
06-18-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دره‌خت پڕ نهێنییه
نهێنییه‌ک له سێبه‌ری
دره‌ختی هه‌ڵچوو بۆ باوه‌شی ئاسمان
نهێنییه‌ک دره‌خته‌کان ته‌ی ئه‌کاو
چاره‌نووسی گه‌ڵا مردووه‌کان
به ڕه‌شه‌با ئه‌سپێرێ
نهێنییه‌ک مه‌زن ئه‌بێ
به گواستنه‌وه‌ی گیانی هه‌تاو
بۆ لق و پۆپی ئه‌و دره‌خته‌ی
سه‌رسامی سه‌مای په‌پووله‌یه‌که ..
نهێنییه‌کی تر
مامۆستاکه‌م پێی وتم:
(دره‌خت به پێوه ئه‌مرێ)
من ئه‌وسا هه‌رزه‌کار بووم تێ ئه‌فکریم
ئاخۆ هاواری گیانه‌ڵای
تا چه‌ند به‌رز ببێته‌وه و
کێ بیبیستێ!
کێ ماڵئاوایی لێئه‌کا و .. کێ بۆی ئه‌گری..
قوژبنی سه‌ره‌وه‌ی سه‌ختترین
لقا‌و ته‌ریبی لقه‌کانی کپ و ماته
بێ مه‌راسیم
بێ رێپێوان
با وردیله رازی دڵداره‌کان
نه‌ورووژێنن
شه‌رمه‌زاری مه‌رگیش نه‌بێ
ساته‌وه‌ختێ
سێبه‌ره‌که‌ی به ره‌نگێکی تاریکه‌وه
جێی ژوانان بوو .
شه‌هێن ته‌ها
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|