
06-06-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌یتی مێر و وه‌فا
به‌شی دوهه م ( دوایین به ش )
گه‌لێك ده‌گه‌ڕا له‌نێو له‌شكری گه‌وره‌و گرانه
قه‌ره‌وڵ ده‌نگیان ده‌دا، كێیهئهو متمانه
ده‌یگوت:
كێههمهزڵی پاشایه، مه‌لیك شوجاعی ساحێب نام و نیشانه
كارم بهمهزڵی ئه‌وه، ئه‌ی مه‌عموری ده‌وڵه‌تی و مه‌عموری میرانه
پیشانیاندا
خێوه‌تێكی دامێن به‌زێڕی سه‌ر بهژهنگار هه‌ڵدراوه
وهبهریانداوهدووسهت تیره‌گی لهعلـی ڕۆمان،
له‌گه‌ڵ پازدهئاڵتوونی تازهدرووستكراوه
ته‌ختێكی میرێ بۆ مه‌لیك شوجاع داندراوه
نیشانه‌ی سه‌گی له‌پشتی سه‌ری هه‌ڵاوه‌سراوه
مێر ده‌ستی حهدهبی به‌سینگی ده‌گرت و لێی دهكردهوهسڵاوه
ئه‌گه‌ر چاوی پێده‌كه‌وت دهعهبهسا، بێ تهكهللـووم جوابی پێنه‌دراوه
مێر ده‌یگوت:
سه‌لام ده‌كه‌م له‌كه‌سێك ئه‌گه‌ر جوابی سه‌لامم بزانێ
به‌ڵه‌د بێ لهعیلـمی نهنهسر و مینهڵڵا و سی جزمه‌ی قورعانێ
ئه‌من سه‌لامی خۆم مه‌حته‌ل ناكه‌م، دهیبهمهوهبهر مه‌له‌كی دهعاسمانێ
شا نوتقی كرد و هۆشی هاتهوهبهرێ و وای جواب داوه:
كیژێ سه‌رم لێشێواوه
عاقڵم لێ په‌شۆكاوه
كه‌س نهیدیوهبهشهو و ڕۆژ لهمهغریبێ سه‌ری ده‌رێناوه
شه‌رق و غه‌رب و جنوب و شیمال ڕووناكهبهو شه‌وق و تاوه
نووری جه‌ماڵی له‌به‌حر و بهرییهدایه
هه‌چ كه‌سێ بتدینێ عاقڵی ناقیس و ناته‌واوه.
كورسییه‌كی موورهسسهعی جه‌واهێر به‌ندیان بۆ مێرێ داده‌ناوه
ده‌یگوت:
چكارهی بۆ سه‌رت بۆ مهغریبزهمینێ هێناوه؟
گوتی:
هاتووم و ده‌خوڕم
بهئهڵماسان زگان ده‌دڕم
بهكێردان سه‌ران ده‌بڕم
نابه‌ڵه‌دم، لهعهكسیدا نووسراوهخۆشهویستی وه‌فایه،
یه‌ك و دوازده‌ی به‌زێڕی ده‌كڕم.
مه‌یه، خوڕینت بێفایده‌یه
وه‌فا پیاوێكی ڕه‌شیده، نه‌ڵێی پهخمهیه
خاترجه‌م به، ده‌ست لهمێری وه‌فا هه‌ڵبگره، بۆ كه‌س نابێ،
بۆ كه‌س نایاته هدایه
هه‌تا وه‌كو ڕۆحی لهقالبی دایه
هه‌تا وه‌فا نهیهتهوهلهسهفهری حیجازێ و نهگهڕێتهوهئهو پاشایه
بێفایدهیهلهدوای قسه‌ت كار نایه
دانیشتن بهخهمناكی و بێ ده‌نگی
بهخهمناكی به‌دڵته‌نگی و بهدینلهنگی
خۆشه‌ویستی وهفایهدهیبهنهوهبۆ وڵاته‌كه‌ی فه‌ڕه‌نگی
دانیشن بهخهمناكی و به‌هه‌ژاری
به ده‌رده‌داری و بهدڵبرینداری
خۆشه‌ویستی وهفایهدهیبهن به‌دیاری.
خهبهرێكم بۆ به‌رن بۆ حوكماتێ
به‌و جحێڵانهبڵێن ئه‌وه‌ی عومریان چاردهساڵانهتازهدهگاتێ
له‌خۆیان بده‌ن حوننهو غیره‌ت و زاتێ
خۆشه‌ویستی وهفایهدهیبهنهدهرێ له‌وڵاتێ
مێر بهغوربهتی فرمێسكی ده‌هات له‌چاوه
هه‌ر جارێكی بهغوربهتی ئاوڕی ده‌داوه
شاره‌كه‌ی مه‌غریب زه‌مینێ له‌كوره‌ی گریانیان ده‌داوه
كهیخودایان ده‌یانگوت چ بكه‌ین، بێ ده‌سه‌ڵاتین، ده‌ستمان به‌ستراوه
سه‌ڵای گه‌وره‌و گرانم لێ ڕابوو، به‌جارێك دینمان نه‌ماوه.
ده‌ستی به‌سینگی ده‌گرت و له‌مامۆستای دهكردهوهسڵاوه
مێر ده‌یگوت:
مامۆستا سه‌ت جار ده‌ستی منت به‌دامانه
وه‌ختێ وه‌فا بێتهوهلهو سه‌فه‌ری گه‌وره‌و گران و به‌دبه‌ختانه
وه‌فا پاشایه، له‌سه‌ری ده‌فڕن پۆلێك باز و له‌دامێنی ده‌فڕن پۆلێك تهڕڵانه
به‌ڵێ مێر خواحافیزی كرد:
سه‌ڵام لێ ڕابوو وه‌ختی ده‌ست لێك به‌ردانه
ژن و منداڵی مه‌غریبێ دهیانداوهلهشین و گریانه
بۆت بهچیایهمهغڵوبیان هه‌ڵده‌ڵێم، سه‌ری بهنیسێیهو بنی به‌تاوه
سه‌ڵای گه‌وره‌و گرانم لێ ڕابوو كه‌سم لهماڵهباوانی نه‌ماوه
خۆشه‌ویستی وه‌فایه‌و لهمهغریبزهمینێ ئه‌سیر كراوه
بۆت بهچیایهمهغڵوبیان ههڵادهڵێم و دهڕوانمهبهری به‌ده‌نێ
زهینهكهی خۆم دهدهمهوهوڵاتهكهی خه‌تاو خوتهنێ
مێریان بهیهخسیر برد و وه‌فا دهمێنێتهوهبهتهنێ.
بۆت بهچیایهمهغڵوبیان ههڵادهڵێم و به‌هاره‌و
وه‌ختی سونبول و هه‌ڵاڵ و به‌یبوون و گیاخاوه
سه‌فه‌ری زۆر گه‌وره‌و گرانه، نازانم له‌چ جێیه‌ك به‌جێ ماوه،
له‌هه‌موو جێگایه‌ك داد و هاوار و قاوه
ده‌ڵێن:
خۆشه‌ویستی وه‌فایه‌و لهمهغریبزهمینێ ئه‌سیر كراوه
به‌هاره، ئه‌من به‌و به‌هاره‌ی ناكهمهوهمتمانێ
له‌خه‌ڵكی شین دهبۆوهههڵاڵ و به‌یبوون و گیاخاو
له من گوڵهگاگرۆیان به‌مانگی نیسانێ
ئه‌من یه‌خسیرم، ده‌ڕۆم، ئه‌مما كه‌س به‌خه‌به‌ری وه‌فا نازانێ
ئه‌جه‌ل دایمهلهپیاوی ده‌گه‌ڕێ، ده‌ترسم نه‌مابێ بهمانێ
به‌هاره، ئه‌من به‌و به‌هاره‌ی قه‌ت ناڵێم به‌هاره
له‌خه‌ڵكی شی‌و دهبۆوهههڵال و به‌یبوون،
له‌باغی مه‌غریبێ گوڵی سێوی خوساره
له‌منی قه‌له‌نده‌رێ بابان وێران گوڵهگاگرۆیان سهردهكهنهوهلاره
ڕێگای ساڵێك خه‌به‌ری هه‌موو كه‌سێك هه‌یه،
ئه‌مما به‌خودای خه‌به‌ری وه‌فای زۆر نادیاره
زۆر ده‌ترسم به‌دوای ئه‌جه‌ل بووبێتهوهگرفتاره
به‌هاره، له‌خه‌ڵكی به‌هاره، له‌من ناته‌واوه
له‌خه‌ڵكی شین دهبۆوهههڵاڵ و به‌یبوون و شلـكهگیاخاوه
له‌منی قه‌له‌نده‌ری بابان وێران گوڵهگاگرۆیان ده‌م بهگڵییهوهناوه
سه‌ڵای گه‌وره‌و گرانم ڕابوو، پێموایهوهفا نه‌ماوه
ده‌یگوت:
مامۆستا، وه‌فا سوار بووهلهوڵاغێكی ڕه‌ش كوێتی كه‌فه‌ڵ پانه
تازههاتۆتهوهلهحیجازێ، زیاره‌تی وی زۆر ده‌رمانه
بڵێ:
جا چۆن شانت هه‌ڵده‌گرێ دانیشی له‌نێو پیاوانه؟
ده‌زگیرانی تۆیان یه‌خسیر كرد و بردیان بۆ فهڕهنگستانه
كاسبان، جووتێران، جووتیان بهرنهوهسهر كووپهڵهی دهخمخانه
شل و مل و سایهگهردنان ببڕن زنجیره‌ی زولفانه
كهیخودایان بگرین وه‌ك كه‌سێكی تازهمردوویان هه‌ڵگیرابێ له‌به‌ر ده‌ستانه
خه‌به‌ریان دا بهكهیخودایان، هاتنه‌خوارێ سێ و دووه
هه‌موو خه‌مناكین، پاكی ده‌ڵێی مردوویان لێ مردووه
بێده‌سه‌ڵاتن، ده‌ڵێن مێریان بهیهخسیر بردووه
با خانم و خاتوونان بڵێن، چیدیكهنهكهونهوهئهوبهرو به‌رو هه‌ڵبه‌ز هه‌ڵبه‌زێ
بێنه‌سه‌ر خه‌مخانه، له‌خه‌می نێن لفكه‌و كۆچكهو كه‌زی
ئهوهدڵی مێرێ لهمهملـهكهتهكهی فه‌ڕه‌نگستان ده‌ڕزی.
جوابێكم بۆ بهرنهماڵهبابی، جوابێكم بۆ بهرنهماڵهباوانێ
نه‌ڕۆن، نه‌ترسێن، وه‌فا ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و دهردهبزانێ
وه‌فا وه‌دوای من ده‌كه‌وێ، بابم له‌جێگای خۆی دانێ
بڵێن بهمهلایان چیدیكهنهچنهوهقوتابخانه
فه‌قێیان، میرزایان، مهدرهسهبكهنهوهوێرانه
جا چۆن مسوڵمان یه‌خسیر بكرێ و یه‌خسیری ده‌ستی كافرانه؟
ئهوهمێر به‌شانی ڕاسته‌یدا ئاوڕی ده‌داوه‌و گه‌ردنی ههڵدههێناوه
ده‌یگوت:
لهدڵێكهی من گه‌ڕێن چه‌ندین لههێشهو چه‌ندی لهژانهو
چه‌ندی لهكاوهكاوه
خه‌می زۆری عه‌زیه‌ت و عازاب و سه‌غڵه‌تی و ساخاوی ده‌گه‌ڵ من كێشاوه
ده‌ترسم دڵی گه‌رد بگرێ و خه‌مناك بێ ئه‌و شیرن لاوه
مامۆستای دههاتهپێشێ ده‌یگوت چ بكه‌م، بێده‌سه‌ڵاتم، ده‌سه‌ڵاتم نییه
ده‌نا نه‌مده‌هێشت مێر ئه‌سیر بكه‌ن بیبه‌ن بهیهخسیرییه
چ بكه‌م وه‌فا بێ خه‌به‌ره‌و هیچ خه‌به‌ری نییه
قه‌سته‌م به‌وه‌ی كه‌م بێمهكانه
ئه‌گه‌ر بتبه‌ن بۆ تهركهو توركمانه
خاترجه‌م بهدهتبهن بۆ خاكی فهڕهنگستانه
خه‌به‌ردار ده‌بن ته‌واوی مسوڵمانه
ده‌ست هه‌ڵناگرن خاترجه‌م بهئهی جانانه
وه‌فا دێتهوهلهحهجێ، لهمهملـهكهتی خۆی نزیك بۆته‌وه، خه‌ڵك
دهچنهزیارهتی، وه‌فا، ده‌ڵێ:
لازم نییهبێنهزیارهتێ، زیاره‌تی من بۆ كه‌س قه‌بووڵ نییه
مێرو نههێشتبایهبیبهن، زیاره‌تی من چییه؟
سه‌ری من بێ به‌قوربانی به‌ژنی باریك و دوو چاوی به‌نگییه
یه‌خسیریان كردی، بردیانی بۆ وڵاته‌كه‌ی غه‌یره‌دین و فه‌ڕه‌نگییه
دایكی گوتی:
ڕۆڵهچ نه‌بووه، چ نه‌كراوه، خه‌مناك مه‌به، چ نه‌قه‌وماوه
مهغریبزهمین چۆڵ نه‌بووه، هه‌روه‌ك خۆی ماوه
كیژێ شل و مل و سایهگهردن یه‌خسیر كراوه
ئه‌من شه‌رتم كردووه، قه‌سته‌م به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێمهكانه
عه‌رزو عازمانی به‌بێ ته‌ناف دانا
سه‌رداری دڵت به، هه‌تا خه‌لاس ده‌بێ خاكی ئیسلامه
ڕۆڵهئهتۆ سه‌ر بدهكهسێكی ئه‌گه‌ر مه‌زرا و زه‌مین ده‌كێڵێ
جا پیاو بۆ عافرهتێك سه‌ت و بیست و چوار هه‌زار ماڵ به‌جێ دێڵێ؟
ڕۆڵهئهتۆ تازههاتوویهوهلهغوربهتێ، سه‌ری دایكی خۆت
بێتهوهبهقوربانی سه‌رییه
ئامانه‌تت بێ وهیسهلقهرهنییه
ده‌ستی منت داوێن بێ، كاری كردن نییه
ڕۆڵهقسهی دایك بۆ كوڕ یه‌گجار زۆر ته‌واوه
نۆ مانگ و نۆ ڕۆژم له‌سه‌رت كێشاوه
شیری سپیم به‌تۆ داوه
شیری مه‌مكه‌كانم حه‌ڵاڵت بێ، نه‌چی! چ قه‌وماوه؟
له‌بۆت هه‌ڵده‌به‌ستم جیسر و له‌دامێنی به‌حران بگه‌ڕێ گه‌مییه
دوازدهسوارت بۆ سازده‌كه‌م پاكی بڵێین ئهوهوڵاغیان بۆره‌و سپییه
له‌بۆت دێنم كچی پاشای سه‌فییه
سه‌فه‌ری هات و نه‌هاته، فهرزهندهكاری كردن نییه
ئه‌و كارهلهعاقڵی هیچ كه‌س نایه
تازهبابت گرتوویهدهردی مه‌رگ و ده‌ردی موفاجایه
میراتی بۆ تۆ به‌جێماوه، له‌به‌ر حوكماتی كه‌س هه‌ڵنایه
بۆ له‌تۆ وایهدنیا هه‌ر مێری خواجه‌حه‌سه‌نی تێدایه؟
بهمهغریبزهمینێ بڵێن كهیخودایان، عوزهرایان، وه‌زیران بگرن جهماتێ
بۆ وه‌فا بكهنهوهدهركی حوكماتێ
مباره‌ك بێ پاشایه‌تی، ڕۆڵهخودا ده‌تداتێ
سه‌ری دایه‌ی خۆت ببێتهوهبهقوربانی سه‌رییه
بێ پاشایه‌تی به‌دبه‌ختییه
ئهوهمهغریبزهمین پاشای نییه
ده‌ڵێن جێیه‌كی بێ پاشا بێ، كه‌س ته‌ڵاقی نییه
بهقامهكهبهوان شل‌ومل ئه‌گه‌ر تازهدهگاتێ
دانیشهلهسهر حوكم و حوكماتێ
بێنهبهردهست خۆت حوكمات و ده‌سه‌ڵاتێ
هه‌رچی پاشای له‌م دنیایه‌دایه، هه‌موو كه‌س كچی خۆیت ده‌داتێ
وه‌فا ده‌یگوت:
دایه، قه‌سته‌م به‌وه‌ی كه‌م ئه‌گه‌ر بیناهی چاوه
بێعاقڵم، عاقڵ و ئیختیارم له‌ده‌ست خۆمدا نه‌ماوه
پاكی به‌ده‌ست مێرێیهئهگهر حه‌فس كراوه
سه‌ت داخ و موخافهتی ئهوهدهمكوژێ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن
ده‌زگیرانی وهفایهبهیهخسیر براوه
قه‌سته‌م به‌و خودایهكهم ئه‌گه‌ر به‌ته‌نێ
زه‌ینی خۆم داوهتهڕندۆڵی كوێستانان، هه‌ڵاڵ و
به‌یبوون و گیابهندوخاو تازهدهگهنێ
ده‌ست لهمێرێ هه‌ڵناگرم هه‌تا مه‌عمووری مێران
نهمبهنهوهماڵۆكهكهی به‌ته‌نێ
جا تۆ خوڵا كافر قه‌ت مسوڵمانی ده‌ده‌نێ؟
ڕۆڵهسهری منت بێتهوهبهقوربانی سه‌رییه
دانه‌نیشی بهخهمناكی و دڵ بریندارییه
شۆره‌تت بڕوا بڵێن له‌نه‌كاو پاشا مردووه‌و وه‌فا ئاگای له‌خۆی نییه
بڵێن به‌خوڵای بێعاقڵهجا عافرهتێكی خوێڕی چییه؟
دایهچ بكه‌م، ئاخر دڵم به‌ده‌ستی وی به‌ستراوه
ئه‌ویش دڵی منی بهئامانهتی بهپهریان داوه
به‌ندی ئه‌و دڵهناكرێتهوهتا نه‌بینم به‌ژنی باریك و ئه‌و به‌ڵه‌ك چاوه
قه‌سته‌م به‌وه‌ی كه‌م ئه‌گه‌ر بێ مه‌كانه
سبحه‌ینێ ئه‌من لهمهغریبزهمینێ به‌جێ دێڵم وهسیهتنامهو عاقڵ‌و فامه
وه‌دوای ده‌كه‌وم هه‌تا ئیختیاری دڵ و كامه
دایكی دوو ڕكاعه‌تی سووننهت ده‌كرد و به‌ره‌و قوبلـهڕادهوهستاوه
ده‌یگوت كه‌س ئیختیاری تۆی نییه‌و كه‌س ئیختیاری ده‌ده‌ست دا نییه
چۆن بهكولفهیهكوونێك ئه‌و دنیایه‌ت سه‌رانسه‌ر داناوه
به‌حوكمی تۆیهڕووناكهبیناهی ئه‌و دوو چاوه
سبحه‌ینێ بڵێن وه‌فا بۆنی نییه‌و له‌سه‌ر ڕه‌نگی خۆی نه‌ماوه
به‌ڵكو نهیناسێتهوهبهژنێكهباریك و به‌ڵه‌ك چاوه
شه‌وێ نه‌نووست تا سبحه‌ینێ دهبێتهوهبهری به‌یانی
ئه‌و ڕووی كرد له‌ده‌رگای ڕه‌حیم و ڕه‌حمانێ
هه‌تا وه‌فا نه‌چێ بۆ سه‌فه‌ری گه‌وره‌و گرانێ
مێریان كهدهبرد، لهڕێگایهتووشی پیرێژنێكی بوو، گوتی:
وا پیرهمهنزڵت ئێره‌یه‌و به‌ڵكو مه‌نزڵی بهئهسهحییه
سه‌ری مێرێت بێتهوهبهقوربانی سه‌رییه
ئه‌تۆ شه‌رمێك بكهلهسهری خۆت ئه‌گه‌ر سه‌رت سپییه
سوارێ دێ نهگوین كه‌سه‌و نه‌كه‌سی له‌گوین نییه
سوار بووهلهوڵاغێكی ڕه‌ش كوێتی شێر خهزاڵییه
عهسڵهبهحرییهو وڵاغه‌كه‌ی عه‌ره‌بییه
سهقاوی ئاوزه‌نگی لهعلـی ڕۆمان و
یاقووتی عه‌بدولحه‌سه‌ن وه‌زێری سپییه
له‌شانی دایهڕمبێكی ده‌م ڕه‌شی ههژدهقهفییه
له‌خوێنی نهكردووهلێی ده‌تكێ دڵۆپی دهخوێنییه
له‌پێی دایهجووتێك چه‌كمه‌ی سمایل نه‌مامی وه‌ستا نه‌سرییه
له‌به‌ری دایهخهنجهرێكی ده‌م ڕه‌شی ده‌سك نێرۆییه
له‌سه‌ری داوهپۆلێك په‌ڕی تاوس،
گه‌واڵ گهواڵیانهدهگهڵ ساو و هه‌ورییه
هانێ له‌كنت بێ به‌ئه‌مانه‌ت چل و پێنج ئه‌شره‌فییه
ئه‌گه‌ر هات منت بمرم، بانگی كهبهدیانهت و بهمیوانییه
بڵێ بۆوا هه‌ڵوه‌دای، بۆوا هیچ عاقڵت له‌كن خۆت نییه
ئه‌گه‌ر گوتی چ كارت به‌منه، هیچ كارت بهمن نییه
بڵێ ڕاستی دڵی خۆت بڵێ، تا بتده‌مێ خه‌به‌ری ئهسهحییه
چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌ی پێش له‌شكرێكی گه‌وره‌و گران هات
ده‌گه‌ڵیان بوو كیژێكی زه‌رد و سوور و سپییه
وه‌ك كووزه‌ڵه‌ی نێو كانییه
ئه‌ویش وه‌ك تۆ دێوانهبوو، هیچ ئاگای له‌خۆی نییه
ده‌یگوت یه‌خسیر كراوم، ده‌مبه‌ن بهیهخسیرییه.
