
05-08-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
غه‌زه‌لێکی که‌ی ڕه‌حمه‌تی" میرزا ئه‌سه‌دوڵڵا غوڵامعه‌لی"
"هيلالی ئه‌برووان"
هيلالی ئه‌برووانت پێم ده‌ده‌ن ماهانه ماهانه
ده ئه‌و مانگه به قوربانم که قوربان، جه‌ژنی قوربانه
پياڵه‌ی چاوه‌کانی تۆ ئه‌ڕێژن مه‌ی به سه‌ر دڵما
دڵم هێند مه‌سته نازانێ به موژگان تيره‌بارانه
وه‌ره خاهيش ده‌که‌م ڕووحم! قه‌بووڵ که لێم سه‌ر و ڕۆحم
به‌های عه‌تری وه‌نه‌وشه و شه‌وبۆی ئه‌و ورده خاڵانه
به‌وه مه‌علووم بووه ئاوی حه‌ياته له‌عله‌که‌ت، ديده‌م
که نامرێ هه‌ر که ماچ کا يه‌ککه‌ڕه‌ت، ئه‌و لێوه ئاڵانه
ده‌ڵێن بيمار سه‌يری باغ و ئه‌کلی ميوه بۆی چاکه
عه‌تا که سا، له باغی سينه ئه‌و دوو ليمۆ کاڵانه
به شه‌وقی نووری سه‌ر کوڵمه‌ت، دڵ ئارامی نيه يه‌کده‌م
وه‌کوو منداڵ گڕووی گرته بۆ ئه‌و دوو سێوه سوورانه
ته‌بيب چاره‌ی دڵم چۆن کا دڵم لای خۆم نه‌ماوه من
له مێژه حه‌بسه، زنجيره، به تای ئه‌و زولفه خاوانه
جه‌ماڵت که‌عبه‌يه قوربان مه تافی عاله‌مه بۆيه
ته‌ماشای ڕه‌نگ و ڕوخسارت نيشانه‌ی دين وئيمانه
ئه‌گه‌ر به‌و نێرگسه کاڵه، نيگاهێکی به من که‌ی تۆ
به مه‌جنوونی ده‌بێ ڕوو که‌م له ئه‌و چۆڵ و بيابانه
"ئه‌سه‌د" ڕۆح وسه‌ر و ماڵی ئه‌گه‌ر مه‌تڵه‌ب بێ بۆيه‌تی
نيساری کا له مه‌يخانه به يادی چاوی جانانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|