موضوع: قسه ی خوش...
نمایش پست تنها
  #3  
قدیمی 05-18-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


جانتا دزین

كوڕ:بابه‌گیان تۆ وه‌ختی خۆی دڵداریت كردوه‌؟
باوك : هه‌ردڵداری ڕۆڵه‌ ؟ به‌سه‌ری تۆ به‌سه‌ری تۆ ئه‌زانی چی ؟!ڕۆژ نه‌بوو سێ چوار كچ دوام نه‌كه‌ون
كوڕ : دوای تۆ ئه‌كه‌وتن ؟
باوك : ئا چونكه‌ جانتام ئه‌دزی





کابرایه‌ک ئه‌بورێته‌وه‌

ڕۆژێکیان کابرایه‌ک له‌هۆش خۆی ئه‌چێت ئه‌بورێته‌وه‌ خه‌ڵکی وائه‌زانێت مردوه‌
وه‌ڵا خه‌ڵک کۆ ئه‌بێته‌وه‌ و ئه‌ی شۆرن خه‌به‌ری نابێته‌وه‌ کفنی ئه‌که‌ن هه‌ر خه‌به‌ری
نابێته‌وه‌ .قه‌بری بۆ هه‌ڵئه‌که‌نن و کابرا ئه‌به‌ن بۆ سه‌ر قه‌بران کوره‌کانیشی له‌گه‌لدا ئه‌بێ
ئه‌یخه‌نه‌ ناو قه‌بره‌وه‌ کابرا خه‌به‌ری ئه‌بێته‌وه‌ خه‌ڵکه‌ زۆر ترسان ڕایانکرد
کوڕه‌که‌ی یه‌ک خاکه‌ناز ئه‌کێشێ به‌سه‌ریا ئه‌ی کوژێت .....وه‌رنه‌وه‌کوشتمه‌وه‌ مه‌ترسن




جگه‌ره‌سودی زۆره‌


یه‌که‌م >هاوڕێ جگه‌ره‌سودی زۆره‌ پیرنابیت و دزیشت لێ ناکرێت

دووه‌م> هاوڕێ گیان ڕاست ئه‌که‌یت چونکه‌ جگه‌ره‌ کێش ناگاته‌ پیری ئه‌مرێت و شه‌ویش له‌به‌ر کۆکه‌ کۆک دز ناوێرێت توخنی ماڵه‌که‌ی بکه‌وێت.



سێ شێت

له‌شێتخانه‌يه‌كداسێ شێت ئه چنه‌سه ر شانى يه‌كترى دكتۆرێك لێيان ئه پرسێت ئه‌وه‌ چى ئه‌كه‌ن؟ يه‌كيان ده‌لێت ئێمه‌ خانووى سێ قاتين دكتۆره‌كه‌ زله‌يه‌ك له‌بناگوێى يه‌كه‌ميان ئه‌دات ئه‌وه‌ى سه‌ره‌وه‌ به‌ ئه‌وه‌ى ناوه‌راستيان ئه‌لێت برۆ بزانه‌ كێه له‌ ده‌رگا ئه‌دات.



ڕزگارکردن

له‌ئوستورالیا، منداڵێک ئه‌که‌وێته‌ ناو ئاوێکی زۆر خوڕه‌وه‌. خه‌ڵکێکی زۆرله‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری ئاوه‌که‌ کۆبوونه‌ته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌س بوێرێت بچێت یارمه‌تی منداڵه‌که‌ بدات.
له‌پڕێکدا کوردێک خۆی فڕێ ئه‌داته‌ ئاوه‌که‌وه‌و پاش که‌مێک له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌دا دێنه‌ ده‌ره‌وه.‌
ڕۆژنامه‌نووس و پۆلیس و خه‌ڵکێکی زۆر لێی کۆ ئه‌بنه‌وه‌ بۆ سوپاس کردن و ڕێکخستنی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵیدا، به‌ر له‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ بێنه‌ قسه‌، ئه‌م ئه‌ڵێت ئه‌مه‌وێت دوو شت بڵێم:

"یه‌که‌م، ئه‌مه‌وێت بزانم ئه‌و سه‌گبابه‌ کێ بوو که‌ پاڵی پێوه‌ نام.
دووه‌میش، زۆر سوپاسی ئه‌م منداڵه‌ ئه‌که‌م که‌ ڕزگاری کردم

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید