
05-22-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوور
له پاییزی ئه م شه وه تاریكه دا
په ڕیوه ی وڵاتی سه ر گه ردانیه
خاتوونی رۆحم
لێڵ و ته نیا
ئه ڕۆم و
به ده م وێڵی ئه م رێگه وه
گه ڵا...گه ڵا حه سره ت
ده بارێته داوێنی ژینم
-بۆكوێم ده بات ئه م شه قامه نامۆیه؟
من قه ره جم!
له وڵاتی به خشه نده ی ئه ویندا نه بێ
به رناگرێ باخی دڵم
له پێناو ئێواره سڵاوی رێبواره به فراوییه كاندا ونم كرد
هه موو ئه و شه وانه ی
یاده كانی دایكمیان تێدا نووسرابوو
تاوانی من
داگیرساندنی گڵۆپێك بوو
به داوێنی ره شی ئاسمانه وه
ئیتر باری...باری
لافاوی ئه ستێره هات!
چوزانم ئاوا باڵداری حه زم ده تاسێنێ
پرچی شۆڕی ئه م بارانه.
له پێناوی ره هایی وشه دیله كاندا
چاوم به خشی به شه قامه بێ كۆتاییه كانی ئینتزار
دڵیشم
به بێ دڵ ترین ئاوێنه ژووره كه م
ئه ی شه پۆله مێهره بانه كه ی
گه رده لوولی ژینم
بمبه بۆ دوور
بمنێژه له ژێر سێبه ری سووری مێلاقه یه ك...!
فه وزیه سووڵتان به یگی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|