
05-22-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هاوار له من
هێنده له گێژی گه ردوونا
گێژم خوارد
هه مو ساته سه وزه كانی خۆزگه م هه ڵوه رین
بۆ وه ی گوڵه كانی خه یانه ت
ره نگ زه رد نه بن
دڵۆپ دڵۆپ نمه بارانی چاوه كانم هه ڵده مژێ
قاقڕێكی پڕ له سه راب
چ خۆشبه ختن ئه و باڵنده كۆچه ریانه ی
له سه وزایی ئه به دییه تدا
ئاوا ده بن و
نه فره تی زه وی نایانگاتێ
له م جیهانه پڕغوربه ته دا
رێگه ی دووری ئه ندیشه م
چڵی زه ردی دار سێوه كرمۆڵه یه
وا فریشته كانی سه رم
نه زانانه سوجده ی بۆ ده به ن
گه ر هه نگاوێ دورتر بفڕم
ئه گه مه وه رزی ره شی گه رده لوولی تاوان
مردم ئه وه نده
له گێژه ڵۆكه ی نه دامه تیدا
بووم به ده سرۆكه ی سه مای جندۆكان
مردم ئه وه نده زیكری ساته مه یوه كانم كرد
له به رزی سامناكی چاوه ڕوانیدا
سه دان ساڵه له دوایین جاری مردنم
تێپه ڕ ده بێ
كه چی نه حه شرم ده كه ن
نه له م گۆڕیچه ته نگه ش ده رم دێنن
ئاخۆ كه نگێ
ئایه ی حه قیقه ت نازڵ ده بێ!؟
كام پێغه مبه ر...
كام ئۆمه ت وه ری ده گرێ
ئاخ په پووله قژ ئاگرینه كه
ئه وه تۆ بووی یا من؟!
له پێناوی ئه وینێكی ئه فسانه ییدا
چی تاشه به ردی ئاسمانه
باری به سه رماندا؟
ئه ی بۆ نه مردین؟!
تۆ بڵێ مه رگ به هێز تره یا ژیان؟
به رد سه ختتره یا گیان؟
یا ئه وینی وڵات دامان ئه گیرسێنێ
به پشكۆی پیرۆزی رقی تۆڵه
ئه ی ئه و خاتوونه دیله ی چوار مێخه یان كێشاوی
له جۆگرافیای تاوانێكی پیرۆزدا
چه پكێ بۆ كڕووزی سینگت
بكه تێشوی رێگام
ئاسمان ژه نگاوی و
پێغه مبه ره كان خائینن
ئایه كان به پیرۆزی ناگه نه ده ستمان
فه وزیه سووڵتان به یگی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|