
05-09-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌ندی عه‌لی: بۆ شێرکۆ بێ کەس
بۆ دره‌خته ئه‌فسانه‌که‌ی شیعر
شێرکۆ بێکه‌س
-1-
ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌و
پاش ڕێژنه بارانی په‌ڵه‌ی
وشکه‌ساڵێکی بێده‌نگی
دێته‌وه ده‌نگ
جارێک ئه‌بێت به‌ڕه‌نگاڵه
به‌سه‌ر دره‌ختێکی ڕووته‌وه‌و
جارێکی تر
به‌گه‌ردنی شاخێکه‌وه
ئه‌بێت به‌په‌لکه‌زێڕینه
-2-
ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌و
لاسکی ته‌ڕی په‌نجه‌کانی
ده‌ئاڵێنێته که‌مه‌ری قه‌ڵه‌مه‌که‌ی
پاش خه‌ڵوه‌ته‌ی
شه‌وێکی پڕ له‌ده‌ستبازی
له‌بیابانی ڕووته‌ڵی په‌ڕه‌یه‌کدا
چرۆی شیعرێک ده‌پشکوێت
-3-
ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌و
له‌گه‌له‌ریه‌که‌ی خه‌یاڵدا
به پووله‌که ڕه‌نگاوڕه‌کانی وشه
کراسێک له‌حه‌ریری سۆز ئه‌چنێ
بۆ به‌ری شیعرێکی ڕووتی
ئه‌گریجه خاو
من سه‌راپا ئه‌بم به‌چاو
-4-
ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌و
له‌ژوانی قه‌سیده‌یه‌کی نازدارا
له‌حزوری ئازاره پیرۆزه‌کاناو
له‌میحرابی زیکری عیشقا
به‌زمانی سۆفی ئه‌دوێ
من سه‌راپا ئه‌بم به‌گوێ
-5-
تاکو دوێنێش وام ئه‌زانی
ئه‌و مرۆڤێکی ساده و وه‌کوو ئێمه
هه‌ر دوو چاوی هه‌یه‌و یه‌ک دڵ
به‌ڵام ئه‌مڕۆ دڵنیا بووم
له‌وه‌ی .. که‌ئه‌و
دره‌ختێکی به‌ته‌مه‌نی ئه‌فسانه‌یه‌و
وێڕای ئه‌وه‌ش
هه‌ر گێلاسی شیعر ئه‌گرێ
وێڕای ئه‌وه‌ش
له‌گه‌ڵ هه‌موو شه‌ماڵێکا سه‌ما ئه‌کا
وێڕای ئه‌وه‌ش ، له‌گه‌ڵ هه‌موو
ڕێژنه بارانێکی حوزنا
ئه‌سرینی شیعری دائه‌کا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|