داپیرهسهت جار ده‌ستی منت به‌دامێن بێ له‌یادی نه‌كه‌ی نه‌چێ له‌بیرت
سه‌ت ڕه‌حمه‌ت له‌خۆت و سه‌ت ڕه‌حمه‌ت له‌شیرت
منداڵم تازهدهگهمێ، ئافه‌رین بۆ فكر و ڕا و تهگبیرت
وه‌فا هات، گهیشتهوێ، پیرێژن بانگی كرد:
سواره، ئه‌ی سواره‌كه‌ی ئهسپهخڕی
ئه‌تۆ دێوانهبووی، ده‌ڵێی كۆتری هه‌ڵده‌فڕی
چۆڵی و به‌ڕی و ده‌شتی ده‌بڕی
خۆزگه‌م به‌و دایكه‌ی ئه‌گه‌ر تۆی دهبیهوهبهكوڕی
ڕۆژ درهنگهسوارهكهی ساحێب متمانه
سه‌ری داپیره‌ی خۆت بێتهوهقوربانه
حه‌ز ده‌كه‌م لێره بهوڵاغت بگریهوهوچانه
لهداپیرهی خۆت ببیهوهبهمیوانه
وڵاغت ئیستراحه‌ت ده‌كا، بۆ خۆت بخۆی پاروێك نانه
ئه‌ی لهداپیرهم چه‌ند مێهره‌بان و چاكه
پیریش بووه، كوڵمه‌ی ده‌ڵێی سه‌رگوڵی مێلاقه
ئه‌ی خۆزگه‌م كاتهوهبهو كوڕهئهگهر تۆی دهبیهوهبهدایكه
داپیرهسهری منت بێتهوهبهقوربانی سه‌رییه
ڕێگام دووره‌و وه‌ختی دابه‌زینم نییه
ده‌یگوت جا ڕۆڵهلهكنهمنهخهبهری بهئهسهحییه
ئه‌من ده‌رمان ده‌كه‌م جێگای تیری غه‌یبییه
ڕۆڵهبهوهی كه‌م ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگاره
كیژێك هات زۆر له‌تۆ زیاتر دڵی برینداره
دایمهچاوهڕێیهو ئینتیزاره
یه‌گجار زۆر دڵی پڕ له‌خه‌م، له‌هاواره
داپیره‌ت به‌قوربان بێ، بۆخۆم دیم،
هه‌تا ده‌توانی لهوڵاغت ببهوهسواره
نهبۆخۆت ئیستراحه‌ت بكه‌و نهبهمهركهبت بگرهوهقهراره
چومكی ئارامی دڵی تۆ یه‌خسیری كوففاره
به‌ڵكو خوداوه‌ندی میری مه‌زن پێك بێنێتهوهئهو كار و باره
پیاوێكی زۆر شۆخ و شه‌نگی
كاران بكهبهمهنجی و به‌بێ ده‌نگی
زوو خۆت بگهیهنهقهڵاتی فهرهنگی
ده‌ستی منت دامێن بێ، چل سواره‌ی غه‌یبی ببن بهئاواڵت،
ده‌گه‌ڵت بگرهنهوهقهراره
چومكهههرتكتان عاشقن، ئیسلامن، هه‌رتك دڵ‌و برینداره
چا نییهئهگهر چاوی پێتكهوت موتمهئینت ده‌بێ ده‌ڵێ یاره
ههمیشهدڵی لهئامان و داد و هاواره
چومكهغهریبه، یه‌خسیر و بێ ئیختیاره
پێی لهڕكێفی ماینی شێر خه‌زاڵی دانا
بیسمیلـلاههڕهحمانهڕهحیم، تا بزانین چۆن پێكدێ ئه‌و كاره
سهقاوی ئاوزهنگێی زێڕه‌و قه‌ڵتاغی زینی سهدهفكاره
ئهوهوهڕێدهكهوێ
ده‌ڵێ خودایهلهنهكاو هه‌چی به‌سه‌رم هات به‌سه‌رم هاتی
ئه‌تۆ پادشای ڕوناكایی و زوڵماتی
ته‌نگی ڕێگایه‌م زوو بۆ بشكێنه، بگهمهشاری سێ قه‌ڵاتی
خودایه كێ ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دییه
نهلهڕهنگی كه‌سه‌و كه‌سی له‌ڕه‌نگ نییه
ڕه‌فیقم بن خدر و ئه‌لیاسی غه‌یبییه
چومكههیچكهس له‌من زیاتر دڵی بریندار نییه
كێ بوو لهكاكهوهفای دهگوڵباوه
له‌زاری مه‌ره‌كه‌بی ده‌كرد ددانهلغاوه
ده‌یگوت داپیرهمووئمینی، دۆعای به‌ڕۆحم بۆ بكه،
ده‌وڵه‌ت زیاد و ماڵاوا.
