موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #1486  
قدیمی 06-18-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



گوڵە هێرۆکانى پشت روحمان

گوڵە هێرۆکان تێکەڵ بە مەمکەکانى یادگارى ئەبن و
من و تۆش وەک دوو کانیلە و .. دوو سنۆبەرى دوور
تێکەڵ بە بۆنى ئەو مەمکانە ئەبین و

وەک مناڵان دەم ئەنێین بە لێوى پشکۆکان..
سەختە هەڵزنان بە چێژى ئەم وشانەوە
لەزەتە ئەو ئازارەى لە رۆحمانەوە بەرەو هەبوون
رۆئەچێتە خانە خانەى چیرۆکەکانى عەشق
لەو ئازارە رائەژیێن و بەزەمان و خەڵوەتگەکانى روحمانەوە وەرئەبین
وەرئەبین بە بۆنى گوڵە هێرۆ و دیدەى شەوانێک
کە تروسکایى چاوى شعرى تێدا دا ئەگیرسێ
نامەکان ئێستا بۆنى دوور دوورى ئێمە لە گەردەن و سینگمانەوە ئەفڕێنن
ئەفڕین و بێ باڵ بە مەستى خەیاڵێکەوە لە جوانى
من بە گومان و سەماى وشنە گەڕۆکەکان
تۆش بە خەزینەى جوانییەکان و شەرمنى خۆشەویستییەکەوە
باڵ ئەگرین لە باخچەیەکدا و
گوڵ ئەگرین لە ئاسمانێکدا..
لەسەر لەرەى دەنگتەوە ئاوازێکى دوور دوور ، نزیک نزیک ئەخەیتەوە رۆحى من
من چیم هەیە .. گوڵە هێرۆ
فانتازیایەک لە مەحەبەت و
نازێک بەبەر پەنچەکانتەوە بکەم

من چیم هەیە لە سەرمایەى شعر و لە بۆنى جێژوانەکان زێتر
من چیم هەیە لە تریفەى شەڕابێکى مەست مەست بە بۆنى ترێ

با، لێرەوە رەت ئەبێت و ئەگاتە کۆڵانەکانى روحم
هەتاو، لێرە دەرئەکەوێت و ئەچێتەوە خوێنم
بە عومرێکى درێژەوە لەبەرامبەر برژانگەکانى مندا گۆرانى بۆ خۆت و خۆم و دونیا بڵێ
بەسۆزى حەرفێکى هەوەسبازەوە سەمایەک لەسەر دڵم بکە و
بزانە تۆ لەوێوە ئازادى
لەوێوە ئەتوانى بۆنى گوڵە هێرۆکان تێکەڵ بە خۆم و خۆت کەیت

ئیدى وەرە بمبە بۆ ناو باخى گوڵە هێرۆکان
بمبە لەو گوڵانەوە تەڕ تەڕم کە
لەو گوڵانەوە بزر بزرم کە

با رەنگى گوڵە هێرۆیەک بگرم و لەبەر تریفەى تریفەدا ببریقێمەوە
وامەزانە تریفە تەنیا شەوەکان جوان ئەکات
تریفە رێگە بۆ گوڵە هێرۆکانیش خۆش ئەکات
تا بۆنیان بگەیەننە سەر گەردەن و نێوان مەمکى درەختەکان


هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید