
05-18-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چه‌ند زاراوه‌ی زمان‌ناسی
چه‌ند زاراوه‌ی زمان‌ناسی
"هیند و ئاریایی"، "هیند و ئێرانی"، "هیند و ئوڕوپایی"، "هیند و ژێرمه‌نی"
• خسرو ثابت‌قدم
بوونی زاراوه‌گه‌لی وه‌ک "ئاریایی" ده‌و وتاره دا، هه‌ر پێوه‌ندی به بابه‌تی زانستیی زمانناسییه‌وه هه‌یه و هیچ پێوه‌ندی به‌و ڕه‌وته تێکده‌رانه‌وه نییه که به داخه‌وه له‌و ساڵانه‌ی دواییدا ده نێو هێندێک له ئێرانییه‌کاندا ده‌بیندرێ.
نووسه‌رێک، که به‌داخه‌وه ناوه‌که‌یم له بیر نه‌ماوه، سه‌رده‌مێک له‌سه‌ر ئاینشتاین و تێئۆرییه‌که‌ی نووسیبووی: "هه‌موو خه‌ڵک ده‌زانن ئاینشتاین مرۆڤێکی زۆر گرینگ بوو، هه‌مووشیان ده‌زانن که شتی زۆر گرینگی ده‌ربڕیون و وێنه و بۆچوونی ئێمه‌ی سه‌باره‌ت به جیهان ته‌واو گۆڕیوه، به‌ڵام که‌س باش نازانێ کێیه و چی گوتووه".
له‌وانه‌یه بکرێ هه‌ر ئه‌و وته‌یه سه‌باره‌ت به زاراوه‌گه‌لی وه‌ک "زمانه هیند و ئاریایییه‌کان"، "هیند و ئێرانی"، "هیند و ئوڕوپایی" و "هیند و ژێرمه‌نی"ش تاڕاده‌یه‌ک به ڕاست بزانین. زۆربه‌مان له کاتی خوێندنه‌وه دا، یان له کاتی خوێندنماندا تووشی ئه‌و زاراوانه ده‌بین و مانای ڕاست و جیاوازییه‌کانیانمان ته‌واو لێ ڕوون نین. له هێندێک ده‌ق دا ئه‌و زاراوانه وا تێکه‌ڵ ده‌کرێن سه‌رمان لێ ده‌شێوێ.
با له سه‌ره‌تا دا له‌وه‌ڕا ده‌ست پێبکه‌ین که ئه‌گه‌ر زمانه جۆراوجۆره‌کان ده‌گه‌ڵ یه‌کتر به‌راورد بکه‌ین، خێرا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که هێندێک له‌و زمانانه چ له باری داڕشتنی ڕسته و گه‌ردانکردنی کردار و گه‌ردانکردنی ناو و ئاوه‌ڵناو و شتی دیکه‌وه، چ له باری وشه‌ی یه‌کسان و هاوچه‌شنه‌وه، وا وێکده‌چن که مرۆڤ ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و "گومان"ه که ئه‌و زمانانه "ده‌بێ ڕیشه‌یه‌کی هاوبه‌شیان بووبێ"(بۆ وێنه وشه‌کانی "پدر" و "مادر"، له زمانه‌کانی فارسی، یونانی، لاتینی، ئینگلیسی و ئاڵمانیدا تا ڕاده‌یه‌ک وه‌ک یه‌ک ده‌رده‌بڕدرێن).
