێکی و
شنه م ئه بری !
ئه بم به خاک و خۆڵه مێشی شاره که ت
هه ر ورد ئه بم
دێم ئه نیشم له ئاوێنه ی ژووره که تو
دڵ خۆش ئه که م
که جارجار دی له ئاوێنه خۆت ئه ڕوانی و
تێر سه یرت ئه که م
تۆ نا ....!!!
نا ! نا !ئه مجار به داخه وه
تۆ ئه مبینی
به په ڕۆیێک هه ڵم ئه گری و
ئه مته کێنی!!!
نه رمین ده بباغی
ویرایش توسط behnam5555 : 04-07-2012 در ساعت 06:12 PM
|