
05-08-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
" پرسیار و وه‌ڵام "
گوتم: دهفعێک تهکهللووم که، گوتی: شه‌ککه‌ر به با ناده‌م
گوتم: جارێک ته‌به‌سووم که، گوتی: قه‌ت گوڵ حه‌وا ناده‌م
گوتم: لاده نیقابی ڕووت، جه‌ماڵت با ته‌ماشا که‌م
گوتی: به‌سکه قسه‌ی بێجێ، خه‌لایق به فه‌نا ناده‌م
گوتم: په‌رچه‌م په‌رێشان که، سه‌با با عهنبهرئهفشان کا
گوتی: چۆن ئه‌ژدیها به‌رده‌م، هه‌موو که‌س به‌ر به‌ڵا ناده‌م
گوتم: چۆن بچمه مه‌یخانه، له‌به‌ر ئه‌و چاوه کاڵانه
گوتی: بۆ مه‌ستی بڕوانه، له‌وه زیاتر ڕه‌زا ناده‌م
گوتم: چه‌ن چاوه‌چاو که‌م، تا هیلالی نه‌و ته‌ماشا که‌م؟
گوتی: هه‌رچه‌ن ته‌ماشا که‌ی، سه‌ری زوڵفم وه‌لا ناده‌م
گوتم: ئه‌و نازی چاوانه، به مه‌ی بفرۆشه به‌و جانه
گوتی: مه‌جنوونی دێوانه! نیگا وا بێبه‌ها ناده‌م
گوتم: ڕۆح هاته سه‌ر لیوم، گوتی: چاره‌ی به چی ده‌کرێ؟
گوتم: قه‌ندی له‌بی له‌علت! گوتی: به‌خودا ده‌نا ناده‌م!
گوتم: قوربان که‌ره‌م که پێم، له باخی سینه لیمۆیه
گوتی: لیمۆیی تازهڕهس، به سه‌د لیره‌ی ته‌ڵا ناده‌م
گوتم: ئیزنه له باخی ڕووت، که سه‌یری سێوی سوورت که‌م
گوتی: گه‌ر ماری ڕه‌ش بێڵێ، ئه‌من لێت له هه‌را ناده‌م
گوتم: بینایی چاوانم، وه‌ره بینا که چاوانم
گوتی: به نه‌شته‌ری موژگان، له دۆستی با وه‌فا ناده‌م
گوتم: با بێمه گوڵزارت، ئه‌گه‌ر شه‌وبۆی شه‌وبۆ که‌م
گوتی: غه‌یری سهحهرگاهان، ئه‌من عه‌ترم به با ناده‌م
گوتم: تۆ هێنده مه‌حبووبی، به‌شه‌ر نازانێ وه‌سفت کا
گوتی: زانا به‌سه خۆ من به که‌س مه‌دح و سه‌نا ناده‌م
گوتم: بێ تۆ دڵم تاریکه، ڕازیت بێ چرا بێ وا؟
گوتی: نووری سه‌ری کۆڵمم به‌سه، ئیدی چرا ناده‌م
گوتم: باڵات ئه‌گه‌ر سه‌روه، توره‌نجی بۆ چی هێناوه؟
گوتی: تۆ زۆر ده‌ڵێی! من ده‌س له کرداری خودا ناده‌م
گوتم: ئاخر عیلاجی که به‌سه، کاریگه‌ره ده‌ردم!
گوتی: ئه‌مری خودا وایه "ئه‌سه‌د"، بمری شه‌فا ناده‌م
ئه‌سه‌دوڵڵا غوڵامعه‌لی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|