به‌راوردکردنی زانستییانه و سیستماتیکی زمانه‌کان ده‌گه‌ڵ یه‌کتر، له سه‌ده‌ی 19ی زایینی‌دا، له ئینگلستان و ئاڵمان‌دا ده‌ستی پێ‌کرد، هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌وڵانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 18(له‌وانه‌شه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 16). ئه‌و زمانناسانه‌ی به هه‌ڵکه‌وت(نه‌ک له‌به‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ی زمانناسانه، به‌ڵکو به هۆی پیشه‌ی سیاسی یان ئیدارییانه‌وه) له ئێران و هیند و یونان نیشته‌جێ ببوون و به مه‌یلی تایبه‌تیی خۆیان ئه‌و زمانانه به باشی فێر ببوون، به "وێک‌چوونی سه‌یر"ی ئه‌و زمانانه‌یان زانی. له‌و بواره دا زۆرتر باسی "ویلیا‌م جۆنز"ی ئینگلیسی و " فڕانتس بۆ‌پ"ی ئاڵمانی ده‌کرێ. دیاره زۆر زانای دیکه‌ش له‌و بواره دا ده‌وری به‌رچاویان گێڕاوه. ئامانجی ئه‌و لێکۆڵه‌ره‌وانه ئه‌وه بوو که له لایه‌که‌وه "زمانی سه‌ره‌تا"، "زمانی بنه‌ڕه‌تی" یان "زمانی دایک" دیاری بکه‌ن که سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی زمانه ئوڕوپایییه‌کان بووبێ، له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌و مه‌ڵبه‌نده جوغڕافییایییه دیاری بکه‌ن که ئه‌و زمانه "بنه‌ڕه‌تی"یه‌ی تێدا گووراوه. له سه‌ره‌تا دا، به پێی پێویستییه مه‌نتیقییه‌کان، زمانه‌کانی ئینگلیسی، ئاڵمانی، یونانی و لاتینی، ده‌گه‌ڵ زمانی کۆنی هیند(سانسکریت) به‌راورد ده‌کران. پاشان ڕوون بۆوه که زمانی فارسیش زۆر له زمانی هیندی نیزیکه و خزمایه‌تییان هه‌یه. به‌و پێیه فارسیشیان خسته سه‌ر لیستی ئه‌و زمانانه‌ی پێکیان ده‌گرتن. بۆ لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان تا ڕاده‌یه‌ک ڕوون بوو که زۆربه‌ی زمانه ئوڕووپایییه‌کان خزمایه‌تییان ده‌گه‌ڵ زمانه‌کانی یونانی و لاتینی هه‌یه. ئێستاش زۆربه‌ی لێکۆڵه‌ره‌وه ئوڕوپایییه‌کان، به هه‌ر هۆیه‌ک بێ، نایانه‌وێ زمانه‌که‌یان به وڵاتگه‌لێکی وه‌ک ئێران و هینده‌وه ببه‌سترێته‌وه، ته‌نانه‌ت ده "نووسراوه زانستییه‌کان"ی خۆیاندا، هه‌ر تا ئه‌و شوێنه وه دوای مێژووی زمان ده‌که‌ون که بگه‌نه لاتینی و ئیدی واوه‌تر ناڕۆن، یان زۆر کاڵ باسی ده‌که‌ن. ئه‌و خووه خراپه، بابه‌تێک به ناوی "به ته‌وه‌ره دانانی ئوڕوپا"، که به ئاڵمانی (Eurozentrismus)ی پێده‌گوترێ، ده‌گرێته‌وه. ئه‌وه‌ش بابه‌تێکی هه‌راوه و ئه‌و باسه‌ی ئێستا ناگرێته‌وه. هه‌ر ئه‌و خوویه‌یه که ته‌نانه‌ت هێندێک زانای زمان‌ناسی ئوڕوپای وا لێکردووه که له‌و ساڵانه‌ی دوایی دا بڵێن خه‌ت نه‌ک له میسر و مێزۆپۆتامیا، به‌ڵکو له ئوڕوپای ڕۆژئاوا داهێنراوه.
هه‌روه‌ک گوتمان، له سه‌ره‌تا دا هێندێک زمانی ئوڕوپایی ده‌گه‌ڵ زمانه‌کانی هیندی و ئێرانی به‌راورد ده‌کران. به‌و پێیه وشه‌ی هیندی له هه‌موو زاراوه‌کانی زمان‌ناسی دا ده‌بیندرێ. به تایبه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه که هه‌ر ئه‌ده‌می(سه‌ده‌ی 19) کتێبێک له سه‌ر ڕێزمانی "سانسکریت"ی هه‌بوو(ڕێزمانی سانسکریتی، نووسینی پانینی)، له کاتێکدا بۆ ڕێزمانی ئێرانی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی چاپکراو له‌به‌ر ده‌ست دا نه‌بوو. زمان‌ناسان بۆ به‌راوردکردنێکی وا، واته بۆ دیاریکردنی "زمانی بنه‌ڕه‌تی" یان "زمانی دایک" کۆنترین زمانی هه‌ر وڵاتێک یان مه‌ڵبه‌ندێکی جوغڕافییایی هه‌ڵده‌بژێرن. ئه‌و زمانه له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ وڵاتی هیند دا، زمانی "سانسکریت" بوو، که به کۆنترین زمانی ئه‌ده‌بی، حیماسی، ئایینی و ئه‌فسانه‌یی هیند داده‌ندرا و داده‌ندرێ. سه‌باره‌ت به ئێران، ئه‌و زمانناسانه ناچار بوون هه‌ر ئه‌و زمانه فارسییه بۆ به‌راورد کردن هه‌ڵبژێرن که له سه‌رده‌می وان‌دا باو بووه. چونکه زمانه کۆنتره‌کانی مه‌لبه‌ندی ئێران یان "مردبوون" یان سه‌رچاوه‌کانیان پاشان، واته له کۆتایییه‌کانی سه‌ده‌ی 19 و سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی 20 دا دیترانه‌وه و ده‌قه‌کانیان ساغ کرانه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێ کرا، بۆ فارسی سه‌رچاوه‌یه‌کی "ئاماده و ڕێکوپێک"ی وه‌ک کتێبی ڕێزمانی پانینی له‌به‌ر ده‌ست دا نه‌بوو.
