
06-18-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وه‌رزی مردنی حه‌زه‌کان
شیرینه‌که‌م بیرته که ده‌ستت گرتم و
وتت ده‌ستم بگره
هه‌وای ئه‌مشه‌و سارده
بیرته که ده‌ستت گرتم وتت
بۆ کاتژمێری ئه‌شق ئه‌مشه‌و
بۆ وا کپ و بێده‌نگه ؟؟
بیرته که وتت
په‌نجه‌کانت بخه‌ره ناوی په‌نجه‌ی
ته‌نیایی ژیانم
واڵای که قژی لولدراوم بۆ ئه‌رخه‌وانی
حه‌زه‌کانم
ئێستاپه‌نجه‌کانم بێ په‌نجه‌ی تۆ
ئێستا من حه‌زه‌کانم بێ بۆنی قژی تۆ
له زه‌لکاوی کوچه‌ی وڵاتێکی
ئه‌وروپا
ئه‌ژیم له‌گه‌ڵ غه‌مه‌کانم به ته‌نیا
چۆن دڵت هات وا به‌ئاسانی
هه‌موو ئه‌شقم به هه‌ڵه‌و تاوان بزانی
مه‌گه‌ر
من ئه‌و فه‌رمانده پایزیه نه‌بووم
که له ژێر بارانا
بگرم جه‌سته‌ت له تاو
ئازاری شه‌وانا
مه‌گه‌ر من ژه‌نه‌ڕاڵی زستان نه‌بووم
بۆ شه‌ڕه به‌فری ئێواران
مه‌گه‌ر په‌ناگه‌ی ئه‌شقت نه‌بووم
بۆوڵاتێکی بێ ده‌ره‌تان
ئێستا تۆ به من ئه‌ڵێی
ئاشق نه‌بووی
درۆزنێکی ڕق قایم و
به‌ڕه‌ڵایه‌کی پێ په‌تی و
ده‌ربازێکی بێ هه‌وه‌س
بووی
من گه‌ر ئه‌شقی تۆ نه‌بوایه بۆ هه‌زاران کیلۆمه‌ترم
ئه‌بڕی بۆ سه‌ردانێکی تۆ
گه‌ر ئاشقت نه‌بومایه بۆ
هه‌موو خۆشی ژیانم ئه‌کوشت بۆ ئاسوده‌یی ته‌مه‌نی تۆ ؟؟
هاوڕێ ڕه‌ش
28.3.2011
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|