
06-18-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مه‌دهۆش
ناوى مه‌دهۆشى شاعیر “محه‌مه‌د عه‌لى محه‌مه‌دى حاجى مسته‌فاى قوربانی”یه ساڵى 1919 له شارىسلێمانى له‌دایکبووه و قۆناغه‌کانى خوێندنى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى له‌شارى سلێمانى ته‌واوکردووه.
له‌ته‌مه‌نى منداڵی‌دا شاگرد خه‌یات بووه، له ساڵى 1939 ده‌ستى کردووه‌به هۆنراوه نووسین و یه‌که‌م هۆنراوه‌ى له ساڵى 1940 له ڕۆژنامه‌ى “ژین”دا بڵاوکردۆته‌وه له ژێر ناوى “به عه‌شقى تۆ بریندارم” پیرهمێردىنهمر که‌مێک ده‌ستکارى ئه‌م هۆنراوه‌ى بۆ کردووه.
ئه‌م شاعیرانه زۆر کاریگه‌ر بوون له‌لاى مه‌دهۆش “نالى، گۆران، پیره‌مێرد،عه‌لى که‌مال باپیر”، كێشه‌ى ئه‌وین و بابه‌تى سۆزدارى به‌شێکى زۆرى لههۆنراوهکانى داگیرکردووه، دیمه‌نى شاخه‌کانى کوردستان کاریگه‌رى ههبووهبۆ نوسینى هۆنراوه‌کانى، ڕێڕه‌وى دانانى هۆنراوه و په‌یڕه‌وى شاعیردهردهکهوێت له سه‌ره‌تادا ویستویه‌تى به‌شێوه‌ى کێشى عه‌رز و بابهتىکلاسیکى وه‌ک شیعره‌کانى “نالى” بێته گۆڕپانه‌وه چه‌ند ههنگاوێکىسهرکهوتوانهى ناوه، توانیویه‌تى سامانێکى نوێ و پێویست بخاته سهرتۆمارى گه‌وره‌ى هۆنراوه‌ى کوردى، توانیویه‌تى هه‌نگاوێکى نوێ بهاوێت له‌زمانى کچه‌کان خۆیانه‌وه ده‌رباره‌ى خۆشه‌ویستى و جوانى و گیروگرفتهکۆمهڵایهتیهکانیان به‌ده‌ست کۆمه‌ڵ و نه‌ریتى دواکه‌وتوى کۆمه‌ڵه‌وه.
نموونه‌یه‌ك له هۆنراوه‌ی مه‌دهۆش
دایه‌گیان من سه‌یرى شێوه‌ى خۆم ئه‌که‌م له جوان ئه‌چم
تۆش دڵم خـۆشــکه، به‌یانى جـه‌ژنه بـۆ مـاڵان ئه‌چـم
خـۆ له‌گــه‌ڵ ئـاوێنــه‌کــه‌م دایــم به‌ره‌و ڕ‌وى یـه‌کتریـن
ئـه‌مـگـرێتــه باوه‌ش و ئـه‌و حــه‌ز ئـه‌کــا مــن لانه‌چم
هــه‌رچــى توشــم دڵ له ڕێگــه تێروپـڕ سـه‌یرم ئه‌کـا
وه‌خـته هــه‌ر قـوتم بـده‌ن کـاتـێ به‌ره‌و ڕویان ئه‌چـم
مه‌دهۆشی شاعیر له‌ژیانی خۆیدا چه‌ندین به‌رهه‌می به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه. له‌وانه‌ش:
1. هه‌میشه به‌هار – ساڵی 1941 تا 1982 شه‌ش جار چاپكراوه‌ته‌وه
2. دیوانی دڵ و گوڵ - له‌ساڵی 1959دا چاپكراوه
3. دیوانی سه‌رگوڵ – ساڵی 1961 چاپكراوه
4. دیوانی شیرین – ساڵی 1962 چاپكراوه
5. دیوانی دڵی كچان – ساڵی 1967 چاپكراوه
6. چیرۆكی نه‌ریمان چی لێهات – ساڵی 1968 چاپكراوه
7. دیوانی دڵی كوڕان – ساڵی 1972 چاپكراوه
8. دیوانی یانه‌ی دڵان – ساڵی 1982 چاپكراوه
ئه‌م شاعیره له 26ى شوباتى ساڵى 1994 له شارى سلێمانى کۆچى دواییكردووه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|