به‌وه‌ی كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌به‌دییه
ئه‌من ناشوناسم له‌و شاره، شوناسم كه‌س نییه
بێ ئیختیارم، ئیختیارم نییهلهدهستییه
خاترجه‌م بهنامووسم ئی تۆ نییه
ئه‌وه‌ئی وه‌فایه، هه‌ڵم گرتبوو بهئامانهتییه.
كوڕهدهستی منت دامێن بێ، لێت دهپاڕێمهوهبهناڵان
خه‌زێنه‌ی خۆم ناكه‌م تاڵان.
ببمهسهر كۆیلـهی منداڵان
بۆ سه‌رزه‌نیشتی مام و خاڵان
سهرفینهزهرم لێ بكه
به‌قسه‌ی دڵتم ده‌گه‌ڵ مه‌كه
به‌دبه‌ختی خۆت نازل مه‌كه.
خه‌زێنه‌ی من تاڵان مه‌كه
نامووسم به‌یداغی ڕۆمیانه
دهچنهبنی به‌ندیخانه
سه‌ت جار بڵێی حه‌فسی گرانه
نه‌جاتی ده‌بێ جانانه
ئامانه‌تی من سوڵتانه
ساحێبی شاهی شاهانه
بت ولات و عهززاجانه
تۆ بهچت ههیهمتمانه؟
پاكم لهكنهتۆ دانه
ئه‌من ببهخشهئهی گیانه
كوتی زولفت قۆپه‌نی ڕیحانه
سه‌ری منت بێ به‌قوربانه
ئهوهچییهئهو داد و فیغانه؟
شین و واوه‌یلا و گریانه؟
ئه‌من پاشام، شهههنشاهم
دارای قیسمهتێك دنیاهم
به‌بت ولات و عهززا قه‌سه‌م
به‌خاڵی مه‌مك و بهپهرچهم
له‌گه‌ڵ تۆمهچاو و دیده‌م
به‌خۆم نییه، ده‌ستت بۆ ده‌به‌م
ئه‌گه‌ر ده‌پرسی ئه‌حواڵم؟
ده‌رده‌دار و جگه‌ر تاڵم!
ماڵ و ده‌وڵه‌تم من ناوێ
سه‌باره‌ت به‌گه‌ردنی لاوێ
زۆرت له‌سه‌ر من چووه
له‌شكر ئه‌گه‌ر هات و ڕابردووه
ئه‌گه‌ر هاتبووی و ده‌خوڕی
زاڵم بووی، زگت ده‌دڕی
یه‌ك و دوانزدهئهمنت به‌زێڕ كڕی
ئیشتات كرد ئه‌رێ جانه
ئه‌و دنیایهلهمن وێرانه
سوێندم خواردووهبهقوڕعانه
به‌بێ وه‌فا نامه‌وێ ژیانه
پاشایی و ساحێب ئیختیاری
تۆ گه‌وره‌ی، دایمهموختاری
هه‌م خونكاری و هه‌م سه‌رداری
ده‌ست ههڵبگرهبۆ ده‌بێ یاری
سه‌ری منت بێ به‌قوربانی سه‌رییه
خاتری عیسایی و ڕۆحانییه
خاترجه‌م به‌تۆ، ژن قات نییه
چومكی عومری من بیست ساڵه
دڵی من مهخهبهناڵه
غه‌ریبم ئه‌حواڵم تاڵه
منت بمرم، مهبهشهریكی ئه‌و به‌شه
به‌عیسای مه‌ریه‌مم ببه‌خشه!
كوتی كیژێ گه‌ردنت ده‌ڵێی بلـووره
فكر بكهغیرهتت زۆر جه‌سووره
ههفتێك ماوه، وه‌ختت دووره
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|