
05-09-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده‌مکوژێ و پێشم ده‌ڵێ ئالووده دامانم مه‌که!
غه‌مزه‌ده‌ی خۆتم، نیشانه‌ی تیری موژگانم مه‌که!
عاشقی ڕووتم عه‌زیزم! تیره‌بارانم مه‌که!
به‌س دڵم بشکێنه به‌م ئه‌برۆیه بۆ ماچی ده‌مت
مه‌مده به‌ر تیغ و له‌سه‌ر هیچێ له گریانم مه‌که!
چیم له ئه‌برۆت داوه من، پابه‌ندی زولفم، لێم‌گه‌ڕێ!
کافری عیشقم، به قیبله‌ی خۆت موسوڵمانم مه‌که!
عاشقی خه‌ندێکی تۆم، با به‌س به ئاھ و ناڵه بم
بولبولم په‌روانه نیم و حه‌ز له سووتانم مه‌که!
دڵ به من ناکا له‌به‌ر ئاوری ده‌روونم دێته جۆش
تۆ - که سووتانت نه‌دیوه- مه‌نعی گریانم مه‌که!
مه‌مده به‌ر تابووری موژگانت هه‌تاکوو غه‌مزه بێ
ها به جارێ بمکوژه! یه‌خسیری تورکانم مه‌که!
سه‌د که‌ڕه‌ت کوژراوی یار بم لێم مه‌پرسه ئه‌ی ته‌بیب!
ده‌ردی یارم خۆشتره، بێهووده ده‌رمانم مه‌که!
پێم بڵێ: یاقووت و ڕیحان خه‌تتی کامیان خۆشتره؟
وا غه‌واره‌ی چاو و ئه‌برۆ و له‌علی خه‌ندانم مه‌که!
په‌نجه‌که‌ی پاکی له‌سه‌ر خوێنی وه‌فایی بۆته گوڵ
ده‌مکوژێ و پێشم ده‌ڵێ: ”ئالووده‌دامانم مه‌که“! وه‌فایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|