
05-12-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
1
رووتمکه
وه‌ک قولله‌ی گه‌ردنت
ره‌شمکه
وه‌ک کله‌ی نێوچاوت
چه‌ن ڕووت و چه‌ن ڕه‌شم
چه‌ن ڕه‌ش و ڕووتی تۆم
2
عومرێکه باڵنده‌م
که‌مێکیش کتێبم
هه‌ر شه‌ویش کاولی قه‌فه‌سی شه‌رابم
3
ته‌نیایی زستانان
که نه‌ختێک
له کچی به‌فرئه‌چێت
هاوڕێمه
دوای یه‌که‌م هه‌تاوی به‌هاری
گوڵه‌باخ تێپه‌ڕی
به که‌ناری ده‌مما
کلیله‌ی پێکه‌نین، سه‌فه‌رمه
4
ئه‌توانێ
پیاوێ داگرسێ ئێواره و
بسووتێ وه‌ک دۆزه‌خ له سه‌رابی خه‌ونا و
به‌یانی، به‌فووێک
گوناهی شه‌مێکی له له‌شدا بمێنێ
5
هه‌ساره،
ئاوێته‌ی خه‌یاڵی کچێ بوو
قاوه‌یی
ئه‌وکاته‌ی،
خۆڵبازی مناڵی جێهێشت و
شووی کرد به نهێنی
کوڕێکی زه‌یتوونی
6
به‌هاره و
له داری باڵاتا
هڵمێکی مه‌یله‌وسه‌وز هه‌ڵئه‌کات
خۆرێکی میوه‌یی دێته‌لات
شکۆفه‌ت بۆ دێنێ
پیاوێک،
به سێوت ته‌ماحه و
هه‌نارت بۆ دێنێ
سمایل عه زه می
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|