
06-18-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هەناسە تاریکەکان
باخچەیەک بۆى هەیە بە رەنگ و بۆنى لە ناو خۆیدا ختمم بکات
گوڵە هێرۆیەک ئەتوانێت لە قەدى خۆیدا فەنام بکات
تاکە دارێک ئەشێت لە پەلکێکى خۆیدا بمپێچێتەوە
من وام لە ناو تۆدا وەک شەنگەبى لەبەر شەپۆڵەکانى روحتدا
رۆژانە دەیان جار بەبەردەممدا رائەبورى و بەردەوامیش نامناسیتەوە
ئێوارەیەک بە رەنگە نەرمەکانى خۆى لەناو خۆیدا غەریبم ئەکات و
شەوێک لە ناو رەنگە رووناکەکانى خۆیدا ئەمبات
دە تۆش بمبە و لە ناو رەنگى چاوەکانتدا بمناسێنەوە بە سەفەر
لە دەنگى شعرێکەوە بمکەوە بە هاوارى گەردونێک لەبەر دەستى قەدەر
بمخۆوە ئەى باى رەنگەکان.. لە منەوە با رووبارەکان هەڵبێنەوە
لە منەوە با هەتاوى گومانێکى رەها داگیرت کات
لە منەوە با با و بۆنى خۆم بەسەر تریفە و شەرمى گوڵەکاندا برژێ
بە سەفەر و گەڕانە بێکۆتاییەکان عەشق و چیرۆکەکانت بشکێنە
با بشکێن بتەکانى روحى من و ئینجانەکانى یەقینەکانت
وەرە دەستت بگرم بۆ تاریکى
وەرە روحت بخە لە پمەوە و با بتبەم بۆ ژوورە تاریکەکانى گوڵەکان
هەر لەو باخچە رووناکانەدا تەماشاى رووناکى مەکە
لەو ماڵانەى بێدەنگیدا تەماشاى سەفەر مەکە
وەرە سەفەر ستاندنەوەى تەمەنە لەقەدەر
سەفەر کڕینەوەى روحە لە خودا
رۆیشتن بەسەر بەردەکاندا پێت ئەڵێ بەیارەکان بۆ حەز لە رەنگى خاک ئەکەن
رۆیشتن بە بەیارەکان پێت ئەڵێ گەڵاکان چەند حەز لە رەنگى ئاسمان ئەکەن
وەرە با بڕوانینە چیرۆکى دارەکانى کەنار دەریاکان و ئەو تەعریفى جوانى نەناسینى شەپۆڵەکانمان بۆ بکات
دەریا بە گەورەیى خۆى ناتوانێت کەنار بە شەپۆڵەکان بناسێنێت
ئاسمانیش ناتوانێت تەعاروفێک لە نێوان زەوى و هەورەکاندا رێکخات
با ئنجانەیەک من و تۆ لە خۆیدا شین نەکات
لە بالکۆنێکەوە رۆژانە ئاسمانێکى نوێ و دارێکى نوێ بەدى ئەکەم
بۆنى ئەمڕۆ وەک هى دوێنێ نیە
من بۆنێک ئەگرم و بۆنێک جێمئەهێڵێ
رەنگێک ئەگرم و رەنگەکانى دى ژوانم بۆ رۆژەکانى دى دا ئەنێن
من هەمیشە لە ژوانى بۆن و رەنگەکاندا بێزار نابم
من هەمیشە لە گومانەکان و پرسیارەکان تەواو نابم
بمبورە ئەى تاریکترین ژنى ئەم دونیایە من لە ئێوارە و چاوەکانى تۆدا ئەگەڕێم و
شتێک بۆ ئەبەد نادۆزمەوە
ئەوە منم بەسەر ئەو ئێوارە رەنگاورەنگانەى تۆ و بەسەر ئاسۆ رەنگینەکانى چاوەکانتدا هەر رۆژەى بە بارانێکەوە ئەبارم کە لەبارانەکانى پێشووم ناکات
من بە گوڵدانێک لە نهێنییەوە بە شەقامەکانى شعرەکانتەوە وەرئەبم و ئنجانەکانم ئەشکێنم
من کارم شکاندنى ئنجانە و وێرانکردنى تاریکییەکانە بۆ تاریکییەکى دى
روناکى چاوەکانم بە تاریکى بگۆڕەوە
من لە تاریکییەوە خۆشم ئەویێت و لەتاریکییەوە عەشق ئەنووسمەوە
من خۆم حەرفەکان بزر ئەکەم و وشەکانیش لە خۆم ئەتۆرێنم
من وام روحى سەرگەردان و بێ رووناکى هەمیشە دۆستى سرووتەکانى نوتەکیم
با ژیان بگۆڕینەوە بە قومێ تریفەى بێ رەنگ
ئەى گوڵى تاریکى با روناکى بگۆڕینەوە بە مردن
وەرە گیان لەم ژمارانەوە شۆڕبینەوە ناو ماتماتیکى روحێک کە نازانێت لەسەر کانى ئەنجامێک ئاو بخواتەوە
وەرە با گوێ لەو گۆرانى یە بگرین کە هەمان گۆرانى یەکەمجار و دووەمجار نیە لە گوێگرتندا
وەرە ئەو کتێبە بخوێنینەوە کە ناگاتەوە هەمان وشەکانى خۆى
وەرە پیاسەیەک پێکەوە بکەین کە نامانباتەوە هەمان باخچە و هەمان خودمان
من دێمەوە و هەمان عەشق و هەمان ئیمانم پێ نیە
دێمەوە و هەمان تریفە و هەمان هۆشەنگم لە روحدا نیە
دێمەوە و تەماشام هەمان تەماشا نیە بۆ ئێوارە و گوڵ و بەیارەکان
بۆ روناکى و باران و ئاسمان و دەریا و شەپۆڵ و کەنارەکان
دێمەوە و هەمان سەفەر و گەڕان و فڕین و نیشتنەوەم پێ نیە
12/10/2007 دهۆک
هۆشهنگ شێخ محهمهد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|