به زاراوه‌گه‌لی چه‌شنی "هیند و ئوڕوپایی" یان "هیند و ژێرمه‌نی" هه‌وڵ ده‌درێ ئه‌و مه‌ڵبه‌نده جوغڕافییایییه گه‌وره‌یه دیاری بکرێ که ئه‌و زمانانه تێیاندا بره‌ویان هه‌بووه و هه‌یه. به‌و پێیه زاراوه‌ی "هیند و ئوڕوپایی" واته زمانه‌کانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده جوغڕافییایییهی له هینده‌وه ده‌ست پێده‌کا و ده‌گاته ئوڕوپا. هه‌ر ئه‌و زاراوه‌یه زۆرتر له لایه‌ن زانا ئاڵمانییه‌کانه‌وه کراوه‌ته "هیند و ژێرمه‌نی"، که له لایه‌که‌وه بایه‌خی نێونه‌ته‌وه‌یی نییه و له لایه‌کی دیکه‌وه مه‌ڵبه‌ندێکی زمانیی چکۆڵه‌تری له‌به‌ر چاوه: واته هه‌ر زمانه‌کانی "هیندی- ئێرانی" و زمانه‌کانی "ژێرمه‌نی"(باکوور و باکووری ڕۆژئاوای ئوڕوپا).
به کورتی، زاراوه‌ی "هیند و ئوڕوپایی" به بۆچوونی زمانناسه نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کان "باشتر" یان "ڕاستتر"ه له زاراوه‌ی " هیند و ژێرمه‌نی". به واتایه‌کی دیکه: زاراوه‌ی "هیند و ئوڕوپایی" هه‌راوتر و پڕ به پێستتر و ڕوونتره. زاراوه‌گه‌لی "هیند و ئێرانی" و هیند و ئاریایی" بنه‌ماڵه‌یه‌کی چکۆڵه‌ی سه‌ر به‌و بنه‌ماڵه گه‌وره‌یه‌ن. گرینگ ئه‌وه‌یه سه‌رنج بدرێ که ئه‌و زاراوانه مه‌ڵبه‌ندێکی جوغڕافییایی دیاری ده‌که‌ن. به‌و پێیه کاتێک باسی "هیند و ئێرانی" ده‌کرێ، مه‌به‌ست ئه‌و زمانه سه‌ره‌تایییانه، یان ئه‌و زمانانه‌ی ئه‌وڕۆیه، که له‌و مه‌ڵبه‌نده دا بره‌ویان هه‌بووه یان هه‌یه.
تا ئێستا 418 زمان وه‌ک زمانگه‌لی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی "هیند و ئوڕوپایی" دیاری کراون(به گشتی وا داده‌ندرێ که نیزیکه‌ی 6000 زمان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌بن). دیاره زۆربه‌ی ئه‌و زمانانه مردوون و ئیتر که‌س قسه‌یان پێ ناکا، وه‌ک سانسکریتی یان لاتینی. ته‌واوی زمانگه‌لی بنه‌ماڵه‌کانی "هیند و ئێرانی"، "باڵکان و سلاویک"، ڕۆمی، یونانی و ژێرمه‌نی(ئاڵمانی و ئینگلیسیی ئه‌وڕۆ) سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی "هیند و ئوڕوپایی"ن. له‌و کۆمه‌ڵه زمانانه‌ی "هیند و ئوڕوپایی"، لقی "هیند و ئێرانی"، به 302 زمانی زیندووه‌وه، گه‌وره‌ترین لقه. زانا زمانناسه‌کانی ڕۆژئاوا، ئه‌و زمانانه به زمانه ئێرانییه‌کان داده‌نێن: فارسی، په‌شتو، ده‌ری، کوردی، به‌لوچی، تاجیکی(ئه‌و دابه‌ش کردنانه له سه‌ر بنه‌مای زانستیی زمان‌ناسی داده‌مه‌زرێن و هیچ پێوه‌ندییه‌کیان به جوغڕافییای سیاسی و ڕه‌وته سیاسی- جوغڕافییایییهکانی سه‌رده‌مه‌وه و ته‌نانه‌ت به مێژووی سیاسیشه‌وه، نییه). ڕیشه‌ی زمانی عه‌ڕه‌بیی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له باشووری ئێران قسه‌ی پێده‌که‌ن زۆر ئاشکرایه. "زاراوه‌ی زاڵ" ده نێو وان‌دا، زاراوه‌ی عێڕاقییه، که دیاره له‌به‌ر نیزیکایه‌تی جوغڕافییایی پێکهاتووه. زمانی مه‌ڵبه‌ندی ئازه‌ربایجان، له باکووری ئێران و له کۆماری ئازه‌ربایجاندا، له باری زمانناسییه‌وه، سه‌ر به لقی زمانه تورکییه‌کانه، که ئه‌وه‌ش بۆخۆی لقێکی تا ڕاده‌یه‌ک گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی "زمانه ئاڵتایی"یه‌کانه.
کاتی سه‌رهه‌ڵدانی "زمانی دایک" له هیچکه‌س ڕوون نییه. هیچ زمانناسێکیش وه دوای دیاریکردنی ئه‌وه نه‌که‌وتووه، چونکه کارێکی وا ناگونجێ. به‌ڵام به‌ڵگه زانستییه‌کان ده‌ریده‌خه‌ن که نیزیکه‌ی 5 هه‌زار ساڵ پيش زایین(واته سه‌رجه‌م 7 هه‌زار ساڵ له‌وه‌ی پێش)، قه‌ومگه‌لێک له ناوچه‌ی به‌حری ڕه‌ش، به‌حری خه‌زه‌ر، به‌شی نێوه‌ڕاستی چۆمی "ڤۆلگا"(واته ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ زۆر به گشتی و هه‌راو باسی بکه‌ین: ناوچه‌یه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌ی نێوان باکووری ئێران و کۆماره‌کانی باشووریی ڕوسییه‌ی ئێستا و تورکییه‌ی ئه‌وڕۆ) به‌ره‌و ئێران و ئوڕوپا کۆچیان کردووه. تاقمێک له‌و کۆچه‌رانه‌ی ڕوویان ده ئێران کردووه، پاشان به‌ره‌و هیندیش چوون(زاراوه‌ی "هیند و ئاریایی" یان "هیند و ئێرانی"). هۆی کۆچکردنیشیان له که‌س ڕوون نییه، هێندێک له لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان، سه‌رما و سه‌هۆڵبه‌ندان، هێندێکی دیکه که‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی خوارده‌مه‌نییه‌کان، به هۆی ئه‌و کۆچکردنه داده‌نێن. هه‌روه‌ها وای بۆ ده‌چن که هه‌ر ده‌و هه‌زاره‌ی پێنجه‌می پێش زایینه دا، ئه‌و کۆچه‌رانه گه‌یبنه باشووری ئوڕوپای ڕۆژهه‌ڵات و له هه‌زاره‌ی چواره‌می پێش زایین‌دا گه‌یبنه ئوڕوپای نێوه‌ڕاست. له سه‌رده‌مه تازه‌تره‌کاندا، بۆ وێنه سه‌ده‌ی 19 و 20، په‌ره‌گرتنی زمانه "هیند و ئوڕوپایی"یه‌کان زۆرتر له ڕێگای داگیرکردنی وڵاتانی ئه‌فریقایی و ئه‌مریکای باشوورییه‌وه، له لایه‌ن ئوڕوپاییه‌کانه‌وه، گونجا.
● سه‌رچاوه
سه‌ردێڕی وتاره‌که به فارسی: " مختصرى ر اجع به چند اصطلاحِ گيج کننده"- زبانهاى «هند و آريائى»، «هند و ايرانى»، «هند و اروپائى»، «هند و ژرمنى».
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|